"an independent online kurdish website

باس کردن لەسەر چۆنییەتی ئافراندنی “مرۆڤ” دەکرێ بە دوو ڕەهەنددا شرۆڤە بکرێ، لایەنی زانستی و لایەنی ئایینی.

هەموومان دەزانین ئەم دوو ڕوانینە دژوازیان لەگەڵ یەکتر هەیە و هەرکامیان شێوازی خۆیان هەیە بۆ وڵام دانەوەی ئەو پرسیارە جەوهەرییانەی ئافراندن کە بە درێژایی مێژوو مێشکی بیرمەندانی بەخۆوە سەرقاڵ کردووە. ئەوەی لێرەدا مەبەستی ئێمەیە و وەرمگێڕاویتەوە سەر زمانی کوردی، لایەنی ئایینی(ئیسلامی) چۆنیەتی خوڵقاندنی مرۆڤە و لە سەرچاوەیەکی جێ باوەڕ و متمانە وەرگیراوە کە ئەویش بە کتێبی پیرۆزی ئیسلام(قورئان) وێنەی لێ هێناویتەوە و بە زمانێکی جوان و شیرن نووسراویتەوە.

منیش لەسەر داوای چەند ماموستایەکی ئایینی خۆشەویست کە پێیان وابووە دەتوانم بەشێوەیەک پەخشانی کوردی دایڕێژمەوە، باسی ئافراندنی ئادەم وه‌رگێڕدراو له‌ “مرصاد العباد من المبد الی المعاد، امام نجم الدین رازی(عبداللە بن محمد نجم رازی)” بە خوێندنەوەیەکی نوێ لە “د.محمدامین ریاحی”، وەک جۆرێک پەخشان وەرگێڕایەوە. هیوادارم بە دڵی ئەو ماموستا خۆشەویستانە و سەرجەم بڕوادارانی ئایینی ئیسلام بێ.

داگرتن. PDF

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی