ئه‌شکی خواکان دوو ره‌نگه
یه‌کێ جه‌نگ و یه‌ک نیره‌نگه 
ئێمه به جه‌نگ نه‌دۆڕاوین
هه‌ر به نیره‌نگ فه‌وتاوین
له سایتی (هه‌ڵوێست)دا سه‌باره‌ت به پێنجه‌مین ساڵی کۆچی مامۆستا شێخ (عێزه‌دین حسینی) دوو بانگه‌وازم خوێنده‌وه، به‌داخه‌وه نووسه‌رانی بانگه‌وازه‌کان (کات و شوێنی کۆڕه‌که) و (ناوی به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆڕه‌که‌یان) ده‌سنیشان نه‌کردبوو، هه‌ر به‌و هۆیه نه‌چووم!
له په‌راوێزی ئه‌و یادکردنه‌وه‌دا سایتی هه‌ڵوێست نووسیبووی:
(هه‌ر که‌سێک نووسه‌راوه، هۆنراوه یا وێنه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌و باسه ببێت، بڵاوی ئه‌که‌ینه‌وه)
پاشان چه‌ن نووسراوه سه‌باره‌ت به ژیانی مامۆستا به پێنووسی چه‌ن نووسه‌ر که‌وته به‌رده‌س خوێنه‌ران که هه‌ر کام له گۆشه نیگایه‌که‌وه ئاماده کرابوو، به‌ڵام چه‌ن که‌سیان ئاماژه‌یان به دوو خا‌ڵی (تایبه‌ت) کردبوو.
خا‌ڵی یه‌که‌م:
(له دیدار له‌گه‌ڵ خومه‌ینیدا کاتی خوداحافیزی خومه‌ینی ده‌ڵێت هێمنایه‌تی کوردستانم له تۆ ده‌وێت، مامۆستایش ده‌ڵێت منیش خودموختاری کوردستانم له ئێوه ده‌وێت)
**
به‌داخه‌وه ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و باسه نه‌کراوه که ئه‌وه‌یان له کێ بیستووه و…!
ئه‌و گفتوگۆیه پاش دیدار‌ه‌که‌ی مامۆستا شێخ عێزه‌دین له‌گه‌ڵ ئایتوڵا خومه‌ینی له رۆژنامه‌یه‌کی فارسی که به‌جوانی له یادم نییه (اطلاعات) یا (کیهان) بوو له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا به وێنه‌ی ئه‌و کسانه‌وه چاپکرابوو. چاپه‌که‌یشی به‌و جۆره بوو له ژێر (وێنه‌کانیاندا) (داخوازییه‌کانیان) به گه‌وره‌یی نووسرا بوو.
بۆچ ئاماژه کردن به سه‌رچاوه‌ی باسه‌کان به‌گشتی و ئه‌و باسه‌یش (به‌تایبه‌تی) پێویست و گرنگه؟
ده‌سکاریکردنی (وه‌ڵام و داخوازییه‌که‌ی مامۆستا شێخ عێزه‌دین)
که‌سێ به‌ناوی (دوکتۆر حسین لاجوه‌ردی) رۆژی سێشه‌ممه (28/6/2011) له رادیۆی:(ایران آن ایرiranonair) له ستۆکهۆڵم سه‌باره‌ت به کێشه سیاسییه‌کانی ئێران وتووێژێکی ئه‌نجامدا، له‌و وتووێژه‌دا ئاماژه‌ی به چوونی مامۆستا شێخ عێزه‌دین بۆ قوم و دیداری ئه‌وان له‌گه‌ڵ (ئایه‌توڵا خومه‌ینی)کرد و به‌و جۆره‌یان کوت:
((آقای خمینی دعوت می‌کند که گروهی از کردستان بیایند و این گروه ریاستش با شیخ عزالدین حسینی است، شیخ عزالدین تعریف می‌کند که به ما گفتند نرید، ولی به‌ر حال ما گفتیم که برای اینکه بتوانیم جنگ را از ایران دور بکنیم بلند میشیم میریم، آقای خمینی به ایشان می‌گوید:
شما بزرگ کردها هستید، بگوید: که دست بردارند از این کارهایشان.
در پاسخ آقای حسینی هم می‌گوید:
شما هم بزرگ شیعه‌ها هستید، بگوید: دست بردارند از این جنایتها))
کوردییه‌که‌ی به‌و جۆره‌یه:
(آغای خومه‌ینی ئه‌ڵێت با ده‌سته‌یه‌ک له کوردستانه‌وه بێن بۆ ئێره، سه‌رۆکی ئه‌و ده‌سته‌یش شێخ عێزه‌دین حسینی) ئه‌بێت، شێخ عێزه‌دین ئه‌ڵێت به ئێمه‌یان وت مه‌ڕۆن، به‌ڵام ئێمه وتمان بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگ له ئێران دوور خه‌ینه‌وه به‌هه‌ر جۆرێ بێت، ئه‌بێ بڕۆین.
ئاغای خومه‌ینی به شێخ عێزه‌دین ئه‌ڵێ:
تۆ گه‌وره‌ی کورده‌کانی، بڵێ: ده‌ست له‌و کارانه‌یان هه‌ڵگرن!
له وه‌ڵامدا ئاغای (حسینی)یش ئه‌ڵێ:
تۆیش گه‌وره‌ی شێعه‌کانی، بڵێ ده‌ست له‌و جه‌نایه‌تکارییانه‌یان هه‌ڵگرن.)}.
**
وه‌ک ئه‌بینین مامۆستا شێخ عێزه‌دین له وه‌ڵامی داخوزییه‌که‌ی (ئایه‌توڵا خومه‌ینی)دا ئاماژه به پرۆسه‌یه‌کی (سیاسی واته خودمختاری کوردستان) ئه‌کات، به‌ڵام ئه‌و که‌سه ئه‌یکات به باسێکی دینی و شێعه‌یی!
خا‌ڵی دووهه‌م
{(جۆزه‌ردانی ١٣٨٣ (٢٠٠٤) رێز لێنانێكی تایبه‌ت له مامۆستا له‌لایه‌ن ”انجمن پژوهشگران ایران” له کونفرانسێکدا له ستۆکهۆلم به‌ڕێوه‌چوو که بریتی بوو له قسه‌وباس له‌سه‌ر که‌سایه‌تی مامۆستا و رێزلێنان بۆ ئه‌و هه‌موو ساڵه خه‌بات و تێکۆشانه‌ی).
**
له‌و کۆڕه له‌ژێر دورشمی (ئێران کوێیه و کێ ئێرانییه) رێز له مامۆستا شێخ عێزه‌دین ئه‌گیرێت!!
وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕم ئه‌و ناوه، ناوی:
( ئێران کوێیه و کێ ئێرانییه) به تایبه‌تی بۆ ئه‌و کۆڕه دیاری کراوه!
ئه‌و رێزگرتنه له‌لایه‌ن ئه‌و (ئه‌نجومه‌نه – انجمن پژوهشگران ایران)ه‌وه جگه له (فریو و درۆکردن) له‌گه‌ڵ گه‌لانی ژێرده‌سته به‌گشتی و (گه‌لی کورد و مامۆستا شێخ عێزه‌دین)یش به‌تایبه‌تی زیاتر نه‌بووه و نییه!
با بزانین به‌رپرسی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه واته: (انجمن پژوهشگران ایران) که رێزی له مامۆستا شێخ عێزه‌دین گرتووه چ که‌سێکه و کێیه.
به‌رپرسی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه جه‌نابی(دوکتۆر حسین لاجوه‌ردی)یه که قسه‌کانی مامۆستای به‌و جۆره گۆڕیوه!
بۆ ئاگاداری ئێوه خوێنه‌رانی سه‌روه‌ر، نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه له رۆژی (4-7-2011) نووسراوه‌یه‌کم به فارسی به‌ناوی:
{(تحریف گفته‌های ماموستا شیخ عزالدین حسینی توسط دکتر حسین لاجوردی)}
هه‌روها له رۆژی (7-7-2011) هه‌مان نووسراوه‌م به کوردی به‌ناوی:
{گۆڕینی وته‌کانی (مامۆستا شێخ عێزه‌دین حسینی)}
روانه کرد بۆ سایته‌کانی (ئاستافی) – (ئاشتی) – (بروسکه) – (پێشمه‌رگه‌کان) – (هه‌ڵوێست) و… به لوتف و هاوکاری ئه‌وان که‌وته به‌رده‌س ئێوه‌ی خۆشه‌ویست. پاشان دوو نووسراوه‌ی دیکه‌م هه‌ر سه‌باره‌ت به هامان باس ره‌وانه کرده‌وه بۆ سایته‌کان و خۆشبه‌ختانه ئه‌وانه‌یش بڵاو کرانه‌وه.
له‌و ماوه‌دا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووم ئه‌و که‌سانه‌ی که له (ده‌فته‌ری مامۆستا)دا کار و چالاکییان ئه‌کرد، هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ی خودی مامۆستا هه‌ست به به‌رپرسیاری بکه‌ن و له چه‌ن دێڕێک‌دا ره‌خنه له‌و که‌سه بگرن و بڵێن ئه‌و کاره چه‌په‌ڵ و نگریسه‌ت بۆچ ئه‌نجامداوه، بۆچ ئه‌و داخوازییه سیاسییه‌ت گۆڕیوه و کردووته به باسێکی ئایینی و شێعه‌یی.
به‌داخه‌وه هیچ لایه‌نێکیان هه‌ستیان به به‌رپرسیاری نه‌کرد!
بۆ ئاگاداری له‌و کونفرانسه که رێز له مامۆستا گیراوه ئه‌و که‌سانه‌ی خواره‌وه به نووسراوه‌ی دوور و درێژه‌وه به‌شدارییان کرد.
1 – یاوه‌ش دانشوه‌ر
2 – ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌ندری
3 – حه‌سه‌ن ره‌حمانپه‌نا
4 – عه‌بدولره‌زا که‌ریمی
5 – زاگرس خوسه‌ره‌وی
**
خۆشبه‌ختانه ئه‌دره‌سی دوو دانه له‌و نووسراوانه که سه‌باره‌ت به ده‌سکاریکردنی وه‌ڵامه‌که‌ی مامۆستا شێخ شێخ عێزه‌دین بۆ سایته‌کانم ناردبوو له سایتی (پێشمه‌رگه‌کان) و (بروسکه)دا ماوه که له کۆتایی ئه‌م باسه‌دا دانراوه.
سپاس بۆ به‌رپرسانی ئه‌و سایتانه و دۆستانی دیکه !
سه‌عی سه‌قزی 19/2/2016
بابەتی پەیوەندی دار
گۆڕینی وته‌کانی مامۆستا شێخ عێزه‌دین حسینی، سه‌عی سه‌قزی
تحریف گفته‌های (ماموستا شیخ عزالدین حسینی) توسط دکتر (حسین لاجوردی)