سالێ 2005 بۆ ماوه‌ی (2) روژ له (Sant Görans sjukhus ) نه‌خۆشخانه‌ی ( سانت یوران)ی ستۆکهۆڵم بووم، له‌و دوو رۆژه‌دا هه‌ستم کرد چه‌ن به‌دڵ له به‌رانبه‌ر نه‌خۆشه‌کاندا ئه‌جووڵێنه‌وه و هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌که‌ن
.
کاتێک دوکتۆره‌که‌م هاته ژووره‌که‌م و کوتی: {(هێچت نییه، ته‌ندروستی! لێره دانیشه تۆزێکیتر دێمه‌وه ئه‌ڕۆین له کامپیته‌ره‌که هه‌موو ئازمایش و تاقیکارییه‌کانت پیشان ئه‌ده‌م تا دڵنیا بیت.)} له‌و کاته پێنووسه‌که‌م به ده‌سته‌وه بوو ئه‌و چه‌ن رسته سویدییه‌ی خواره‌وم به‌ناوی (På sjukhuset) نووسی. کاتێ دوکتۆره‌که هاته‌وه و پێکه‌وه چوونه ژووره‌که‌ی، پێش ئه‌وه‌ی له لای (کامپیته‌ره‌که‌ی) دانیشێ دامه ده‌ستی. لوتفی کرد لی وه‌رگرتم.