Hoppa till innehåll
Hem » فس فس پاڵەوان و گۆڕەپانی چۆڵ. عومەر غولامعەلی

فس فس پاڵەوان و گۆڕەپانی چۆڵ. عومەر غولامعەلی

لە دونیای ئەمڕۆ دا وا باوە کە مرۆڤە هەڵکەوتوەکان ،ئەوانەی کە باوەڕیان بە خۆیان هەیە یان وا بیر دەکەنەوە کە کۆمەڵگا توانا و خزمەت و پڕۆژەکانیانی لەبەر چاوە، omer_xwlam_ali

یان نوێنەری حیزب و ڕیکخراوە سیاسی و جەماوەرییەکان لە هەمووجۆرە هەل و دەرفەتێکی گونجاو بۆ خۆ دەرخستن و پێشکەش کردنی بەرنامەی خۆیان و ڕێکخراوەکەیان بۆ پرسە بەڕۆژە یاسایی و خزمەتگوزاری یەکان، کەڵک وەر دەگرن و هەوڵ دەدەن       تێکەڵ بە کۆمەڵانی بەرینی خەڵک بن و سرنجی زۆرینەی خەڵک بۆ لای شیاویی خۆیان و کارایی پڕۆژە و ڕێکارەکانیان لە ماوەی خزمەتیان دا ڕابکێشن، لە شانازییەکانی ڕابردوویان بدوێن و بە چالاکیی داهاتوویان هەڵ بڵێن، بۆ ئەوەی بەر متمانە بدرێن و وەک خزمەتکاری گەل و نیشتمان پەسند بکرێن . کەچی لە ئێرانی گیرۆدەی پەتای کۆماری ئیسلامی دا ، ئەوەی شیاوە و باوەڕ پێکراوە دەست بە سەر و بنچاو کراوە ، کوژراوە یان بەند کراوە، لە چالاکیی سیاسی و کۆمەڵایەتی بێبەشکراوە، یان تاراو و دەرکراوە و ئەوی حیزب و ڕیکخراوی جەماوەری و خاوەن ئەزموون و خزمەتە، یاساغ و قەدەغە کراوە.

ئەوەی لە سەڕسەڕی ئەم سیستمەدا هێشتا گیانی لەبەر دا ماوە و خاوەن کەسایەتیی سەربەخۆیە و متمانەی دانیشتوانەی دەڤەرەکەی لە لاماوە، مل ناداتە کەلەوەی سەرکزی و چەڵەمەو دەمبێنی لاڵی و بێ دەنگی و شەرم دەکا لە وەی وا بنوێنێ کە لە ژێر دەسەڵاتی بنیاتە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دا توانای بۆ خزمەتی نیشتمان و نەتەوەکەی وەگەڕ دەخات. بەڵام کورد گوتەنی”چەم بێ چەقەڵ نابێ” ، هەلپەرست و خۆ بە دەستەوەدەر دەمەکان دەقۆزنەوە، لە گۆڕەپانی بێ سوارچاکی یاریزان و چۆل دا چارەوێ یان لینگ دەدەن و بی تەقڵە و جلیتان و گلان هەڵداوێن و گۆی بێ خاوەن لە قووڵکەی چرووکی داوێن.

ململانێی” بێ ڕکەبەرەکان” ی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان ، دەست پێ بووە ، بەڵام نە هەڵڵایەک لە هەنگامەی پشتیوانی و نە هەواڵیک لە خرۆشانی جەماوەرییان دێتە بەرگوێ. ئەوەی دەبیسرێ، لە قین و بێزاریی دەدوێ. هەر بۆیە ڕوو هەڵماڵاوترینەکانیان لە خۆ ڕا نابینن خۆ لە قەرەی جەماوەر بدەن و لە شەقام و کۆڵانان دەرکەون، ئەوەی بە بیریان دادێ ئەوەیە کە لە کۆنە چاڵ و مۆڵگە دزێوەکانیان دا وەرکەون.

لەم ڕۆژانە دا بەربژێرەکانی حکوومەتی تاران لە شارۆچکە و شار و گوندەکانی کوردستان بۆ پیلانگێڕانی شانۆی هەڵبژاردنی ئەمجارەشیان، تەنیا پەسیوەکانیان بن پیلی هەندیك لە بە ناو مەلای مزگەوتەکان ، مۆڵگەکانی بەسیجی زۆرەملی، جاشخانەکان و هۆڵی دامەزراوە حکوومەتییەکانن ، کە تێیاندا لە سێبەری بەرپرسە هاوردەکانی ڕژیمدا بە سەر شۆڕی و چاو بەردانەوە، هەوڵی دەستەبەرکردنی متمانەیان دەدەن . ئەوانە دڵنیان لە وەی کە گۆڕەپان و خەیابان وەخۆیان ناگرێ و گەل ئامێزیان بۆ ناکاتەوە، کەچی وەک نەبای هاتبێ و نە بۆران، دەبنەوە فس فس پاڵەوان ، دەچنەوە سەر کورسیی دەستندە خۆریی کۆماری ئیسلامیی ئێران .

gorepani_chol_2gorepani_chol_3gorepani_chol_1
shanoy_mach_1shanoy_mach_2