لە سێ ساڵدا، سێ كەیسی رفاندن و رادەستكردن و دەستگیركردنی چالاكوانانی سیاسیی رۆهەڵاتی كوردستان لە سلێمانی تۆمار كراون“
ته‌نیا له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا، سێ كه‌یسی زه‌قی ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردن و رفاندنی چالاكوانان و سیاسی و شۆڕشگێرانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سلێمانی تۆمار كراوه، كه‌یس یه‌كه‌م ڕۆژى هەینی 2020/4/3 مسته‌فا سەلیمی له سنووری سه‌یرانبەن و دواتر له‌ڕێگەی هێزە ئەمنیەكانی سەر بە یەكیتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كرێته‌وه و دواتر لە مانگی نیسانی هەمان ساڵ بەپێی راگەیاندراوی ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ، لەسێدارە درا.
كەیسی یەكەم
مستەفا سەلیمی پێشتر ماوەی دوو ساڵ پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە، بەڵام دواتر خۆی رادەست کردووەتەوە، پاشان لە ساڵی 2003 بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکان و دژایەتیکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەلایەن دادگای ئینقلابیی شاری سەقز، بە 15 ساڵ زیندانی سزا درابوو، ئەگەرچی ماوەی 17 ساڵیش لە زیندان مایەوە و هەر ئازاد نەكرا، بەڵام دواتر لە كاتی شكانی زیندانەكەیان، لە زیندان و خۆی گەیاندە سنوورەكانی سلێمانی، بەڵام هێزە ئەمنیەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەستگیریان كرد و رادەستی ئیرانیان كردەوە.
لەمبارەیەوە لە 1ی 3ی 2021 هەردوو لێژنەی ناوخۆ و مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا بە فەرمی داوای ئاشكراكردنی ئەنجامی ئەو لێژنەیەیان كرد كە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕادەستكردنەوەی مستەفا سەلیمی پێكیهێنابوو. جەختیشیان لەوە كردەوە كە ”مستەفا سەلیمی پەنای بۆ هەرێمی كوردستان هێنابوو، بەڵام هەندێك كەسی دیاریكراو رادەستیان كردەوە“.
هه‌ر ئه‌وكات محه‌مه‌دی حاجی عومه‌ر، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان بۆ (باس‌نیوز) رایگەیاند: ” ئەم رووداوە له رووی مرۆڤایه‌تییه‌وه زۆر ناخۆش بوو بۆ گه‌لی کوردستا، له ئاستی ده‌ره‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، بەڕاستی ناجۆر بوو“.
ئەو سەركردەیەی گۆڕان ئاشكرای كرد كە كەیسەكە هەرچەندە لە ناوەوە و دەرەوەدا هەڵایەكی گەورەی میدیایی نایەوە، ”دواتر دیزەبەدەرخۆنە كرا“. گوتیشی: ”ئەو هاتبوو بۆ لای ئێمە تا داڵدە بدرێت، بۆچی ڕادەست كرایەوە؟“.
كەیسی دووەم
دوای مسته‌فا سه‌لیمی، كه‌یسی (سمكۆ به‌نه‌فشی) هاته ئاراوه، ئه‌ویش چالاکێكی سیاسیی کورد و خەڵکی سنە بوو کە کادیری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە، رۆژی سێشەمە 13ی نیسانی 2021 كاتێك بە ئۆتۆمبێلێک لە زڕگوێزەوە دەچوو بۆ سلێمانی، لەناکاو لەو رێگەیە بێسەروشوێن بوو.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، چوار رۆژ دوای دیارنەمانی بەنەفشی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا راستیی ده‌ستگیركردنی ئاشكرا كرد. هه‌ر ئه‌و ات عەلی بەنەفشی، باوكی سمكۆ بەنەفشی، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: ”پەنام بردە بەر دادگای سلێمانی و داواكاری گشتیم ئاگادار كردەوە و كەیسەكە لە دادگا جووڵێندرا تاوەكوو بكرێتە كەیسێكی یاسایی، ئەوە بوو دژەتیرۆریان ئاگادار كردەوە و ئەوان گوتیان سمكۆ لای ئێمەیە“.
باوكی سمكۆ بەنەفشی ئەودەم ئاشكرای كرد: ”كوڕەكەم له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی دەروونیدایه و ده‌یانه‌وێت دانپێدانانی پێ بکه‌ن، هه‌ر دانپێدانانێك له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی دەروونی ره‌ت دەكەینەوە، به پێچه‌وانه‌وه وه‌ڵاممان نه‌ده‌نه‌وه سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیان لێ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه“.
عەلی بەنەفشی ئه‌وه‌شی خسته روو، ترسی لەوە هەیە سمكۆی كوڕی لەلایەن دژە تیرۆری یەكێتییەوە ڕادەستی ئێران بكرێتەوە، وەك چۆن مستەفا سەلیمییان لە نیسانی ٢٠٢٠ رادەستی ئێران كردەوە و دواتر لەسێدارە درا.
جێی باسە پاش بێسەروشوێنبوونی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك، ماوەیەك لەمەوبەر سمكۆ بەنەفشی لە لایەن هێزەكانی یەكێتییەوە ئازاد كرا بەبێ ئەوەی هیچ هۆكارێكی شوێنبزركردنەكەی رابگەیەندرێت.
.
كەیسی سێیەم
رۆژی سێشەممە 5/4/2022 کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: “لە ڕێگای ئەو ڕاگەیاندنەوە ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە کە ماوەی سێ هەفتەیە پێشمەرگەیەکی پێشووی کۆمەڵە بە ناوی (ئەفشین ئەمینی) کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ بوو پێشمەرگەی کۆمەڵە نەمابوو و وەک پەنابەری سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەژیا، شەوی 17 لەسەر 18ی مانگی ئازاری 2022 لە ماڵ چووەتە دەر و نەگەڕاوەتەوە”.
له‌م بارەیەوە فه‌ردین كه‌رباسی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ (باس‌نیوز) گوتی: ”له رۆژی یه‌كه‌می ئه‌و پرسه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانمان ئاگادار كردوونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش هاتوونه‌ته ناو بابه‌ته‌كه‌وه“.
ڕوونیشی كردەوە، ئه‌و كەسە پێشمه‌رگه‌ی كۆنی كۆمەڵە بووه، ”بەڵام دوو ساڵه له ریزه‌كانی ئێمەدا نه‌ماوه و خەریكی ژیانی ئاسایی و كاری خۆی بووە، بۆیه لایه‌نه په‌یونداره‌كان ئێستا هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت و به‌دوای ئه‌و كه‌یسه‌وه‌ن و بنه‌ماڵه‌كه‌شی هاتوون و له ئاسایشی پیشوازییان لێ كردوون، خۆتان ده‌زانن ئه‌و كه‌یسانه كاتیان پێ ده‌چێت و له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه هاوكاریشمان كردوون و به‌دوای كه‌یسه‌كه‌وه بووین“.
هێشتا نازاندرێت ئاخۆ چارەنووسی ئەفشین ئەمینی چی دەبێت! بەڵام چاودێران بە دووری نازانن بێسەروشوێنبوونەكەی بەشێك بێت لەو هەماهەنگییەی كە چەند ساڵێكە لەنێوان یەكێتی و ئێران‌دا هەیە بۆ دەستگیركردن و ڕادەستكردنەوەی چالاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە ئێران.
سەرچاوە: باس نیوز