با له‌و رستانه‌ی خواره‌وه بڕوانین:
1 – (Ajansi Wllat) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر: له شه‌ش ساڵییه‌وه نوێژ ده‌که‌م.
2 – ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له شه‌وی قه‌دردا بۆ رووداو: له شه‌ش ساڵییه‌وه نوێژ ده‌که‌م.
**
به‌ڕیز ئۆمێد خۆشناو به‌رپرسی کاروباری هه‌ولێر و ناوچه‌ی هه‌ولێره به‌گشتی و کاروباری مناڵان به‌تایبه‌تی!
بۆچ مناڵان به‌تایبه‌تی؟
ژیان و درێژه‌دان به ژیان پێوه‌ندی به بوونی مناڵه‌وه هه‌یه، مناڵ نه‌بێ ژیان رائه‌وه‌ستێ!
ژیانی مناڵ یا بێچووی هه‌ر بوونه‌وه‌رێ جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که ته‌مه‌نی مناڵییان ده‌رباز کرده. مناڵ له پێشدا شیره‌خۆر‌ە‌یه، پاشان ددان له ده‌میا په‌یدا ئه‌بێ و به‌ره‌به‌ره ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی له‌شی گه‌شه ئه‌که‌ن و به‌پێی هزر و بیر و هێز و توانا له‌گه‌ڵ ره‌وتی ژیانا ئه‌ڕواته پێشه‌وه. ده‌ورانی مناڵی هه‌ر بوونه‌وه‌رێ کانگای خۆشی و شادی و یاریکردنه له جهانی (خه‌یاڵاوی مناڵیدا) که دووره له خه‌م و خه‌فه‌ت و ترس و خۆف!
با بڕۆنه سه‌ر کاره‌که‌ی کاک ئومێد که له (ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه نوێژیان کرده).
نوێژ یه‌کێ له ئه‌رکه‌کانی ئایینی ئیسلامه که بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان به موسڵمان ئه‌زانن، دیاری کراوه تا ئه‌نجامی بده‌ن. ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێ پێویستی به شاره‌زای هه‌یه، کاک ئومێد که له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه نوێژیان کرده چی له‌باره‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه که به عه‌ره‌بی له {کتێبێک‌دا به ناوی (قورئان) نووسراوه، زانیوه تا نوێژی کردبێت؟
مرۆڤ و ئایین
ئایین یا هه‌ر رێبازێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی که مرۆڤ ئه‌یه‌وێ له ژیاندا بیبێ و پابه‌ند بێ به یاسا و رێساکانی پێویسته به‌پێی ته‌مه‌ن و ته‌ندروستی ده‌روونی واته (هزر و بیره‌وه) هه‌ڵیبژێرێ و ئه‌ره‌کانی ئه‌نجام بدات. ئایا مرۆڤێکی (6) ساڵه خاوه‌نی ئه‌و هزر و بیره‌یه که بتوانێ ببێت به ئه‌ندامی ئایین یا رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی و کاروباره‌کانی ئه‌و ئایین و رێکخراوه له چوارچێوه‌ی ژیانی خۆیدا ئه‌نجام بدات؟
ئه‌و کاره‌ی ئه‌وان لاسایی کردنه‌وه‌ی کارێکه که (باوک و دایک) و (خوشک و برا و خزم و که‌سی) له پێش چاوی ئه‌نجامیان داوه و ئه‌ویش ئه‌نجامی ئه‌دات. به‌داخه‌وه نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه‌یش له ته‌مه‌نی شانگه‌ز و حه‌ڤده سالییه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ چی ئه‌کات و بۆچ ئه‌یکات ماوه‌ێک نویژی کرده! به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که (قورئان وه‌رگێرایه) سه‌ر زمانی کورد و فارسی و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێ له سوره‌کانی قورئان، بۆی ده‌رکه‌وت که کارێکی باش و دروستی نه‌کرده و ئیتر ده‌سی له لاسایی کردنه‌وه هه‌ڵگرتووه.
ئایینی ئیسلام و جهانی مناڵانه‌ی مناڵ
بێگومان به‌ڕێز ئومێد خۆشناو باسی دۆزخ = جه‌حه‌نمی به ئه‌شکه‌نجه و ئازاره‌کانی له ئاگردا بیستووه، باسی غه‌زا و جه‌نگ له رێگای ئیسلام و گرتنی غه‌نیمه‌ت و جارییه بیستووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بۆ مناڵان باس بکرێت، مناڵان ناخرێنه جهانی ترس و خۆف و ره‌وشتی تاڵانگه‌ری و راورووته‌وه؟ بۆ وه‌ک به‌رپرسێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر و ناوچه‌کانی هه‌ولێر نابێ هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکه‌ن و ئه‌و جۆره کارانه ناراسته‌خۆ نه‌خه‌نه ئه‌ستۆی مناڵه‌وه؟! بێگومان ئه‌گه‌ر وه‌ک به‌رپرسی کۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵایه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌ستدا ئه‌و باسه واته له ته‌منی شه‌ش ساڵییه‌وه نوێژی کرده، ئه‌و به‌رپرسایه‌تییه‌یان لێوه‌ر ئه‌گرته‌وه!
ئایینی ئیسلام و گه‌لی کورد
بۆ هێرشه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئیسلام ناگه‌ڕێمه‌وه که به‌پێی ئایه‌ته‌کانی قورئان چ کوشتار و تاڵانێکیان ئه‌نجامداوه، هه‌ر ئه‌م سه‌رده‌می خۆمان ده‌وڵه‌تی ئێراق به‌پێی سوره‌ی ئه‌نفاڵ 182000 کوردی له‌ناو برد. ده‌وڵه‌تانی ئێران و تورکییه و سورییه به‌پێی ئایه‌ته‌کانی قورئان چی‌یان به‌سه‌ر کورد نه‌هێناوه؟ بۆ وه‌ک مرۆڤێک هه‌ست به‌و کاره‌ساتانه ناکات؟!
**
تێبینی: ساڵی (2012) هه‌ستم به هه‌ندێ باسی زیانبه‌خش ئه‌کرد و کردم به نووسراوه‌ێک به‌ناوی:
(کوردستان به‌ره‌و ئایینستان)
ئه‌و نووسراوه به‌یارمه‌تی به‌رپرسانی چه‌ن سایتی کوردی له ئه‌نترنێت بڵاو کرده‌وه، به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و پیلانه ئایینییه له کوردستان به‌ڕیوه ئه‌برێت.
**
ئه‌سپی باڵدار
دوێنێ به‌یان
دوو ئه‌سپی جوان
باڵیان گرتۆ
چوون بۆ ئاسمان
گه‌ڕان، گه‌ڕان
تێر،تێر گه‌ڕان
بوون به هاوڕێی
ئه‌ستێره‌كان
كه هاتنه‌خوار
به چوارناڵ
به کونه‌ده‌رزێکدا
چوونه‌وه بۆ ماڵ
**
ئه‌و چه‌ن دێڕه به‌ناوی ئه‌سپی باڵدار له ساڵه‌کانی 1990 دا نووسیومه
ئه‌و وێنانه له ئه‌نترنێت گیراون.
تێبینی: ساڵی (2012) هه‌ستم به هه‌ندێ باس ئه‌کرد و کردم به نووسراوه‌ێک به‌ناوی:
(کوردستان به‌ره‌و ئایینستان)
ئه‌و نووسراوه‌م له ئه‌نترنێت بڵاو کرده‌وه، به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و پیلانه له کوردستان به‌ڕیوه ئه‌برێت
10/5/2021
سه‌عی سه‌قزی