"an independent online kurdish website

بەندە وەکو تاکێکی کورد هەمیشە شانازیم بە کورد بونی خۆمەوەکردوە،بەپێی ئەوەی کە میلەتێکی ئازادی خوازین و دەست دڕێژیمان بۆ سەرخاک و شەرەف و پیرۆزی یاکانی هیچ نەتەوەیەکی تر نەکردوە.،،سەرەڕای ئەوەی لە هەر چوار لاوە داگیریان کردووین، gelawej_muhammadi14

چاویان لەبوون و سەروەریەکانمان بڕیوە  . بەڵام زۆریش شەرم لەوە ئەکەم کە لە جیاتی ئەوەی پشتی؛یەکتری بگرین و یەک ڕیزبین بەتایبەت لەکاتە پێویستەکاندا وەک ئەمڕۆ ،کەچی تازەبەتازە تازە شەڕە سەرگەرمی پەڕۆو بە شانو باڵی یەکتری دا هەڵدێین وگاڵتە بەڕەمزاکانی یەکتری دەکەین هەرچەند ڕەمزی هەموومان ئاڵای پیرۆزی کوردستانە. خاکی کوردستان بوەتە ساحەی فوتباڵ و حیزبەکانمان بونەتە یاریچی و دوژمنەکانیشمان نونەتە حەکەمی ساحەکە ،و تۆپەکەش چارەنوسی میللەتەو حیزبەکانمان هەریەکەو لەلای خۆیەوە بۆی بکرێت باشتر شەق لەتۆپەکەدەدات .

ئەوەی جیی باسە تەماشاکارەکانی دەرەوەی ساحەکەش خەڵکە ئاساییەکەیە کەچارەنوسیان بەندە بەخۆشی وناخۆشیی نێوان حیزبەکانەوە، لەم یاری یانەشدا دوژمنان کەوا حەکەمن هەرکەس یان هەرلایەنێک خۆیان پێیان خۆش بو سەرکەوتووی دەکەن و کارتی سووریش بە لایەنەکەی بەرامبەردەدەن ئەدەن ، بەداخەوە ئەوەی کەمن لێرەدا ئاماژەی پێدەکەم ، ڕەنگە زۆربەی سیاسی وچاودێری سیاسی وبەرپرسەکان ، باشتر ئاگاداری ئەو ڕاستی یەبێت بەڵام ئەوەی کەڕێگەیان لێدەگرێت وناهێڵێت لەسەری وەدەنگ بێت بەرژەوەندیی تایبەت و حیزبی یە .

بەداخەوە چارەنوس و داهاتووی ئێمە ش وەک گەلی کورد لەژێرڕەحمەتی بەرژەوەندیی دەوژمنانی گەلەکەمان و مەجازی سەرکردەبەرژەوەند خوازە کاندا وەک تۆپی بەرقاچی یاریزانەکانە و وەک ئەوەی کەلەڕابردوودا بینیومانە بۆداهاتووش چاک بوون و چاکسازی بە دوور یاخود مەحاڵ دەبینم . پێشم خۆشە بۆچوونەکانی من بەهەڵەدابچن و وەزعەکە باش ببێت . بەهیوای یەکڕیزی و برایەتی و پشتیوانی بۆیەکتری بەبێ دڵخۆشکردن دەست تێوەدانەدەرەکی یەکان و چاوەڕوان کردنی دوژمن بۆچارەسەری کێشەکانمان .

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی