"an independent online kurdish website

١ـ مێـروولە و کوللـە

میروولەیەک لە هاوینەدا ، خەریکی کۆکردنەوەی دانەوێڵە بوو ..              دەیبردەوە بۆ شارەکەی .. دانەوێڵەیەکی باشی کۆکردەوە .. بۆیە غەمی هاتنی زستانینەبوو .reza_shuwan

رۆژێکی زۆر ساردی پایز ، کوللـەیەک لە دەرگای ماڵی مێروولەکەیدا .. داوای خواردنی لە مێروولەکە کرد .

مێروولەکە : ئەی هاوینی رابردوو چیت دەکرد .. ؟

کوللـەکە : بە درێژایی هاوینی رابردوو .. گۆرانیم دەوت .

مێروولەکە :دەبـڕۆ بە درێژایی زستانی داهاتووش .. هەر هەڵپەڕە .

پێشی گوت : “ئەوشت لەبیر نەچێت ، پێویستە هەموو کاتێک                                   مرۆڤ خۆی بۆ بەیانی ئامادە بکات ..

 

٢ ـ قازێکی هێلکەزێڕ

جوتیارێک قازێکی هەبوو .. رۆژێک لە رۆژان ، قازەکەی هێلکەیەکی سادە زێڕی کرد .. لەو رۆژەەوە بەدواوە ، قازەکە هەموو رۆژێک هێلکەیەکی زێڕی تری دەکرد .. جوتیارەکە دەوڵەمەند .. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ، زۆر چاوچنۆک بوو .

جوتیارەکە رۆژێکیان ، بیرۆکەیەکی خراپی بەبیردا هات و .. گوتی :

من بۆ هەموو رۆژێک ، چاوەڕێی ئەوەبم تا قازەکەم هێلکە زێڕەکەی دەکات .. ئەی بۆ سەری نەبڕم و ، سکی هەڵنەدڕم .. بە جارێک هەموو هێلکە زێڕەکانی ناو سکی دەردەهێنم ..

جوتیارەکە ئەم بیرۆکە خراپەی جێبەجێکرد .. قازەکەی سەربڕی و ..سکی هەڵدڕی .. بەڵام هیچ هێلکەیەکی زێڕی ، لە سکی قازەکەدا نەدۆزییەوە .

 

٣ ـ هەڵــــۆ و کۆتـــر

رۆژێک مێردمنداڵێک ، کوترێکی بینی ، کە هەردوو باڵیان کردبوو .. کۆترەکە نەیدەتوانی هەڵبفڕێت .

مێردمنداڵەکە لەبەرخۆیەوە گوتی : ” ئەم کۆترە بەسزمانە ، چۆن خواردنیدەست بکەوێت، بۆ ئەوەی بژی ؟

زۆری پێ نەچوو ، هەڵۆیەک لە بەردەم کۆترەکەدا نیشتەوە .. نێچیرێکی بە دەنووک هەڵگرتبوو ، نێچیرەکەی لە بەردەمکۆترەکەدا دانا ..کۆترەکە دەستی بە خواردنی کرد و تێری خوارد .

مێردمنداڵەکە .. بیری لەوە کردەوە، کە خوا توانای هەموو شتێکی هەیە .. خوارن بە هەموو گیانلەبەرێک دەدات .. بۆیە گوتی :

من بۆ دابمێنم و بیر لە بژێوی ژیانم بکەمەوە .. ؟ چیم بوێت خوا پێمیدەبەخشێت ..

مێردمنداڵەکە بڕیاری دا ، کە لەماڵەوە دابنیشێت و ، هیچ نەکات .. رۆژان هاتن و تێ پەڕین .. مێردمنداڵەکە هیچی بۆ نەهاتە ماڵەوە .

پیاوێکی دانا هات بۆ لای و پێی گوت : ” رۆڵەی شیرینم ، تۆ دوو باڵندەت بینی .. یەکێکیان کۆترێکی برینداری باڵکراوبوو ، ئەوی تریان هەڵۆیەک بوو.. بۆ حەزدەکەیت وەکو کۆترەکە بيت .. ؟ ئەی بۆ بیرناکەیتەوە ، کە وەکو هەڵۆکە بيت .. ؟ کە تەنها خۆی تێرناکات ، بەڵکو ئەوانەش تێردەکات کە پێویستیان بە یارمەتیدان هەیە ..

 

(*)چیرۆکی یەکەم و دووەم لە ( نەرویجی ) یەوە گۆڕیومن بۆ سەر زمانی کوردی.

     بەڵام چیرۆکی سێیەم لە ( عەرەبی ) یەوە گۆڕیومە بۆ کوردی .

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی