"an independent online kurdish website

چۆنیەتیی سەرھەڵدانی تیرۆر و  مەبەستەکانی

  سروشتییە کە بیروڕای جیاواز لەمەڕ پێناسەی تیرۆر و تیرۆریزم بوونی ھەیە، ئەوەش ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەربڵاو بوونی بابەت و گوتەزای تیرۆریزم، کە دەکرێ بەکێشەیەکی بابەتیانەو گرینگی لانیکەم سەردەمی خۆمانی نێو بەرین.


ھەر بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوەشدا کە دەزانین ئەو گوتەزاو بابەتە کارێکی وردو قووڵی دەوێ، ھاوکارییو رێخۆشکەریی گەلء کۆمەڵگای دەوێ، بەھایەکی بەرچاوی پێویستەو لە ھەموان گرینگتر کادرو لێکۆڵەری ئاکادێمیستی دەوێ. بەڵام  ناچارین بۆ تاوتوێکردنی دیاردەی تیرۆرو تیرۆریزم لەوەی کە ھەمانە کەڵک وەرگرین تا بتوانین دیسان بە وردیء لە روانگەیەکی ئاواڵاوە ئەو دیاردەیە بخەینە بەر باس و ھەڵیسەنگێنین. بۆ ئەم ئەرکەش  پێویستە بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی زۆر کۆن و لانیکەم ئاوڕێکی کورت لە سەردەمانی سەرھەڵدان و شکڵ و  قەوارەگرتنی توندو تیژیی وەک لایەنێکی گرینگی بنچینەسازی فیکری تیرۆر لە ژیانی سەرەتایی مرۆڤدا، سەردەمێک کە مرۆڤەکان خۆیان دۆزییەوەء بوونە خاوەنی وشیاری، ھەستیان بە بوونی بەرژەوەندییەکانیان کردء بیریان لە پێکدادانی بەرژەوەندی و بەرژەوندی خوازی کردەوە ءھەوڵەکانیان بە تەواوی ھێزو تواناوە خستەگەڕ بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان .

 

تکایە بۆ داگرتنی کتێبەکە ئێرە کلیک بکەن PDF

تکایە بۆ داگرتن بۆ سەر موبایل ئێرە کلیک بکەن pdf

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی