لە کوردستانێکی پڕ لە جوانیی سرووشت، ھونەر مردبێ؟
کلتووری ڕازاوە و ڕەنگاڵە و دەروون شاد ھێنەر مردبێ؟
بڵێی ھونەرمەند دەنگ و ڕەنگی زەرد و وەریی بێ؟
یا بە پێچەوانەوە!؟
بڵێی نووسەر و ھونەرمەند ، کاوێس ئاغا وھەژار و ھێمن ئاسا دوای دەیان ساڵ
ئاوارەیی و نەھامەتی بەڵام بە نووسین و بە شێعروبەسێتار و بە
تێکۆشان بۆ سەرکەوتنی نەتەوەکەی تا دوا پشوو نەوەستابێ و بە ھیوا و وەک دەرخت بە پێوە مردبێ،
و گەلێک ڕۆڵەی بۆ دوای کۆچ و ماڵ ئاوایی لە زەمەن،
لە ژین و ژینگە و نەتەوەی بەش خوراوی پەروەردە کردبێ.؟
چونکە نەتەوەی کورد بە بێ ھونەر و ھونەرمەند وتێکۆشەرو شاعیر و نووسەر لایەکی جەستەی مردووە و ھەر وەک چۆن سرووشتی گڵ وخۆڵ و ئاو و ھەوای ژینگەکەی
یێکێ لە خۆشترین بەشەکانی ئەم گۆی زەوییە،بەو ڕادەیەش فەرھەنگ و کلتور و زمانەکەی شا ڕەگی بوون
و مانەوەیەتی.
ھەر بۆیە دەڵێم نا تێڕامانی من وپرسیاری من ھەڵەیە،
دەبێ پرسیارەکەم بکەم بە دەنگێگی بەرز و بڵێم
.
– بیرکەرەوە چەقبەستووەکانی سەدەکانی تاریکی ناوەڕاست
و نامۆ و بەربەرەکان ئەمڕۆ لە کوردستان با باش تێبگەن، کوردستان یانی ئازادی و خۆشی و شایی و شۆێنی ژینگە پارێز و مرۆڤ پارێز و جێی گۆرانی و مۆسیقا و شانۆ و خەت و نەققاشی و وێنە و سینەما و
نووسین وشێعر و ئەدەب و ئەدیب و نووسەر و شاعیر و ھونەر مەند و کرانەوەی بیر و ھزری کوردستانیانە بۆ خەبات بۆ دوا ڕۆژێکی ڕوون بۆ نەوەی داھاتوو،نەک
قوڕ پێوان و کڕنۆش بردن و ڕەش پۆشی و مانتۆ و حەبا
و ڕیش و جبەلەبەر و شەو وڕۆژ ھێرش کردنە سەر سەر و ماڵ و ژیان و بیر و ئازادی نەتەوەکەمان.
– نەتەوەی کورد یا لە ترسان یا لە برسان لە سەردەمی ھێرشی ئێسلام بۆ سەر کوردستان موسڵمان بوونی بەسەر دا سەپا کە بە بڕوای من دەبوو قبووڵی
نەکردبا و وەک چۆن تا ئێستاش بۆ پاراستنی کوردستان ومان و بوونی خۆی تێدەکۆشێ ھەر ئاواش
لەم بارەوە ھەڵوێستی ھەبوایە و دین و ئاینی ڕەسنی خۆی وەکوو یارسان و یەزیدی و بەھایی و جوولەکە و ھەرمەنی و…..پاراستباو لەو بارەوە نەوەی ئەم ڕۆو نەوەکانی داھاتووش و مێژووش باب و باپێرانمان نا بەخشێ چونکە ئا بەو شێوەیە بڕوا دبێتە مۆتکە و خۆرە لە کوردستان .ئەوە گەلێک نامۆیە و ھەی ھات شێخ سەعیدی پیران و شێخ مەحمود و پێشەوا و مەلا مستەفای بارزانی و …..لە کوێ و ئەمانەی بەو شێوەیەی ئەم ڕۆ لە کوێ.
لێرە دا بە حەق جێی خۆیەتی ئافەرین بنێرین بۆ ئەو بەشانە لە نەتەوەکەمان کە ئاینی یەزیدی و یارسانی و بێ دینی و بەھائی و زەردەشتی و جوو و ھەرمەنی و کریستانی و بوودایی و بوت پەرستیی و سرووشت پەرەستیان پاراستووە.ھەر وەھا بۆ ئەو کەسانەش کە
تووند ئاژۆیی و بیری تاریک ڕەد دەکەنەوە.
بۆیە ھەڵوێستی خەڵکی جوانپەرستی مەریوان بەرانبەر بە بەربەرییەت یانی ھەڵوێستی ھەموو نەتەوەی کورد.