ئینسان که هاته کۆڕی ژیانه‌وه رۆژبه‌رۆژ ته‌مه‌نی ئه‌چێته سه‌ره‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی که له ده‌ورانی مناڵی و گه‌نجیدان سوودبه‌خشه و په‌یتاپه‌یتا شتی نوێ فێر ئه‌بن و شتی تازه‌یش ئه‌بینن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ده‌ورانی گه‌نه‌جییان برده‌ته سه‌ر و به‌ره‌و ده‌ورانی پیری ئه‌ڕۆن،
ئه‌بێ خۆیان به گۆچان و چاویلکه و گوێیده‌سکرد واته (عه‌سا و عه‌ینه‌ک و سه‌معه‌ک) (ته‌یار) که‌ن، پاشان ئه‌بێ چاوه‌ڕوانی نه‌خۆشی فه‌رامۆشکاریش ببه‌ن.
–
من ئێستا به‌ره‌و ده‌ورانی پیری ئه‌ڕۆم و چاوه‌ڕوانی خه‌ڵاته‌کانی ژین و ژیانم، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی دووچاری فه‌رامۆشکاری ببم ئه‌مه‌وێ باسی باسێ بکه‌م که به‌لامه‌وه (گرنگه)! باسه‌که به‌و جۆره‌یه:
ئێواره بوو
ئێواره‌ێکی پایزی ساڵی 1991 بوو،
هه‌وا تا راده‌یه‌ک تاریکی کردبوو،
هێشتا به‌رقی ئوردووگای (زرگوێز) رۆشن نه‌کرابوو،
یه‌کێ له پێشمه‌رگه‌کان که دۆستی خۆیشم بوو،
هات بۆ لام و کوتی:
کاک سه‌ی برایم ئه‌و نامه‌ی بۆ ناردووی، ئه‌یوت ئه‌بێ خێرا وه‌ڵام باته‌وه.
وتم: ئێستا هه‌وا تاریکه نامه‌که‌م بۆ ناخوێنرێتۆ با به‌رق رۆشن بێ و بیخوێنمه‌وه، وه‌ڵام ئه‌ده‌مه.
کاتێ به‌رق رۆشنکرا و پاکه‌ته‌که‌م هه‌ڵچڕی بینیم به ده‌سخه‌تێکی جوان به‌و جۆره نووسراوه:
{با سلام به شما رفیق سعید، طبق گفتهء رفیق ( اضغر کریمی) شما و رفقا (استاد فتاح) و (فرح شریفی) و (حسین شبق) در رابطه با این موضوع (……) چنین گفته‌اید و اینهم خلاف اصول تشکیلات می‌باشد، باید فوری جواب دهید!}.
هه‌ر ئه‌و شه‌وه له لاپه‌ڕه‌یه‌کدا وه‌ڵامه‌که‌م به‌و جۆره نووسی:
{کاک سید ابراهیم گرامی با سلام به شما و آقای اضغر کریمی!
من آماده‌ام در یک جلسه‌ء رسمی با حضور (خودتان) و ( نمایندهء دفتر سیاسی حزب کمونیست ایران) و خود آقای ( اضغر کریمی) و هر کس دیگری از (ساکنین اردوگاه) که تمایل به آمدن به آن جلسه را داشته باشند، جواب ده‌م! تاریخ ….. – با تشکر! سعید قایشی}.
پاشان بۆ به‌یانی وه‌ڵامه‌که‌م خسته پاکه‌تێک و دام به (ده‌بیرخانه) له ئوردووگای زڕگوێز و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووم که جه‌له‌سه‌که پێک بێت تا وه‌ڵام بده‌مه‌وه، چه‌ن مانگ به سه‌ر ئه‌و نامه‌دا تێپه‌ڕی باسێ له به‌ڕێوه بردنی جه‌له‌سه نه‌بوو، پاشان به ناچار نامه‌یه‌کیترم به همان شێوه نووسی و دامه‌وه به ده‌بیرخانه. به‌داخه‌وه ئه‌و نامه‌یش بێ وه‌ڵام بوو! له ساڵی 1992 دا وه‌ک په‌ناهنده و ئاواره گه‌یشتمه سوید، له‌و ساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ سێ نامه‌ی دیکه‌م بۆ سه‌ی برایم نارده، به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ وه‌ڵام بوون.
–
سه‌ی برایم عه‌لیزاده
سه‌ی برایم عه‌لیزاده یه‌کێ له (ئه‌ندامانی کۆمیته ناوه‌ندی) {(حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) و (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران – کۆمه‌ڵه)} بوو، ئێستایش رابه‌ری هه‌ر دوویانه.
–
اضغر کریمی- ئه‌زغه‌ر که‌ریمی
ئه‌زغه‌ر که‌ریمی، یه‌کێ له ئه‌ندامانی کۆمیته ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو.
–
گرنگی باسه‌که
به‌ڕێز (عه‌لیزاده) به‌پێی قسه‌یه‌کی (ئه‌ضغه‌ر که‌ریمی) ئه‌و نامه بۆ من ئه‌نووسن و فه‌رمان ئه‌ده‌ن (!) که وه‌ڵام بده‌مه‌وه.
من رێزم بۆ خودی عه‌لیزاده و نامه‌که‌ی و ئیمزاکه‌ی، هه‌روه‌ها بۆ {(ئه‌ضغه‌ر که‌ریمی) هاوکار و هاوڕێیان} دانا تا وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان که له رابه‌رایه‌تی رێکخراوه‌یه‌کی سیاسیی‌دا بوون که سه‌دان پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و لایه‌نگریان بوو، ئاماده نه‌بوون له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ره‌سمی به شێوه‌یه‌کی راسته‌خۆ وه‌ڵامه‌که‌یان وه‌رگرن.
–
نازانم بۆ ئه‌و نامه و ئه‌و کاره‌ی ئه‌وان جگه له (نمای ده‌سه‌ڵاتداری) و (کرداری پیلانگێڕی) چ پێناسه‌یه‌کی بۆ دابنێم. ئه‌گه‌ر ئه‌و باسه بنه‌مایه‌کی راسته‌قینه‌ی ببواێت هه‌م (ئه‌ضغه‌ر که‌ریمی) و هه‌م (سه‌ی برایم عه‌لیزاده) ئه‌و جه‌له‌سه‌یان ساز ئه‌کرد و له باسه‌که‌یان ئه‌کۆڵییه‌وه، به‌ڵام که باسه‌که نادروست بوو له مه‌یدانی (شه‌ترنج ئاسای ژیاندا) شاکان ناچارن له به‌رانبه‌ر تاکێکی ساده‌دا (چۆک داده‌ن و کیش و مات) بن!
–
تێبینی: من وه‌ک نووسه‌ری ئه‌و باسه له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا نه‌بووم، وه‌ک تاکیکی (ئازاد) له‌گه‌ڵیان بووم و به پێی توانا کارم ئه‌کرد.
–
3/3/2022
سه‌عی سه‌قزی – قایشی
Sai.saqzi@gmail.com