بەرەبەیانی 17ی بانەمەری 1360 ، ساعەتی 10و نیوی بەیانی 2 فرۆکە و 4 هێلیکۆپتێری رێژیمی فاشیستی بەعسی عێراقێ هێرشیان کردە سەر زیندانی دۆڵەتووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران .
لەو کارە ساتەدا 42 زیندانی کوژران و 50 کەسی دیکەش لە زیندانیان بریندار بوون ، زیندانیان ئەو کەسانە بوون کە لە بەرەکانی شەر دا گیرا بوون و لە شارەکانی ئیسفەهان تاران تەورێز و هەندەران را ناردرابوونە کوردستان بۆ ئەوەی فەتوای جیهادی خومەینی بە هاوکاری حیزبە خائینەکەی توودە بەرێوە بەرن !
بە داخێکی گرانەوە لەو کارەساتە 6 پێشمەرگەی حیزبیش شەهید کران، کە من تەنیا نێوی سەید حەسەنی حەسەن زادە (سەید حەسەنی ورچان) م لە بیر ماوە .
کۆمیتەی ناوەندی حیزب ئەو جینایەتەی مەحکووم کرد و رێژیمی سەدامیشی پێ تەزاند .
راگەیەندراوی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها راگەیەندراوی نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆکرات لە پاریس، کە جەنابی کاک خانەی ماملی بە دەست خەتی خۆی نووسیوە. جەنابی کاک خانە رێژیمی فاشیستی بەعسی عێراقی تاوانبار کردووە، چەند جار نێوی (رێژیمی فاشیستی بە عسی عێراقی هێناوە ).
ئەو بەڵگانە پاشی 40 ساڵان دەکەونە بەرچاوی بینەران و خوێنەران، دەزانم هێندێک کۆنە پاسداری برینداری ئەوکات، سبەی لە وانەیە فەرمایشاتی خۆیان بە کیلە و تەرازووی حیزبی توودە خائینەکەی ئەەو دەمی لێک بدەنەوە، هەر بۆیەشە لە ئۆرگانی حیزبە خائینە دۆخین شلەکەی توودە ئەو بەڵگانەشم داناوە تا بزانن، ئەو حیزبە دۆخین شلەی کۆماری نا ئیسلامی چ تۆمەتێکی لە حیزبی دێمۆکرات داوە !
جەنابی کاک عەزیزی ماملێ لە مێژووی حیزبی دێمۆکرات دا شانازی و مێداڵیای پێ دەبەخشرێ کە بۆ یەکەم جار درۆشمی برووخێ کۆنەپەرەستی حاکمی بە سەر ئێران دا هێناوەتە بەر باس.
جەنابی کاک عەزیزی ماملێ یەکەم کەسە برووخێ رێژیمی هێناوەتە ناو سیاسەتی حیزب! دەزانم زۆر کەس ئێستاش دڵیان بەو رێژمە خۆشە! بەڵام کاک عەزیز ماملێ پێشی 40 ساڵان ئاوی بۆ گەرم کردوون. .
دوای 40 ساڵان من و تۆی خوێنەر تەنیا دەتوانین یادی ئەو 6 پێشمەرگە بێ تاوانە بکەینەوە، روحیان شاد و یادیان بە خێر
تف لە تەواوەتی سیاسەتەکانی گڵاوی حیزبی توودەی خائین
سەدام و خومەینی رووی سکەیەک بوون بۆ کورد کوژی و هەردووک بە جەهەنەم شاد بوون .
بەرێز بێ یادی 6 پێشمەرگەی فەرامۆش کراوی زیندانی دۆڵەتوو
وێرای رێز و حورمەت ئەوەش بەڵگەکانی ئەو کات و تف لە بۆ چوونی حیزبی خائینی توودەش