بۆ ئه‌وه‌ی دەستەواژەی” کوردی ڕه‌سەن و ناره سه‌ن ” له رۆژ هه‌ڵاتی کوردستان دروست نه‌بێت ، جیاوازییه‌کی گه‌وره‌تر له نێوانماندا پێک نەیە،
باشتر وایه فه‌زلییه‌تی کورد‌و کوردستانی بوونمان له نێوان هه‌موو پێک هاته جێاوازه‌کانی وەک : ئاینه جیاوازه‌کان و زاراوه جیاوازه‌کان، بکه‌ینه ئه‌وله‌وییه‌تێکی گه‌وره‌تر ، یان پابەند بوون بە ڕه‌مز و شانازیی هه‌ره گه‌وره‌مان، که‌واته ناره‌سه‌ن نییه‌و ئه‌و وشه‌یه ناوی پێرۆزی کوردستان ئه‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
بۆ به‌ر به‌ست کردنی ره‌سه‌نایه‌تی و ناره‌سنه‌نایەتی ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان له هه‌موو شار‌و دێیه‌کی کوردستان، به بێ له به‌رچاوگرتنی جێاوازییه ئاینیه‌کان، زاراوه جێاوازه‌کان، پەیوه‌ندییه‌کی توندوتۆڵ دروست بکه‌ن . له سه‌ر بناغه‌ی کوردین و کوردستانی ، بۆ دروستکردنی ئه‌م پەیوندیانه، پێویستیمان به پێکهینانی ئەنجومەنی کۆمه‌لایتی و ریکخراوه‌ی مه‌ده‌نی هه‌یه له هه‌موولایکمان،. یه‌کێکی تر له ئامرازە هه‌ره گرینگه‌کانمان، و له هه‌مان کاتدا ده‌کرێت مامله‌ی رۆژانه‌ی بازاره‌کانمان، به‌شداریکردنمان له شای و خۆشیه‌کانی یەکتری، له مردن و ژیانمان. له ژن و ژن خوازیمان، ئه‌مانه بکه‌ینه به‌ردی بناغه‌ی پێکه‌وه ژیانمان، بۆ ئه‌وه‌ی کورد‌و کوردستانی بوونه‌که‌مان ره‌مزی هه‌ره گه‌وره‌و وشه‌ی هه‌ره پیرۆزی سه‌ر زمانمان بێت.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئیمه ئا به‌م فکره‌و به‌م هه‌سته پاکه له ژیانی رۆژانه‌ی خۆیدا دروست کرد، ئه‌وه ئه‌و نه‌سڵه‌ی ئه‌مرۆ ، و سبه‌ی دێنه مه‌یدانی ژیان و خه‌باتی ئنسانیەوه ، ئه‌وه بێ شک و گومان به کورد بوونی خۆیان شانازی ده‌کەن. لێره‌دایه بۆشایی بۆ دوژمنانی کورد‌و کوردستان نامێنیته‌وه.
ئه‌م شێوه کاره‌مان ته‌نیا له به‌رانبه‌ی بە دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستاندا نیه، به‌ڵکوو له به‌رانبه‌ر هه‌ر چەشنه خۆ سەپاندنێک کە لە لای هه‌ر لا‌یه‌نیکی کوردەوە دەبێ باببێ، چ سیاسی، چ مه‌ده‌نی یا چ گرووپێکی کۆمەڵایەتی ، یان تەنانەت تاکێکەوە بێت.
بۆیه ده‌کریت بێژم نه جێاوازییه ئائینییه‌کانمان، نه زاراوه‌کانمان،
نه که‌م به‌شداریکردنمان له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ، نه زۆر به‌شداریکردنمان له خه‌بات ،نه بێته هۆی ره‌سه‌ن و ناره‌سەنیی کورد بوونمان. ئه‌مه ته‌نیا ئاوات و پیلانی دوژمنانی کوردستانە .
بۆ به‌ر په‌رج دانه‌وه‌ی ئه‌و شتانەی کە بە کورتی ئێشارەم پێکردن ، پەیوه‌ندیمان به‌بێ جیاوازی ئەوەی کە ، خه‌لکی کام ناوچە ین ، کام ئائین زا و سەر بە کام زاراوەین؟
به‌شداری کردنمان له هه‌موو بۆنه و مه‌راسمەکاندا، دیالۆگ و یەکتر قەبووڵ کردن ببێته دەستپێکی ڕماندنی دیواری درستکراوی ده‌ستی داگیرکه‌رانی کوردستان.
دانمارک ریکه‌تی 8)9 92012
{jcomments off}