"an independent online kurdish website

بڵاوکراوەی هەڵبژاردن کە تایبەتە بە پرسی هەڵبژاردن لە ئێراندا، لەلایەن دەزگای هەڵبژاردنی حیزبی دێموکراتەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

“هەڵبژاردن” کە بڵاوکراوەیەکی سیاسی- ڕووناکبیریی تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن لە ئێراندایە

لەلایەن دەزگای هەڵبژاردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ئامادە و چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو بڵاوکراوەیە لەژێر ناوی “هەڵبژاردن”دایە و وەکوو چالاکییەکی دەزگای هەڵبژاردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەژمار دەکرێت کە لەسەروبەندی بەناو هەڵبژاردنەکانی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاویی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران.

ئەو بڵاوکراوەیە به تایبەتی تەرخان کراوە بە پرسی هەڵبژاردن لە ئێراندا، چاپ و بڵاوکردنەوەی هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی سیاسەت و هەڵوێستی  “بایکۆتـ”ـی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ بەناو هەڵبژاردنەکانی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاویی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا.

ئەو بلاڤۆکە لە کۆمەڵێک بابەت و وتووێژ (٢٧) بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی و هەروەها بە قەڵەم و نووسەری جیاوازەوە پێکهاتووە، و هەوڵیداوە لە ڕەهەندی جوراوجۆرەوە بە ئاراستەی بایکۆتی ئەو بەناو هەڵبژاردنە، خوێندنەوە و شیکردنەوەی ئەو پرسە بکاتەوە کە ئێستا هەم چاپکراوەکە و هەم بە فایلی پی دی ئێف لە خزمەتی ئێوە خوێنەراندایە.

سەرچاوە: کوردستان میدیا

بۆ داگرتنی فایلی پی دی ئێفی ئەو بڵاوکراوەیە لێرە کرتە بکەن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی