"an independent online kurdish website

خەڵكی مافخوراو و خۆڕاگری رۆژهەڵاتی کوردستان!

خۆشک و برا نیشتمان پەروەر و دڵسۆزەکانمان!bange_waz

هەر وەک دەبینین کوردستان خەریکە بە هەستیارترین قوناغی مێژووی خۆی دوای شەڕی دووهەمی جیهانیدا تێدەپەڕێ. لە رۆژئاوای وڵات بەشێکی هەرە زۆری خاکی نیشتمان کەوتۆتە دەستی رۆڵەکانی کورد و خەریکن لە گەڵ یەکێک لە خوێنمژترین دیکتاتۆرەکانی مێژوو بە مەبەستی دەستەبەر بوونی مافە رەواکانیان، خەبات دەکەن.

 لە باکووری وڵات رۆڵەکانی نەتەوەی کورد بە شێوەیەکی بێ وێنە خەریکی بەرخۆدانن، نزیکەی ٧٠٠ زیندانی سیاسی کورد لەو وڵاتەدا زیاتر لە ٥٠ رۆژە  مانیان لە خواردن گرتووەو خەڵکی شارەکانیش بە رێپێوان و مانگرتن بە دەنگیانەوە چوونە،  بە شێوەیەک کە دەنگی رۆڵەکانی کورد لەو پارچەیەدا سنوورەکانی بەزاندووە و داگیرکەری هەراسان کردووە.

رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ لە ژێر نامرۆییانەترین و دڕندانەترین سیستمی دەسەڵاتدارییەتییە. سیستمێک کە بە ناوی دین هەموو مافە رەواکانی گەلی کورد و هەموو گەلانی ئێرانی زەوت کردوە و هەرچەشنە مافخوازییەکی بە دژایەتی لە گەڵ حکومەتی نوێنەری خودا زانیوە و نامرۆییانە سەرکوتی کردوە، لەم نێوانەدا زۆر جار دیندارانش بە بیانووی جۆراوجۆر کەوتوونەتە بەر هێرش و هەڕەشە، ئەم رژیمە بە کەڵکی ناڕەوا وەرگرتن لە دین، ئازادی و دیمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤ بە دیاردەگەلی وڵاتی کوفر ناوزەد دەکات و بە کوشتن و ئەشکەنجە و سەرکوت وڵامی خوازیارانی جێگیر بوونی ئەو چەمکانە لە وڵاتدا، دەداتەوە و کاتێک باسی مافی گەلانی بندەست و بە تایبەت گەلی کورد بێت ئەو سەرکوتە هەمیشە بە سەدان قات نامرۆیانەتر و دڕندانەتر بووە.

 ئەم شێوە هەڵسووکەوتە لە گەڵ کورد و مافخوازیی رەوای ئەم گەلە  لە فتوای جیهادی خومەینی دژی خەڵکی کوردستانەوە دەستی پێکرد و تا هەنووکە درێژەی هەیەو کوردستان بە درێژایی ساڵانی حکومەتی ئەم رژیمە، وەکوو ناوچەیەکی ئەمنییەتی هاتووەتە ئەژمارو ژیانی رۆژانەی خەڵکی ئەم وڵاتە بەردەوام لە ژێر کاریگەری نەرێنی ئەو دۆخەدا بووە، بەشێکی زۆر لە خاکی کوردستان مین رێژکراوە و بەردەوام قوربانی دەگرێت بە بێ ئەوەی کە کەس بەرپرسیاری ئەو شتە بێت، کەشووهەوای شارەکان و رێگەکان هەمیشە ئەمنییەتییە و گواستنەوەی هێزی چەکدار (کە تایبەتمەندی وڵاتی لە حاڵی شەڕ دایە) بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە بووە بە دیمەنێکی ئاسایی، رۆژانە لە سەر سنوورەکان تەقە لە رۆڵەی هەژاری کورد دەکرێ کە لە تەمەنێکی کەمەوە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆی و بنەماڵەی لە رێگای کۆڵبەرییەوە گیانی دەخاتە سەردەست و زۆر جار نانێک بە نرخی گیانێک وەدەست دەکەوێت، ئەو کارەساتە بەردەوامە دوور لە چاوی میدیا و خەڵکی دنیا و ئێران روودەدات و دەڵێی گیانی ئەو مرۆڤانە بە هۆی هەژاری و کەمدەست بوونیان بایەخێکی ئەوتۆی نیە! و شیاوی ئەوە نیە ئاوڕی لێ بدرێتەوە!

هەر چەشنە بەرگرییەک و دەنگ هەڵبڕینێک لە لایەن رۆڵە دڵسۆز و نیشتمان پەروەرەکانی کوردەوە مۆرکی دژایەتی لە گەڵ ویلایەتی فەقی (کە خۆی بە نوێنەری خودا دەزانێت) لێ دەدرێت و وەڵامی ئەو مافخوازییە حوکمی ئیعدامە کە لە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامیدا جێبەجێ دەکرێت بە بێ ئەوەی دەنگی ئەو قارەمانە راستەقینەگەلە بە گوێ دنیا بگات. ئەو شێوە هەڵسووکەوتە و ئەو جۆرە حوکمگەلە تا دێت روو لە زیاد بوونە و سەرکوت لە خاکی کوردستاندا نە تەنیا بەردەوامە بەڵکوو دۆخەکە رۆژ لە دوای رۆژ روو لە خراپتر بوون دەنێت.

رژیمی زاڵ بە سەر کوردستاندا هەنووکە هەزاران کەس لە رٶڵەکانی گەلی کوردی لە بەندیخانەکانی خۆی راگرتووە، تاوانی ئەو بەندکراوانە تەنیا مافخوازی و هەوڵ دان بۆ جێگیر کردنی دەسەڵاتێکە کە رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێ و ئازادی  و سەروەری مرۆڤی کورد بە فەرمی بناسێ. زۆربەی هەرە زۆری ئەو زیندانییانە مافی پارێزەر و مافی چاو پێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکانیان نیە و تەنانەت مافی چون بۆ دۆکتور بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشینەکانیان نیە و هەروەها لە بەندی ئەو زیندانییانە راگیراون کە بازرگان و تووش بوانی ماددە سڕ کەرەکان و… هتدی تێدان.

هەر لەو پەیوەندییەدا لە ماوەی پێشوودا حوکمی ئیعدامی ٢٧ رۆڵەی قارەمانی کورد راگەیەندراوە، ٢٧ مرۆڤی دەروەست کە لە پێناو بەرگری لە مافە رەواکانی گەلەکەیان و لە پێناو پاراستنی گیان و کەرامەتی خەڵکی خۆیان بەرەوڕووی ئەو حوکمە نامرۆییانە بوونە و بە داخەوە هاواری دادخوازییان بە گوێی تەنانەت هاووڵاتییەکانی خۆشیان ناگات و هەر دەم چاوەڕێ مەرگن.

هەر بۆیە ئێمە وەکوو کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد، بە وەبەرچاو گرتنی دۆخی گشتی کورد و خەباتی دانەبڕاو و بوێرانەی هاوڵاتیانمان لە رۆژئاوا و باکووری وڵات و ئەو سەرکوت و کوشت و بڕە دڕندانەی کە خەڵکی رۆژهەڵات لە گەڵی دا رۆژانە بەرەوڕوون، و هەروەها بە وەبەرچاوگرتنی مێژووی پڕ لە شانازی رۆژهەڵات و خۆڕاگری و مافخوازی هەمیشەیی ئەم بەشەی کوردستان، چیتر بێ دەنگ بوون بۆ رۆژهەڵاتی وڵاتەکەمان بە رەوا نازانین و دەنگ هەڵبڕین و یەکدەنگی بە تەنیا رێگەی مانەوەی نەتەوەی کورد لە قەڵەم دەدەین و لەو باوەڕەداین کە دنیا ناتوانێت خۆی لە هاواری مافخوازی گەلی کورد کە هاوکات لە هەرچوارپارچەی وڵات بەرز بووەتەوە کەڕ بکات.

هەر بۆیە داوا لە خەڵکی بە شەرەف و نیشتمان پەروەری وڵاتەکەمان دەکەین کە ببن بە دەنگی ئەو ٢٧ زیندانییە سیاسییەی کە حوکمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە و هەر وەک لە کوردێکی قارەمان و بە غیرەت چاوەڕێ دەکرێ بێنە مەیدان و بە شێوەیەکی مەدەنی و دیموکراسیانە بە مانگرتن و داخستنی بازاڕ و دووکانەکان لە رۆژی ٢٧ی مانگی خەزەلوەر  ناڕەزایی و بێزاری خۆتان لە هەڵسووکەوتی دڕندانە و بێزهێنەری کۆماری ئیسلامی دەرببڕن و دەنگی ئەو ٢٧زیندانییە سیاسییە بگەیەننە گوێی دنیا.

 لەوانەیە بە دەنگ هاتنی ئێمە بەخشینی ژیان بێت بە ئەو رۆڵە دڵسۆزانەی وڵاتمان کە بە راستی خوێنی دەماری کۆمەڵگا و نموونەی خۆڕاگری و مرۆڤایەتی و گیان بەختکردن لە پێناو خەڵک و وڵاتدان. یەکدەنگی ئێمە بۆ بەرگری لە ئەوان دەرخەری ئیرادەی نەتەوەی کورد وەکوو نەتەوەیەکی خاوەن مێژوو و بەشخوراوە بۆ رزگاری و ئازادی و وەدەست هێنانی مافەکانی خۆی.

لە کۆتاییدا لە سەرجەم حیزب و رێکخراوو چالاکانی بوارە جۆراوجۆرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوەڕێی پشتیوانی لەم بانگەوازە دەکەین.

لەم رێگایەدا بێگومان یەکدەنگی رەمزی مانەوە و سەرکەوتنمانە.

بژی کورد و کودستان

بژی خەبات و تێکۆشانی بێوچانی نەتەوەی کورد

نەمان بۆ سەرجەم دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان

کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان

ئاوات عەلیار                                چالاکی سیاسی              ئامریکا

رەحمان جەوانمەردی                   رۆژنامەوان                      هۆلەند

سوڕه یا فه لاح                           چالاكی ماڤی مرۆڤ                  ئامریكا

      حوسێن  سه عیدی                   چالاكی سیاسی             سۆئێد

    ماموستا بێبه ش                       شاعیر و نووسه ر             باشوری كوردستان

      دیاكۆ شێخ اقایی                    چالاكی سیاسی              سۆئێد

مه هین شوكروڵاپوور                   چالاكی سیاسی             فرانسه

سەعید سەنندجی                        چالاکی سیاسی              سوئید

تاهیر قاسمی                              رۆژنامەوان                       نوروێژ

ئاسۆ ساڵح                                  رۆژنامه نووس                 سۆئێد

هاوار بازیان                               رۆژنامەوان                      سوئید

گولالە کەمانگەر                          چالاکی سیاسی               نوروێژ

جەمیل کولاهی                           چالاکی سیاسی               نوروێژ

ئەرسەلان یارئەحمەدی                چالاکی سیاسی               باشووری کوردستان

ئاسۆ پیرۆتی                              خوێندكار                          ئوتریش

ئەفراسیاب گرامی                      رۆژنامەوان                       ئاڵمان

ئارێز داراپوور                            چالاکی سیاسی               ئاڵمان

به هار حوسه ینی                        شاعیر                             باشوری كوردستان

شەمزین جیهانی                          رۆژنامەوان                      باشووری کوردستان

شێرکۆ جیهانی                            رۆژنامەوان                      سوئید

جەواد حەیدەری                           رۆژنامە نووس                 باشووری کوردستان

جەماڵ نەجاری                             رۆژنامەنووس                  فەرانسە

هیوا بەهرامی                               چالاکی سیاسی              ئوتریش

خۆسرو بەهرامی                          چالاکی سیاسی             ئوتریش

عارف نادری                                 رۆژنامەنووس                 نوروێژ

فەخرەدین حیسام موکری             رۆژنامەنووس                 باشووری کوردستان

ئەحمەد سەفا                                رۆژنامەوان                     بریتانیا

مەتین رۆژهەڵات                            رۆژنامە نووس                باشووری کوردستان

کاووس عەزیزی                             چالاکی سیاسی               دانیمارک

شۆرش گوڵکار                               چالاکی سیاسی              باشووری کوردستان

خالد محەممەد زادە                       رۆژنامەوان                      باشووری کوردستان

ئارام ئیبراهیم خاس                     رۆژنامەنووس                   تورکیە

ئایاز خونسیاوەشان                      چالاکی سیاسی              سوئید

دڵشاد هەورامی                             رۆژامەوان                       فینلاند

گوڵباخ بەهرامی                             چالاکی فەرهەنگی            باشووری کوردستان

ئەمین خەواڵە                                  رۆژنامە نووس                   ئاڵمان

کامیل نەجاری                               چالاکی سیاسی               باشووری کوردستان

سیاوەش موحەممەدی                   چالاکی سیاسی               باشووری کوردستان

ئارام عوسمانی                             چالاکی مەدەنی                فەرانسە

فەرشاد دولابی                              رۆژنامە نووس                   ئیتالیا

سوهراب کەریمی                          چالاکی سیاسی                تورکیە

شاهۆ حوسێنی                             رۆژنامەنووس                    تورکیە

جەهانگیر عەبدوڵاهی                    چالکی سیاسی                 ئاڵمان

ئازاد کوردی                                  رۆژنامە نووس                 بێلژیك

ئیدریس مورادی                            چالاکی سیاسی              سوئید

جەماڵ پورکەریم                             رۆژنامەوان                فەرانسە

ئەمجەد حوسێن پەناهی                 رۆژنامەوان                ئاڵمان

شێرزاد قادری                               چالاکی سیاسی        نوروێژ

جەمشید بەهرامی                       چالاکی فەرهەنگی          ئاڵمان

کاوە حەسەنپوور                          رۆژنامەوان                    نوروێژ

شاهۆ نادری                                رۆژنامە نووس                باشووری کوردستان

حسام حەقیەت جو                        چالاکی خوێندکاری        نێوخۆ

زیلان مەجیدی                              چالاکی خوێندکاری        نێوخۆ

دیاکۆ گۆران                                 چالاکی خوێندکاری        نێوخۆ

توران  زەندی                                چالاکی فەرهەنگی          نێوخۆ

ئاوارە جەلالی                                رۆژنامەوان                    سوئید

جەمیل ئەحمەدی                            چالاکی سیاسی            ئیرلەند

ئەنوەر عەباسی                              چالاکی سیاسی           باشوری کوردستان

عەلی بداغی                                   چالاکی سیاسی            باشووری کوردستان

رەفیق حوسێن پەناهی                   چالاکی سیاسی           باشووری کوردستان

دیلان سەعیدی                               چالاکی سیاسی             سوئید

هاشم رەزایی                                چالاکی سیاسی              سوئید

بەهار حوسێنی                               چالاکی فەرهەنگی        باشووری کوردستان

فواد فەتاحی                                  رۆژنامەوان                      نوروێژ

عوسمان کەرەمی                           شاعێر                         باشووری وکردستان

گولستان و                                     شاعێر                         نێوخۆ

ت زەندی                                       چالاکی مەدەنی            نێوخۆ

ساڵح زارعی                                 چالاکی سیاسی           نوروێژ

عەلی ئیلامی                                 چالاک سیاسی              بلژیک

     ئازاد محه ممه د زاده                     چالاكی سیاسی           باشوری كوردستان

    قادر قادری                                       چالاكی سیاسی           سۆئێد

ئازاد محممەدزادە                        چالاکی سیاسی                     باشووری کوردستان

قادر قادی                                      چالکی سیاسی                     سوئید

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی