"an independent online kurdish website

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥.١.٢٠٢٣ خۆپیشاندانێک لە لایەن چەند ڕێکخراوێکی ئوتریشی و کوردیەوە بە مەبەستی ڕاکێشانی پاڵپشتی و پشتیوانی ڕێکخراوە ئوتریشیەکان

بۆ خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی ناوخۆ لە ئێران و هەوڵدان بۆ هەرچی زیاتر تەریک کردنەوەی کۆماری ئێسلامی لە ناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەوڵ بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و دانانی سوپای پاسداران لە لایەن یەکیەتی ئورووپاوە لە لیستی  ڕیکخراوە تیرۆریستیەکاندا پێک هات. لە خۆپیشاندانەکەدا نیزیک بە ٤٠٠ کەس لە  هاووڵاتیانی ئوتریشی، ئێرانیەکانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش و کوردەکانی بەشەکانی تری کوردستان بەشدار بوون. لە خۆپیشاندانەکەدا چەند ئەندامێکی پارلمانی ئوتریش و ئەندامانی حیزبە ئوتریشیەکان وتاریان پێشکەش کرد و لە وتارەکانیان دا باسیان لەوە کرد کە تا ئێستا ١٣٨ کەس لە پارلمانتارانی ئوتریش وەکالەتی زیندانیانی سیاسیان لە ئێران وە ئەستۆ گرتوە و بۆ خۆشیان بۆ گەیشتن بە چەند مەبەستێک وەک ناساندنی سۆپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، دۆزینەوەی بانک و شیرکەتەکانی پێوەندیدار بە سەرچاوەکانی داهاتی سوپای پاسداران و دەست وپێوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی ئوتریش و دەست بە سەردا گرتنی داراییەکانیان ، داخستنی باڵوێزخانەکانی کۆماری ئیسلامی و وەدەرنانی کارمەندانەکانیان لە ئوتریش و گەڕاندنەوەی باڵوێزی وڵاتی ئوتریش لە ئێران بێ وچان لە هەوڵدان و لەو پێناوەدا نامەیان ئاراستەی سەرۆکایەتی وەزیران، وەزارەتی  ناوخۆ، دەرەوە و دارایی ئوتریش کردوە و بە دوادا چوون بۆ وڵامی نامەکانیان دەکەن. بە گشتی ئەم کەسانەی خوارەوە لە خۆپیشاندانەکەدا وتاریان پێشکەش کرد

هلمووت بڕاندشتەتەر پارلمانتاری وڵاتی ئوتریش لە لایەن حیزبی نیئۆس

گیئۆرگ بیورستمایەر پارلمانتاری وڵاتی ئوتریش لە لایەن حیزبی سەوزەکانەوە

مارینا هانکە بەرپرسی ژنانی حیزبی سوسیالدیموکرات لە شاری ویەن و ئەندامی ئەنجوومەنی شار و شارداری

دوکتور هاراڵد ترۆخ پارلمانتاری پارلمانی ئوتریش و قسەکەری بەشی مافی مرۆڤی حیزبی سوسیالدیموکرات

برنهارد ویندیش ئەندامی سەندیکای کرێکارانی فراکسیۆنی حیزبی سوسیالدیموکرات

خاتوو ئاوا فەرەجییپوور جێگری سەرۆکی شاری ویەن

خاتوون شوهرە هاشمی فەعال لە گۆڕەپانی تویتەریدا

خاتوون شیوا لە گنیراسیۆن تسێت

دوکتور حەسەن نایب هاشمی فەعالی مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئوتریش 

موحەممەد فەقێ عەلی بەرپرسی بەشی پێوەندیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش

شایانی باسە کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئوتریش و ڕێکخراوی کوردە یارسانیەکانی ئوتریشیش لە رێکخستن و بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانەکەدا بە شێوەیەکی زۆر فەعال بەشداربوون

هەروەها لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبەوە سوپاسی ئەو ڕێکخراوە کوردستانیانە دەکەین کە لە سەر بانگێشتنی حیزب بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

١٥.١.٢٠٢٣

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی