"an independent online kurdish website

پێشتر لەسەر ئەم کتێبە شتێکم نووسی کە گرنگە، گرنگیەکەی ئەوەیە کە لەسەر پێشمەرگەکانی حیزب لە 60کان کە ئاوارەی باشوور بوون و لەوێ چالاکیان دەکرد.

ئەم کابرایە خەڵکی دامغان و لەو کاتەدا ستوان دوو بووە. دیارە کە مەلا ئاوارە کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی شەهید دەبن ئەم  لە  سەردەشت  مەئموریەتی لە نێوبردنی پێشمەرگە بووە و کارەکانیشی هەموو جاشەکان بۆیان کردووەو هەواڵیان لەسەر پێشمەرگە داوە پێی.  ئەم محمد باقریشە ڕاپۆرتی داوەتە سەرەوەی خۆی و خۆی بووەتە پاڵەوان دەنا ئەوەش نەبووە… لەم کتێبە کە ٤٠٦ لاپەڕەیە نزیکەی ٥٠ لاپەڕەی باسی  پێشمەرگە جاشەکان دەکا بە ئادرس و ناویانەوە. جا ئەو هاوڕێیانەی لەو سەردەمەدا پێشمەرگە بوون باشتر دەزانن و ڕەنگە جاشەکان باشتر بناسن .باسی ئەوە دەکا کە جاشەکان جلی کوردیان  کردووەتە بەری و تاکو نێو خاکی باشوور بردوویانە و چەند کەسێک لەو پێشمەرگانە خۆیانیان تەسلیم کردووە ئەویش بە هۆی خزمەکانیانەوەو ئەمیش قەولی پێداون کە بیانکاتە دڵاوەر لە پاسگاکانداو ئەو کارەشی کردووە. هەر ئەوانە بوون کە مەلا ئاوارە و دۆستانیان شەهید کردووە. ئەم کابرایە لە کوردستان کە مەلا ئاوارە و دۆستانی شەهید دەکەن دەبێتە پاڵەوان و دەرەجەی دەبێتە سەرگورد. جاشەکانیش مشەخۆر…

جا باقی کتێبەکە پاڵەوانیەتی خۆی باس دەکاو هیچیش نەبوو، شتێکی تر ئەم کتێبە بۆ خۆی نەینووسیووە و بە دەنگ ڕێکۆردی کردووەو کەسێکی تر بۆی داڕشتووە دەنا هێندەش خوێنەواری نەبووە.  ئەمە کۆپی کتێبەکەی بەڕێزان غەنی بلوریانە کە حامید گەوهەری بۆی داڕشتووە. جا بێننە بەری چاوی خۆتان کە سەرهەنگ محمد باقر بنی عامری چەندە خوێنەوار بووە.

ئەوەی گرنگە ناوی جاشەکان و گوند و جێگاکانی باس کردووە و بۆ خەڵکی سەردەشت دەبێ ئەو کەسانە ئاشنا بن.

داگرتن ، PDF 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی