به پێی هه‌واڵی وه‌رگیراو له سایتی پیشمه‌رگه‌كان،هه‌واڵێكی خۆشی كه نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌نگاوێك له ویست و خواست و ئاواته‌كانی نیزیك ده‌كاته‌وه،
واته كرانه‌وه‌ی هه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌ك له هه‌ر وڵاتێكی ئازاد بـوو، بۆن‌و به‌رامه‌كه‌ی بۆ گه‌لی ده‌ست به سه‌رداگیراو، شنه‌بای ئازادی‌و سه‌ربه‌ستیه‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌نگاوێك له سه‌ربه‌خۆیی‌و ئازادی نیزیك ده‌كاته‌وه . به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه كه به‌رێزسه‌عی سه‌قزی ڕێكه‌وتی ٢٣ـ١٠ ـ٢٠١٢ وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ركوردی‌و ڕه‌وانه‌ی سه‌رسایت كراوه. له‌ویدا كوتراوه:
دێودكامرۆن سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانی و ئالێكس سلموند وه‌زیری یه‌كه‌می سكاتله‌ند، ڕێكه‌وتن‌نامه‌یه‌كی كۆتایی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ره‌فڕانۆمی ده‌نگدانیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی سكاتله‌ند ئیمزا كردووه كه به پێی ره‌فڕاندۆم له ساڵی دووهه‌زاروچوارده دا گه‌لی سكاتله‌ند ئازاد ده‌بێ‌و ده‌بێته خاوه‌نی ئالا‌و، سه‌ربه‌خۆبوونی یه‌كجاری خۆی به‌دنیا ڕاده‌گه یه‌ندرێ.
بێشك ئه‌وهه‌واڵه خۆشه بۆ‌گه‌لانی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو، به‌تایبه‌تی بۆنه‌ته‌وه‌كه‌مان مزگێنیه‌كی مه‌زن‌وگرینگه .
گه‌لی سكاتله‌ند كه‌ساڵه‌های ساڵه له‌ژێرحوكمی ئیستعماری به‌ریتانیادا ده‌چه‌وسێته‌وه، سه‌ر‌ئه‌نجام پاش ساڵه‌ها خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانی‌و دژ كر‌ده‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن هێزی وه‌ك به‌ریتانیا، به‌هۆی كۆڵ نه‌دان‌و وازنه‌هێنان‌و یه‌كگرتوویی توانیان له ڕێگای سیاسیه‌وه به ئاوات و ئامانجی له‌مێژینه‌ی خۆیان بگه‌ن .
بێشك نه‌ته‌وه‌ی كوردیش به‌ئه‌زموون‌وه‌رگرتن له گه‌لانی ڕزگاربوو، ڕۆژ به‌ڕۆژ له ئاوات‌و ئامانجه‌كانیان نیزیكترده‌بنه‌وه‌و به‌ئاواتی خۆیان ده‌گه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیربێت كه داگیركه‌رانی كوردستان له ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیای ئێستا زۆرله‌پاشكه‌وتووترو دیكتاتۆرترو بێ‌به‌زه‌تر‌ن‌و ده‌بێ له خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانیدا حیسابی وه‌ك خۆیان بۆبكرێت.
ڕاسته كه ئه‌گه‌ر‌بۆساڵانی ڕابردوو بگه‌ڕێینه‌وه‌و له‌باری مێژوویه‌وه ڕابردووی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا هه‌ڵ سه‌نگێنین له‌كاتی خۆیدا له‌ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان به‌هێزتر‌و‌به‌سیاسه‌تتربوون‌و به‌قه‌ولی مه‌شهور، به‌ریتانیای كه‌بیر، دایه‌پیره‌ی ئیستعمار و ئه‌مپریالیست بووه و له دابه‌ش كردنی كوردستاندا نه‌خشی مامۆستای داگیركه‌رانی ئه‌و سه‌ر‌ده‌می گێڕاوه‌و نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت، گه‌لێكجار به‌هۆی هێندێك پرسیپ له‌باری كوشت‌و كوشتارو‌خوێن‌ڕێژیه‌وه، نه‌یانگه‌یادۆته دیكتاتۆریه‌تی ئێستای داگیر كه‌رانی كوردستان، به‌ڵام جاری واشبووه له‌ئیستای داگیركه‌رانی‌كوردستان زۆر زیاتریان تێبه‌ڕاندووه.
ڕه‌وتی زه‌مان‌وبه‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی هه‌ستو، ئیده‌و، ئیراده‌ی گه‌لان له به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ئاڵوو‌گۆڕی كۆمه‌ڵگای كراوه‌ی به‌ریتانیادا بێ ته‌ئسیر نه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت ده‌كرێ بڵێین؛ به‌ریتانیا دوای وازهێنانی له داگیركاری و موسته‌عمه‌ره كردنی نه‌ته‌وه‌و وڵاتانی جیهان نیزیك بۆته‌وه‌و له جیهانی ئه‌وڕۆی سه‌رده‌مدا یه‌كێك له وڵاتانی پێشكه‌وتوو‌ه‌و ماڤی مرۆفی لێ ده‌پارێزرێت .
خانم سترۆجین له‌سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌یه كه‌پاش ٣٠٠ساڵ سكاتله‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیانیه‌كا‌ن خوازیاری دادپه‌ر وه‌ری‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی زیاترن، ئه‌ویش ته‌نیا به سه‌ربه‌خۆیی سكاتله‌ندو پترۆڵ‌و گازی ده‌ریای باكور كه ده‌چێته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بریتانیا، خواستی خه‌ڵكی سكاتله‌ند دێته‌دی‌ودابین ده‌كرێ . به‌گوێره‌ی ئاماژه‌ی خانم سترۆجین داهاتی سه‌رهه‌ردو ژیرهه‌ردی ئه‌وانیش له داهاتی ئێمه‌ی كورد زۆركه‌متر نییه..
زۆركه‌س له‌سه‌رئه‌وباوه‌ڕه‌ن كه ڕزگارنه‌بوونی گه‌لانی ژێرده‌ست، هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رئه‌وه‌ی پیت‌و به‌ره‌كه‌تی زۆری ولاتانی ژێرده‌سته، زۆردارانی حاكم بوونه به‌ڕێگر، كه وا درێژه به‌چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لانی ژێرده‌ست ده‌ده‌ن .
به‌و هیوایه ئه‌و ڕه‌و ڕه‌وه‌ی ئازادیه درێژه‌ی هه‌بێ تا داگیركه‌رانی كوردستانیش دێنه‌سه‌ر‌عه‌قلی سه‌لیم .
سه‌عید كاوه (كوێستانی) ٢٨/١٠/٢٠١٢
{jcomments off}