"an independent online kurdish website

ئه‌گێڕنه‌وه‌:

دوو که‌س له‌ کاتی شۆخیکردنا ئێژن:

با درۆ بکه‌ین و بزانین کاممان درۆی گه‌ره‌ ئه‌که‌ین.

یه‌که‌میان ئێژێ:

ساڵێکیان له‌ دێکه‌ی ئێمه‌ کوله‌که‌یه‌ک به‌رهه‌م هات، ده‌ که‌س له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی تاو تا ئێواره‌ که‌

رۆژ داچوو به‌ چه‌قۆی گه‌وره‌ خه‌ریک بوون تا ئه‌و کۆله‌که‌یان پارچه‌پارچه‌ کرد.

ئه‌ویتریشیان ئێژێ:

له‌ دێکه‌ی ئێمه‌ ئاسنگه‌رێ هه‌بوو مه‌نجه‌ڵێکی دروست کرد، له‌ کاتی دروستکردنیا ده‌ که‌س

له‌ ناو مه‌نجه‌ڵه‌که‌دا کاریان ئه‌کرد و که‌سیشیان گوێی له‌ ته‌قه‌ی چه‌کوشکاری ئه‌وانتر نه‌بوو.

که‌سی یه‌که‌م ئێژێ:

ئای له‌و دۆره‌ گه‌وره‌!

که‌سێ دووهه‌م ئێژێ:

کاکه‌ بۆ وا ئێژیت؟!

ئاخر ئه‌و کوله‌که‌ تۆ باسی ئه‌که‌ی ئه‌بێ له‌ مه‌نجه‌ڵێکی وه‌هادا بیکوڵێنن.

به‌ بینینی ئه‌و شووتییه‌ ئه‌بێ به‌و که‌سانه‌ بێژین:

(درۆکه‌تان) خه‌ریکه‌ بچێته‌ خانه‌ی (راستگۆیان)

14/8/2023

سه‌عی سه‌قزی

Sai.saqzi@gmail.com

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی