"an independent online kurdish website

هەر کوردە و مێژووی فێر نەبوونی دووپات و سەد پات دەبێ . سازگارا هە رحاکمە و کورد هەر مەحکووم . ئەو فەرماندەری سوپایە و کورد ضد انقلاب، ئەو بڕیاردەرە و کورد بێ دەسەڵات .kavos_azizi12

سازگارا لە ئێران و کوردستان حاکم و دەوڵەتە، لە پڕاگ دیپلۆمات و بڕیار دەرە و کوردیش هەر ضد انقلابە و وڵامی نادرێ و حیسابی بۆ ناکرێ ! وەیلۆ ! وەیلۆ !  کەی فێر دەبین؟

چەند ڕۆژ بەرلە ئێستا بە ناو کۆنفرانسیک لە پراگی چێک پێک هات و هیندێک کوردی بێ دەسەڵاتی رەعیەتیش بەشدار کرابوون . لە سەرەتا دا چەند حیزبێک شاگەشکە بوون و کەوتنە ڕێکڵام کردن بۆ کۆنفرانسی سازگارا و تەنانەت یەکتریان داوەت دەکرد بۆ ئەوەی پێیان وابوو ئەوە دەرگای بەهەشت کراوەتەوە و با کوردیش لەو بەهەشتە بەرینە بێ بەش نەکرێ . بێ خەبەر لەوەی کە دیسان داوێکیان بۆ دانراوە و ئەگەر چی بە سلامەتی دەگەڕێنەوە ، بەڵام بە دۆڕاوی و ڕەنج بە خەسار  و ناچارن ڕوونکردنەوە بدەن کە ئیدی درەنگە .

هەر کەس لەو دونیایە دا ئەلف و بێی سیاسەتی خوێندبێتەوە دەبێ بزانێ کە: بۆ کوێ داوەت دەکرێ ؟ پێکهاتەی ئەو جێگایە چییە؟ بەرنامە و پڕۆژەکانیان چین؟ مەبەست لەو داوەت کردنە چیە ؟ دەتوانێ لەوێ چ دەستکەوتێکی هەبێ و لە گەل کێ تەرەفە؟!

ئەوانەی کە وەک شەخس بەشدار بوون و خۆیان کردە نوێنەری حیزبەکان و کەسیش ولامی نەدانەوە ، تەنانەت نەیان هێشت لە سەر بەیانیەی کۆتایی کۆنفڕانسی سازگارا قسە بکەن ، حاشایان لە حیزبەکانیشیان کرد ، ئێستا هاتوون ڕوونکردنەوە دەدەن و  بە زمانی بێ زمانی دەڵێن : کلاومان چووە سەر! دیسان فرێویان داین!

ئەرمەنی دەڵێن: خۆزگە عەقلی کورد هی ئاخیری بۆ من بوایە !

لێرە دا جێی خۆیەتی پرسیار لەو کەسانە بکرێ کە خۆیان کردبووە نوێنەری حیزبەکان و ئیعترافیان پێ نەکرا تا حاشایان لە حیزبی بوونی خۆیان کرد ،داخوا نەتان زانیبوو کە فارسەکان خەریکن داوێکتان بۆ دادەنێن و تێکتان دەشکێنن؟ لە بیرتان نەبوو کە پێش ئەوەی بەشداری بکەن ، لە سەر هیندێک خاڵ و تەنانەت بەیانیەی کۆتایی کۆنفرانس ڕێک کەون؟ هەر چەند ڕۆژ بەرلە ئێستا من وەک خۆم دەقاو دەق باسی ئەو کۆنفرانسە و پیلانەپشتی پەردەکەیم بۆ بەڕێزێکی ڕێبەریی یەکێک لە حیزبەکان کردبوو . تا ڕادەیەک ئاگادار بووم کە پیلانەکە چیە و ئاکامەکەی چی دەبێ؟ مەگەر باسی ئەوەم نەکردبوو کە خەریکن کورد بخەنە نیو ” عمل انجام شدە” ؟ مەگەر پەیامی دۆستێکی خۆمانم بەو بەڕیزە نەدابوو کە بە فارسی نووسرابوو؟ مەگەر لەو پەیامە دا بە ئاشکەرا باس لە دوو تەوەری سەرەکیی کۆنفرانس نەکرابوو؟

کەوایە ئیوە عەقلی “کل” ن و قسەی کەستان پێ قسە نیە ، بۆیە کلاوێک دەچێتەوە سەرتان کە تا ئەژنۆ دێت .

ئێوە پیویستە داوای لێبۆردن لە ئەندامانی حیزبەکان بکەن. ئیوە غورووری نەتەوەیی ئێمەتان شکاندووە . ئیوە ڕەنجی ئەندامانی حیزبەکانتان دا بە باداوە . کلاوی سازگارا و هی وەک ئەوتان چووتە سەر و لە نیهایەت دا لە سەر حسابی کوردی هەژار شکاوەتەوە .

کەسانێک کە زیاتر لە ٣٠ سالە سیاسەتی تەواو وەخت دەکەن ، بەڵام کۆنە پاسدارێک لە وڵاتێکی ئۆرووپایی کەڵەگاییتان لێدەکا و ئیزن نادا بەرگری لە خۆتان بکەن و بەیانیەی کۆتایش تان بە سەر دا دەسەپەێنێ . دیسان ئەو حاکم و ئێوە مەحکوومن !

هیوادارم بۆ جارێکی دیکە عاقل بخەینە کار ، هەرچەند گومانیشم هەیە .

بابەتی پەیوەندیدار

https://peshmergekan.com/kurdish/index.php/babetekan/babet/1801-babetekan


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی