"an independent online kurdish website

ئامانج لە زۆربەی سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ سەر رووسیا، لێدانە لە بەرژەوەندی ئەو ملیاردێرانەی راستەوخۆ شەو و رۆژ لەگەل ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی رووسیا دەکەنەوە و بە ئۆلیگارشییە نوێیەکان ناسراون.

ئۆلیگارشییە نوێیەکان، بە جۆرێک دەوڵەمەندن کە کەناڵی میدیایی، کەرتی خانووبەرە، کۆمپانیای نەوت، پیشەسازی ستیل، یەختی گەورە و قەشەنگ و یانەی وەزرشییان هەیە.

لە راپۆرتێکی ماڵپەری NPRی ئەمریکی-دا کە مانگی ئادار بڵاویکردووەتەوە هاتووە، ئه‌م مووڵكانه‌ به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ پێكه‌وه‌نراون بۆیه‌ ئامانجی سه‌ره‌كین لای تیمی تایبەتی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و دەیەوێت لە بەرژەوەندییەکانیان بدات.

بایدن به‌ ئاشكرا جەختی کردووەتەوە لەوەی، “به‌ ئۆلیگاریشییه‌ رووسه‌كان و سه‌ركرده‌ گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌ڵێم كه‌ له‌سایه‌ی ئه‌م رژێمه‌ توندوتیژه‌ ملیاره‌ها دۆلارتان كۆكردۆته‌وه‌، ئیتر له‌وه‌ زیاتر نییه‌، ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان كردووه‌ به‌ هاوپه‌یمانه‌ ئه‌وروپییه‌كانه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی یه‌خت و ڤێلا و باڵه‌خانه‌ ده‌گمه‌ن و فڕۆكه‌ تایبه‌ته‌كانتاندا، ئێمه‌ به‌ڕێوه‌ین بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م ده‌ستكه‌وتنه‌ نامه‌شروعه‌”.

ئەوەی پرسیارە ئەوەیە، جیاوازی چییه‌ له‌نێوان ملیاردێره‌ ئاساییه‌كان و ئۆلیگاریشه‌كان؟

نازناوی ئۆلیگاریشی له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ناو رووسیا كاتێك كه‌ یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شا، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمۆنیزم دامه‌رزابوو هه‌موو كه‌رته‌كانی كاره‌با، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و… هتد، موڵكی ده‌وڵه‌ت بوو، كه‌رتی گشتی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدا بوو.

كاتێك یه‌كێتی سۆڤییه‌ت رووخا، گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌كی توند له‌ هه‌ندێك شوێن له‌سه‌رخانی پیشه‌سازی وڵاته‌كه‌دا، ململانێی له‌سه‌ر ده‌كرا، هه‌ندێك له‌ سیاسییه‌كان كێبڕكێیان بوو له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهات به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه‌ پێویست بێت.

له‌ئه‌نجامدا خاوه‌ن كار و بزنسی نوێ په‌یدابوو كه‌ تێكڕایان سامانێكی زۆریان کۆکردەوە، تا له‌ كۆتایدا پێویستی كرد، شانبه‌شانی بۆرس یه‌لسنم كه‌ ئه‌وكات سه‌رۆكی رووسیا بوو له‌ساڵی 1991، ده‌ستوه‌ردان لە کارەکانی حکومەت بکەن.

ئه‌م دۆخه‌ بووە هۆکاری ئەوەی كه‌ ئۆلیگاریشی دروستبێت، كه‌ “بریتییه‌ له‌ سیستمی حكومه‌تێك كه‌ به‌ ده‌ست گروپێكی بچوكی خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه‌ بێت”.

به‌تێپه‌ڕبوونی كات له‌ساڵی 2000 ڤلادیمێر پوتین، ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست، حكومه‌تی رووسیا له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ ئۆلیگاریشییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برا.

پۆتین كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ بچێته‌ سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵات و ئۆلیگاری له‌ سیاسه‌ت جیاكاته‌وه‌.

له‌وكاته‌دا كه‌ پوتین پاڵپشتی یه‌لسن-ی ده‌كرد، گه‌لی رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌ده‌ست ئۆلیگاریشییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه‌ ده‌یانناڵاند، پۆتین به‌ڵێنیدا وه‌ك توێژێك بیانهێڵته‌وه‌، به‌ڵام له‌ سیاسه‌تدا نه‌بن.

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ته‌مموزی ساڵی 2000، له‌ كریملن، پۆتین له‌گه‌ڵ 21 ئۆلیگاریشدا كۆبۆوه‌ و یاسایه‌كی ده‌ركرد بۆیان كه‌ وه‌ك سه‌رمایه‌داری ئۆلیگاریش بمێننه‌وه‌، به‌ڵام نابێت سیاسه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ كاره‌كه‌ی خراپتر كرد، به‌ تێپه‌ڕبوونی كات هه‌موو ئۆلیگاریشییه‌كان، پێیه‌كیان له‌ناو كاره‌كانیان و پێیه‌كیان لای پۆتین و كرملین بوو.

لە ئێستادا، رووسیا 10 ئۆلیگاریشی تێدایه‌ كه‌ سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان به‌ 186 ملیار دۆلار زیاتر ده‌خه‌مه‌ڵێنرێت. هاوکات بەهۆی سزا ئابوورییەکانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکاوە، 38 ملیار زیانیان پێده‌گات.

ئه‌و 10 ئۆلیگاریشییه‌ پێکدێن لە، ڤلادیمێر پۆتانیان سه‌رمایه‌كه‌ی 25.9 ملیار دۆلار، لیوناید ماخیلسۆن سه‌رمایه‌كه‌ی 22.6 ملیار دۆلار، ئه‌لێكس مۆرداشۆڤ سه‌رمایه‌كه‌ی 22.5 ملیار دۆلار، ڤلادیمێر لاسان سه‌رمایه‌كه‌ی 21.6 ملیار دۆلار، ئالیشێر عوسمانۆڤ سه‌رمایه‌كه‌ی 19 ملیار دۆلاره‌، ئه‌ندری میلنیچینكۆ سه‌رمایه‌كه‌ی 16.7 ملیار دۆلار، ڤیكتۆر ڤیكسلیبرگ سه‌رمایه‌كه‌ی 16.7 ملیار دۆلاره‌، رۆمان ئیبراهیمۆڤیچ سه‌رمایه‌كه‌ی 14.1 ملیار دۆلار، میخایل برۆخرۆڤ سه‌رمایه‌كه‌ی 13.8 ملیار دۆلار، سوله‌یمان كه‌ریمۆڤ سه‌رمایه‌كه‌ی 11.8 ملیار دۆلاره‌.

به‌ڵام ئه‌مانه‌ نه‌ك به‌شێكن له‌ كریملن، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ پوتین شه‌و و رۆژ پێكه‌وه‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌. بەشێکی زۆری میدییاکانی جیهان باس لەوەدەکەن، “هه‌موو ئه‌و ملیاردێره‌ ئۆلیگاریشییانه‌ هاوپشكی پوتین بوون له‌ سان پترسبۆرگ كاتێك كه‌ وه‌ك ئه‌فسه‌ری دەزگای هەواڵگری رووسیا “KGB كاریده‌كرد”.

ئێستاش بەهۆی دەسەڵاتی پؤتین-ەوە، ئۆلیگاریشییە نوێیەکان دەسەڵاتێکی رەهایان هەیە.

له‌ماوه‌ی ساڵانی 2000 تا 2010ش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئۆلیگاریشییه‌كانی سه‌رده‌می هاوڕێیه‌تی پۆتین له‌لایه‌ن پوتین خۆیه‌وه‌ دوورخرانه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت تێیاندا زیندانی كرا، یان به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌ڵاتن و رووسیایان جێهێشت، به‌ڵام زۆریشیان مانه‌وه‌ و ملكه‌چی بڕیاره‌كانی پوتین بوون. چونکە خۆیان دەزانن رکەبەرایەتی کردن وەستانەوە لە دژی بریاری پۆتین، “خۆکوشتنە”.

وێستگەنیوز_هێڤار هیوا

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی