تێرامان له خاڵه به‌هێزو لاوازه‌كانی حیزبه جور به‌جوره‌كانی كومه‌ڵگای ئێران به كوردستانیشه‌وه زۆر شت بو خوێنه‌ران و توێژه‌رانی بابه‌تی پێوه‌ندیدار به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
و كومه‌لگای مه‌ده‌نی و ره‌وته جیاوازه‌كانی هه‌ڵقوڵاو له ناخی كومه‌ڵگا ده‌رده‌خات كه ئه‌م جیاوازیانه بناغه‌و هه‌وێنی گورانكارییه‌كانی كومه‌ڵگان . به‌رنامه‌و ئه‌ساسنامه‌ی هه‌ركام له‌م حیزبانه به پێی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كومه‌ڵناسی ده‌بێ گوزارشت له روی راسته‌قینه‌ی حیزبه‌كه‌و هاوتراز بوونی تیوری و عه‌مه‌لی حیزبه‌كه بكات . به‌ڵام تاچه‌نده ئه‌حزابی سیاسی ئێران هه‌ڵوێسته‌كانییان له گه‌ڵ ناوه روكی به‌رنامه‌كانیان یه‌ك ده‌گرێت ؟. گورانكاریی له قاموسی ئه‌م حیزبانه چ واتا‌و پێناسه‌یه‌كی هه‌یه و كومه‌ڵگا به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟ جیاوازی بیر‌و بوچون و هزر له به‌رنامه‌ی ئه‌م حیزبانه‌دا تا چه‌نده جێگای ده‌بێته‌وه و كوماری ئیسلامی و یاسای بنه‌ره‌تی چون مامه‌ڵه له گه‌ڵ گورانكارییه جیاوازه‌كان ده‌كات؟ حیزبی دیموكرات له م بازنه‌یه‌دا چ ره‌وڵێكی گێراوه؟ وڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ن هوكارێكی گرنگی مانه‌وه‌ی حزبی دیموكرات وه‌ك هێزی كاریگه‌ر و تێك شكانی هه‌وڵه‌كانی كوماری ئیسلامی له هه‌مبه‌ر حیزبی دیموكرات له م بابه‌ته‌ی خواره‌وه‌دا ده‌خه‌ینه به‌ر دیدتان .
دوای روخانی سیسته‌می پاشایه‌تی و هاتنه سه‌ركاری كوماری ئیسلامی ئێران خومه‌ینی كه له ئاوی لیڵ ماسی گرت به كه‌ڵك وه‌رگرتن له شورشی جه‌ماوه‌ری به قازانجی خوی سواری مه‌وجی شورشی گه‌لانی ئێران بوو به بێ حیساب كردن بو بنه‌ماكانی دروست بوونی ئه‌حزاب و به‌ره‌چاو نه‌كردنی پێوه‌ره ئاكا دێمی و دیموكراتیكه‌كان حیزبی جمهوری ئیسلامی دامه‌زراند و له ریفراندومێكی ته‌شریفاتی وناته‌ندروستدا ده‌ستی به سه‌ر هه‌مو جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵات دا گرت .دوای ریفراندومه‌كه كۆمه‌ڵێك حیزبی ته‌شریفاتی له ناو ئێران دا دروست بوون كه‌دروست بوونی ئه‌م حیزبانه له راستییدا سه‌ره‌تای ناكارامه كردنی حیزب وه‌ك ئامرازێك بو به‌ره‌و پێش چونی كومه‌ڵگا و گه‌شه كردنی بواره جوربه‌جوره‌كانی كومه‌ڵگای ئێران بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م حیزبانه هه‌موو بناغه و مه‌به‌سته‌كانیان ده‌گه‌رایه‌وه بو یه‌ك مه‌رجه‌ع و هه‌موییان ره‌وایی خویان له‌و مه‌رجه‌عه وه‌ر ده‌گرت .واته جیاوازی بیر‌و را به‌رامبه‌ر به ئه‌و مه‌رجه‌عه قه‌ده‌غه‌و تاوان بوو .
كه ئه‌مه له لاله‌یه‌كیتریش پلورالیزم و فره بنكه‌یی له ئێران به كرده‌وه ده‌برده ژیر پرسیار به‌ڵام له رواڵه‌تدا فره حیزبی بوو . دروست بوونی چه‌ندین حیزب له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوماری ئیسلامی‌دا بو به لارێ‌دا بردنی كومه‌لگای نێو نه‌ته‌وه‌یی به ڵام دانانی به‌ربه‌ست بو گه‌شه كردنی بیر‌و رای جیاواز له ئێران ناته‌بایی پروسه‌ی فره حیزبییه له گه‌ڵ ناوه‌روكی به‌رنامه‌ی تاك به تاكی حیزبه پێك هێنه‌ره‌كان . هه‌روه‌ها تاوانبار كردنی خاوه‌ن بیره جیاوازه‌كان به تومه‌تی دژایه‌تی موقه‌ده‌ساتی كومه‌ڵگای سونه‌تی كه تا ئیستاش یه‌كێكه له ئه‌هرومه كاریگه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران بو شكاندنی هه‌یمه‌نه‌ی حیزبه ئازادیخوازه‌كان خاڵێكی به‌رچاوه له ناته‌با بونی پێوه‌ری راسته‌قینه‌ی سیسته‌می فره حیزبی له گه‌ڵ كرده‌وه‌ی ئه و هه‌مو حیزبه كه له ئێران‌دا له ژێر یه‌ك مه‌رجه‌عییه‌ت و به مه‌به‌ستی له سه‌رپێ راگرتنی سیسته‌می كوماری ئیسلامی دامه‌زراون. به تێرامان له ستونه‌كانی مانه‌وه‌ی سیسته‌می كوماری ئیسلامی كه حیزبه خوییه‌كانی كوماری ئیسلامین به‌رونی دیاره كه گورانكاری بنه‌ره‌تی له راستایی دیموكراتیزه كردنی دام‌و ده‌زگاكانی كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه له ده‌هوڵی زوربه‌ی حیزبه‌كاندا به‌تایبه‌ت حیزبه ریفورمخوازه‌كان زور وه به‌ر گوێ ده‌كه‌وێت وه‌كو كرده‌وه تا هه‌نوكه نه‌چوه‌ته قاڵبی كرداره‌وه‌و زیاتر جورێكه له خافلاندن و به‌ڵێنی بێ بنه‌ما به خه‌ڵك و ئه‌و رێكخراوانه كه خوازیاری گورانكارییه بنه‌ره‌تییه‌كانن له راستای مافخوازی و دیموكراتیزه كردنی ده‌سه‌ڵات و ره‌وایی وه‌رگرتنی دام‌و ده‌زگای سیاسی له خه‌لكه‌وه‌ن. پێناسه‌ی گورانگاری له لای ئه‌م حیزبه ئێرانیانه‌ی كه مه‌رجه‌عییه‌تی هه‌مویان ده‌چێته‌وه جه‌ماران و ده‌چێته‌وه لای شه‌خسی ره‌هبه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌س سورانه‌وه له بازنه‌یه‌كی داخراو‌و زور جار به‌ره‌و پاش چونی ره‌وتی ئازادیخوازی كومه‌ڵگه‌ی ئێران بووه كه كاریگه‌رییه‌كی زوریشی له سه‌ر كێشه كومه‌ڵایه‌تییه‌كان و فاكته‌ره ئابورییه‌كانی بژێوی ژیانی خه‌ڵك داناوه. یاسای بنه‌ره‌تی وڵات كه به پێی هه‌مو پێوه‌ریكی ئاكادێمی وتێرامان له هه‌مو فه‌لسه‌فه یاساییه‌كانی بناغه‌دانه‌رانی یاسا له هه‌مو وڵاتانی جیهان ده بێ له لایه‌ن خه‌ڵك و نوێنه‌رانی خه‌ڵكه‌وه له پارلمان تاوتوێ بكرێت و خواسته‌كانی خه‌ڵكی تتێدا تیوریزه بكرێت به بێ ره‌چاوكردنی وته‌كانی شه‌خس و حیزبی مه‌رجه‌ع ناتوانێت هه‌نگاو بو هیچ گورانكارییه‌كی سیاسی و كومه‌ڵایه‌تی و ئابوری هه‌ڵبگرێت و له راستیشدا نوێنه‌رانیش هه‌وڵی بو ناده‌ن . نوێنه‌رانی پارلمان ته‌نها بو ته‌ئید و راپه‌راندنی به‌رنامه‌كانی حیزبی جمهوری ئیسلامی له پارلمانن نه‌ك بو داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی ئێران و كه‌مه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به كومه‌ڵگای مه ده‌نی له ئێران.ئه‌مانه‌و ده‌یان به‌ڵگه‌و كرده‌وه‌ی تر له ژێر چه‌تری فره حیزبی ئێران‌دا و به ناوی پلورالیزمی سیاسییه‌وه گورانكاری بنه ره‌تیان له ئێران كردوه به بڵقی سه‌ر ئاو. تاكه حیزبێك كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بو پێش روخانی شا‌و به‌رنامه‌كانی له سه‌ره‌تای دروست بونییه‌وه هه‌نگاو بووه بو سه قامگیركردنی فره حیزبی به پێی پێوه‌ره راسته‌قینه‌كانی پلورالیزمی سیاسی حیزبی دیموكرات بوه كه تا ئیستا نه‌یتوانیوه له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات له ئێران دابنیشێت به‌ڵام هه‌مو كات توانیوییه‌تی كاریگه‌ری له سه‌ر ئاراسته‌ی روداوه‌كان دابنێت . حیزبی دیموكرات كه‌یه‌كه‌م شێوازی مودێرنی له كومه‌ڵگه‌ی كوردیدا بو به‌رگری له مافی گه‌لی كورد له لایه‌ك و سه‌قامگیر كردنی دیموكراسی له ئێران له لایه‌كی تر دروست كرد تاكه حیزب بوه كه واتای مودێرنییه‌تی له كومه‌ڵگایه‌كی سونه‌تی و نه‌خوێنده‌واری وه‌ك ئێران و دو جارسونه‌تی ونه‌خوێنده‌واری وه‌ك كوردوستانی ئه‌و سه‌رده‌مه هێنایه به‌ر باس و كردی به گوفتمان و روژه‌ڤ . ئه‌م حیزبه له سه‌رده‌می كوماری ئیسلامی‌دا به چه‌ندین هوكاری بنه ره‌تی وه‌كو مه‌ترسییه‌ك بو حیزبی جمهوری ئیسلامی و حیزبه فورماڵیته‌كانی ئێران ده‌ركه‌وت . له راستیدا گه‌رانه‌وه‌ی حیزبه‌كانی ئێران به‌ره‌و سه‌ده‌كانی ناوه‌راست و پێش سه‌ده‌كانی ناوه‌راست له گه‌ڵ خواستی دیموكراسی و بناغه دانانی مودێرنییه‌ت كه له به‌رنامه‌سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكرات بوو یه‌كییان نه‌ده‌گرت . هه‌ر ئه‌مه بوو به هوی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانی نێوان دیموكرات له گه‌ڵ ئێران و ناته‌باییه فكرییه‌كانی دیموكرات له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی حیزبی جمهوری ئیسلامی به رونی ده‌ركه‌وت .
كه ئه‌م مودێرنه گه‌راییه ی دیموكرات خوی یه‌كێكه له هوكاره‌كانی مانه‌وه‌ی تا ئه‌مروو زوربه‌ی پیلانه‌كانی جمهوری ئیسلامی به هوی به‌رگری له گه‌رانه‌وه‌ی بو سه‌ده‌كانی ناوه‌راست له به‌رامبه‌ر هزری ئازادی خوازی تاك و كومه‌ڵ دا كه له بناغه‌وه له گه‌ڵ حیزبی دیموكرات بووه له هه‌مبه‌ر دیموكرات توشی شكست و ناكامی بووه . یه‌كێكیتر له و هوكارانه‌ی كه تا ئیستا ناكامی بوپیلانه‌كانی كوماری ئیسلامی له مه‌ر حیزبی دیموكرات هێناوه‌ته به‌رهه‌م ئه‌وه‌یه كه پێكهاته‌ی ئه‌م حیزبه له ناخی كومه‌ڵگاوه هه‌ڵقوڵاوه به پێچه‌وانه‌ی حیزبه‌كانیتری ئێران كه ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌وه به پێی ویست و خواستی خوی و به مه‌به‌ستی دیاری كرا‌و كه مانه‌وه‌ی خویه‌تی دروستی كردوون ئه‌م حیزبه به پێی زه‌روره‌تی كومه‌ڵگاو له خه‌ڵكانێك پێك هاتوه كه خوازیارانه به‌رگری له به‌رنامه‌كانی ده‌كه‌ن .جگه له مانه كرده‌وه‌و كرداری ده‌سه‌ڵات و حیزبه كانی ده‌ورو به‌ری له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارییاندا خوی مۆری تائیدی له واقع بینی سیاسی حیزبی دیموكرات و گه‌شه خوازی ئه‌م حیزبه داوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردوه كه له ناو بردنی دیموكرات نه‌ته‌نیا بو كوماری ئیسلامی ئیمكانی نیه به‌لكو ئه‌گه‌ری پێچه‌وانه‌كه‌شی له ئارادایه . له هه‌موی گرنگتر ره‌وا بونی خواستی دیموكراته كه بوه‌ته سه‌به‌بی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی . ره‌وابوون كه له قاموس و كه‌لتوری هه‌مو گه‌لاندا ده‌رهاویشته‌یه‌كی بێ ركابه‌ره‌و تێكشكاندنی ئه‌سته‌مه . هه‌ر بویه هوكاری هه‌ره‌گرنگی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی حیزبی دیموكرات سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه كوماری ئیسلامی كه به هه‌مو هێزی نیزامی و گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌و دروست كرنی هیزی یه‌ده‌ك و ده‌یان نه‌وه‌و نه‌وچه له وڵاته جوربه جوره‌كان و هێنانه كایه‌ی شێوازه جوربه‌جوره‌كانی تیرور له تیروری كه‌سایه‌تیوه بگره تاتروری جه‌سته‌ی و رێكخستنی جوره‌ها میدیا و راگه‌یاندن و كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌لپه‌ره‌سته‌هاونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیموكراتیش ته‌نانه‌ت ویستی ره‌ش كردنه‌وه‌ی داوه نه‌یتوانیوه له ریشه بیكێشێ . ئه‌م شكانه‌ی كوماری ئیسلامی له ره‌وایی و به‌رحه‌ق بونی مافی گه‌لی كورد‌و حیزبی دیموكرات وه‌ك پێشره‌وی گه‌لی كورد سه‌رچاوه ده‌گرێت.