رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٤ی فێڤریەی ٢٠١٦ی زایینی، کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ، کومیتەی حدکا لە شاری یوتوبۆری وڵاتی سوید پێشوازی لە ئەنجومەنی ” بزوتنەوەی گۆڕان” بازنەی یوتوبوری کرد.
ئامانج لەو دیدارە دۆستانەیەدا، باس کردن لە سەر ڕهوشی سیاسیی کورد بە گشتی و یەک دەنگی ڕەوەندی کوردی لەسەر پرسە نەتەوایەتی و کوردستانیەکان لە شاری یوتوبوری بوو.
شایانی باسە هەردوو لایەنی بەشدار لەم چاوپێکەوتنەدا جەختیان لهسهر پێویستی ههرچی زیاتری دیدار و گفتوگۆی هێزه سیاسییه کانی کورد و یهکرێزی و یهکدهنگیی نێوان هێزه کوردییەکان لەمەر پیلانی داگیرکەران لەسەر پرسە نەتەوایەتیەکان کردەوە و ئەم کارەیان به زامنی سهرکهوتنی نهتهوهی کورد زانی.
جێگای ئاماژە پێکردنە لە کۆتایی ئهو دانیشتنەدا ههردوولا لەسەر ئەوە ساقبوونەوە و بڕیاریاندا کە بە گیانێکی برایانە و کوردانەوە بەردەوام بن لە هاوکاری و هاوخهباتی یهکتر بۆ ڕاپەراندنی کارە نەتەوایەتی و هاوبەشەکانیان لەو شارە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- یوتوبۆری
١٤ی فێڤریەی ٢٠١٦ی زایینی