"an independent online kurdish website

 هەرچەند ماڵپەڕی رەسمی حیزبی دێمۆکڕات دڵنیایی دا بە خەڵکی کوردستان کە پێشمەرگەکان هەموو سڵامەتن و نووسیان کە ” ڕێژێمی ئێران شکستی خۆی لە دەست هێزی پێشمەرگە بە درۆ و چەواشە قەرەبوو دەکاتەوەsaleh_nalosi-2012-0

کوردستان میدیا: بەرپرسانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە پارێزگای ورمێ بۆ قەرەبووی شکست و دۆڕانی خۆیان بە دەست هێزی پێشمەرگەوە، دەستیان داوەتە پڕۆپاگەندا دژی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.”

هەروەها نووسیان کە ” بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، تیمی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە و ساغ و سەلامەتن.

ئەمجۆرە هەواڵە لە ماڵپەڕی رەسمی حیزبدا ،  جێگەی رەخنەیە و چوونکە خەڵک هەواڵەکانی ماڵپەڕی رەسمی حیزب، وەک هەواڵەکانی کاتی شەڕی چەند ساڵە لە گەڵ رێژیم کە لە رادیۆی راست بێژی حیزب بڵاو دەبوونەوە موقایسە دەکا. دەبا لە کاتی وا دا کوردستان مێدیا یان هەواڵی بڵاو نەکردباوە یان ئەگەر بڵاوی دەکردەوە راستیەکانی وتبا.

رەخنە لە شوڕای نیزامی و بەشی تەشکیلاتیش جێگەی خۆیەتی، چوونە چەند رۆژە هاوڕێیان بە داخەوە شەهید بوونە و زۆربەی خەڵک ئاگادارە بەڵام ئەوان تا ئێستا رەسمەن رای ناگەیەنن، ئایا بەڕاست حیزبی دێمۆکرات ئامادەگی چوونەوەی هەبوو، ئایا ئەندامی تەشکیلاتی نەترسیان هەیە کە لە یەکەم دەقەوە هەواڵەکان بگەیەنێتە حیزب و حیزب پێویست نەکا، خۆیان وەدوای هەواڵ بکەون.

کاتی خۆی لە کەمترین کاتدا هەواڵ لەو پەڕی کوردستانەوە دەگەیشتە رادیۆ دەنگی کوردستان و هەمیشەش هەواڵەکان بێ سانسۆر بوون و ئیمکاناتی ئێستاش نەبوو.

دەبێ هۆی چی بێ، تێکنیک چۆتە پێش و هەواڵ لە ناوخۆ و دەرەوە لە چرکەیەک دا دەگاتە کۆمەڵانی خەڵک بەڵام بۆ دەبێ شۆڕای نیزامی حیزب و ماڵپەڕی رەسمی ئاگادار نەبن.

ئەگەر حیزب خۆی بۆ چوونەوە ناو خەڵکک ئامادە کردوە، چۆنە لەم کاتە حەساسەدا ئەم پۆلە پێشمەرگەیەمان لە دێ و لە ماڵی خەڵک دەمێننەوە ، تەجروبەی دەیان ساڵ شەڕ نیشانی داوە، کە مانەوە لە ماڵان، خەتەرناکە و سەدان پێشمەرگەمان بەمجۆرە لە دەست داون. ئەگەر ئەم تیمە پێشمەرگانەمان لە شاخ بان، هێزی زەبەڵاحی رێژیمیان تێک دەشکاند و کەمترین خەسارەتیان دەدا.

چوونەوەی ناوخۆ بەم شێوەیە زۆر قورس بوو بۆ حیزب و خەڵک و  قەرەبووکردنەوە کاری زۆری دەوێ و دەبێ رێبەری حیزب پێداچوونەوەی پێ دا بکا و  نەهێڵن روداوی لەم شێوەیە تیکرا بێتەوە، بە تایبەت دەبێ مانەوە لە ناو ماڵاندا قەدەغە بکرێ.

لە کۆتایی دا ماڵپەڕی کوردستان مێدیا داوای لێبوردنێک قەرزدارە و شوڕای نیزامی حیزبیش دبێ یان هەڵبوەشێتەوە یان ئەوانیش داوای لێبوردن بکەن کە ئامادەگیان نەبووە و خۆیان بۆ راسانی حیزب ئامادە نەکردوە و داوای لیبوردنیش لە بنەماڵەی ئەم پۆلە شەهیدە بکەن کە رێنوێنی تەواویان نەکردوون کە چۆن خۆیان لە داوی دوژمن بپارێزن.

تا شواڕی نیزامیش ناوی رۆڵە قارەمانەکانمان بڵاو دەکاتەوە لە ناو هێنانیان خۆ دەبوێرین.


لە ناخی دڵمەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدانمان و رێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکڕات دەکەم و روحیان شاد و رێگەیان بەردەوام بێ.

2016/06/17

 

شوڕای نیزبی حیزب دوای سێ رۆژئەم راگەیاندنەی دەرکرد.

دەقی ڕاگەیەندر‌اوەکە:

سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونی ئەم دواییانەی هێزی پێشمەرگە و هێزە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی شنۆ

هاونیشتمانە بەڕێزەکان !

کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!

ئوگرانی ئازادی !

هەروەک ئاگادارن لە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی دەستەیەک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکی سیاسی و تەشکیلاتی لە ناوچەی شنۆ بوون، بۆ پشوودان ڕوو دەکەنە گوندەکانی قەرەسەقەڵ و سەرگیز کە دەکەونە بەر پەلاماری هێزەکانی ڕێژیم و ناچار بە بەرگری لە خۆیان دەبن و لە ئاکامدا شەڕ و تێکهەڵچوونێکی قورس و خوێناوی ڕوو دەدا کە بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێری خایاند. لەو تێکهەڵچوونەدا چەند پێشمەرگە پاش شەڕێکی قارەمانانە شەهید بوون و بە دەیان کەس لە فەرماندە و جاش و پاسداری ڕێژیم کوژران و بریندار بوون . هێزەکانی ڕێژیم بە دڕندانەترین شێوە کەوتنە وێرانکردنی ماڵ و موڵکی خەڵک لە گوندی قەرەسەقەڵ و زیانێکی زۆریان بە موڵک و ماڵی خەڵک گەیاند.

لێرەوە ڕادەگەیەنین سەرەڕای شەهیدبوونی چەند پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگەی حیزب لە هەلسووڕان و چالاکیەکانیان لە ناوچەکە بەردەوامن و لە ڕاگەیەندراوەکانی دواتری شورای نیزامیدا لە وردەکارییەکانی ئەو شەڕە و ژمارە و ناوی شەهیدەکانی هێزی پێشمەرگە ئاگادارتان دەکەینەوە.

شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە خەڵکی شنۆ و دەورووبەری دەکا کە وەک هەمیشە پشتیوان و یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بوون.

 

بڕووخی ڕێژیمی دژی گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران

شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٨ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی

١٧ی ژوئەنی ٢٠١٦ی زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی