ئه‌گه‌ر بمانه‌و‌ێت بزانین چه‌ند گروپ و هێزى میلیشیاى چه‌کدار هه‌یه له‌عێراقدا هێنده زۆرن له‌ئه‌ژمار نایه‌ن (ئه‌هلى هه‌ق و هێزى به‌درو حزبوڵڵا‌و سوپاى مه‌هدى و حه‌شدى شه‌عبى)و زۆرى دى،
له‌واقیعیشدا هه‌موو ئه‌مانه شیعه‌ن و یه‌کسانن به‌حه‌ره‌س قه‌ومى دیاریش نیه به‌سه‌دان هه‌زارن یان به‌ملیۆن.
وه‌هاش په‌روه‌رده کراون پاسدار ئاسا وه‌لائیان بۆ ئێران هه‌یه‌و فه‌رمانیش له‌که‌سانى وه‌ک قاسم سولێمانى وه‌رده‌گرن.
حکومه‌تى شیعه‌کانى به‌غداش به‌ملیاره‌ها دۆلارى بۆ موچه‌و چه‌ک‌و چۆڵى ئه‌وانه ته‌رخانکردوه زۆر به‌ئاشکراش ئێران نه‌ک هه‌ر له‌ناو سوپا‌و میلیشیاکاندا، به‌ڵکو رۆڵ و نه‌خشى له‌هه‌موو جومگه‌کانى حوکمڕانى عێراقدا هه‌یه، به‌کورتى ئه‌و خاوه‌ن ماڵى ئه‌سڵه ناشخوازێ حکومه‌تى هه‌رێم له‌بوارى ئابورى سه‌رکه‌وتوو سه‌ربه‌خۆ بێت که‌هۆکارێکه بۆ بڕیارى سیاسى سه‌ربه‌خۆ، ره‌نگه ئه‌وه‌ش یه‌کێک له‌هۆکاره‌کان بێت که له‌سه‌دا هه‌شتاو دوى خه‌ڵکى کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ى هاوپه‌یمانى خۆیان ده‌بینن. وه‌ک رۆژى رونیش دیاره مالیکى و تیمه‌که‌ى به‌رپرسن له‌م شه‌ڕه نه‌گریسه‌ى به‌رۆکى هه‌موانى گرتوه‌و له‌گه‌نده‌ڵى و بردنى ملیاره‌ها دۆلار‌و هه‌ره‌سهێنانى ئابورى وڵات و بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم و ده‌یان و ده‌یان کێشه‌ى دى، هێشتاش بڕیاربه‌ده‌سته چونکه شیعه‌یه،
بۆیه په‌تى به‌ملدا نه‌کراوه. بۆ ماوه‌یه‌ک دانیشتوانى هه‌رێم دڵخۆشبون که‌ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌چون په‌رده لاده‌چێت له‌سه‌ر روى ده‌موچاوى کاراکته‌ره‌کانى داڕێژه‌رى پیلانى بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم، ئه‌ویش دیزه به‌ده‌رخۆنه کرا. ئه‌مڕۆش حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بادى هه‌مان سیاسه‌ت به‌رامبه‌ر هه‌رێم په‌یڕه‌وده‌کات، موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى سنورى ژێرده‌سه‌ڵاتى داعش و ئه‌م هه‌موو میلیشیایه ده‌دات، به‌ڵام به‌حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت پاره‌نیه!! ئه‌وه‌ى لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ى پێبکه‌م ئه‌وه‌یه وه‌ک گریمانه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر لایه‌نێکى کوردى هه‌بێت بن هه‌نگڵ هه‌ڵێنێت بۆ هاتنى میلیشیاى شیعه بۆ ناو کەرکوک و ده‌وروبه‌رى کەرکوک له‌به‌رامبه‌ر رازیبونى ئێرانیه‌کان، ده‌بێ دڵنیابێت مێژوو به‌خیانه‌تى نیشتیمانى ئه‌ژمارده‌کات چونکه دواجار مه‌ترسى شیعه‌کان هیچى که‌متر نابێت له‌مه‌ترسى داعش، مه‌به‌سته‌که‌شیان دیاره چاویان بڕیوه‌ته داگیرکردنى خاک و نه‌وت، له‌کۆتاییدا جێگه‌ى خۆیه‌تى ئه‌وه له‌بیرنه‌که‌ین که به‌شێکى زۆرى جه‌ماوه‌رى گه‌له‌که‌مان بێده‌نگن به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته نادروسته‌ى هه‌ندێ به‌رپرسى سیاسى و ئیدارى، هۆیه‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نگیرى بۆ حزب و به‌رژه‌وه‌ندخوارى، ئه‌گینا باش ده‌زانن هێنانى میلیشیاى شیعه له‌هه‌ڵه گه‌وره‌تره.
سەرچاوە: هاووڵاتی