پێشمەرگەکان: بێکاری فشاری بۆ خەڵکی ئێران هێناوە, لە هێندەک شوێن بێکاری گەیشتۆتە 60٪ بە تایبەتی لە شارەکانی کوردستان بێکاری هەر دێت و پەرە دەستێنێ
و ئەوەی دەوڵەمەندیشە ناوێڕی پوڵەکەی بخاتە بازار و بە تووندی گیرفانی خۆی گرتووە و کەشاوەرزەکەش داهاتی ساڵانەی بۆ نافرۆشرێ، ئەوانەی چەوەندەرەکەشیان دەدەن بە حکومەت، حکومەت بە وەختی خۆی پوڵەکەیان پێ نادات و یان لە جیاتی پوڵ، شەکریان پێ دەدا.
بە خاتری کارتۆن دەکەونە گیانی یەکتر
بۆ بژیوی ژیانیان، دەبێ تەواوی رۆژ لە سەرچۆک بڕۆن و رێژیمیش، شەکریان پێ دەدا
بە پیری و کەم ئەندامی شتی کۆنە کۆ دەکاتەوە.
ئاماری بێکاری لە ئێران پەرلەمانتارانی هەژاند “نزیکەی 2 ملیۆن کەس گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانن”
لەیلا قادری ، باسنیوز
وەزیری ناوخۆی ئێران ڕای گەیاند، 11 ملیۆن پەراوێزنشین لەو وڵاتە ھەن کە 3 ملیۆنی تایبەتن بە شارەکانی تاران و مەشھەد و ئەھواز.
ئەمڕۆ سێشەممە (6.6.2016) پەرلەمانی ئێران، لەسەر دۆخی هەژاری لە ئێراندا عەبدوڵڕەزا ڕەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەی بەمەبەستی وەڵامدانەوە بانگێشت کرد و ئەو وەزیرش ئامارێکی خستە بەردەم پەرلەمانتاران کە هەموانی تووشی سەرسۆڕمان کرد.”
وەزیری ناوخۆی ئێران گوتی: “11 ملیۆن پەراوێزنشین لە ئێران ھەن کە لەو پەڕی هەزاری دان و لە 2700 شوێنی پەراوێزی شارەكانی ئەو وڵاتەدا دەژین”.
سەبارەت بە ئاماری بێکاری لە ئێران، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە لە پەرلەمان گوتی: “3 ملیۆن 500 ھەزار بێكار لە ئێراندا ھەن کە 60%ی ئەو بێكارانە لە پارێزگاکانی سەر سنوورەكانن”، بەو پێیە پارێزگاکانی کوردستانی رۆژهەڵاتیش دەگرێتەوە.
ڕەحمانی فەزڵی، ئاماری تەڵاقی لە ئێران ئاشکرا کرد و گوتی: “نزیكەی 40%ی ھەموو ھاوسەرگیرییەكان لە ئێران چارەنووسیان بەرەو تەڵاق دەڕوات”.
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی ئێران، نزیكەی دوو ملیۆن گیرۆدەی مادەی ھۆشبەر لە ئێران ھەن، هاوکات 60%ی بەندكراوانی ئێرانیش بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بەند کراون.
ئاماری بێکاری لە ئێران بڵاوکرایەوە
پارێزگای کرماشان ریکۆردی بێکارترین پارێزگاکانی ئێرانی شکاندووە
رووداو – هەولێر، لەلایەن فواد حەقیقی 9/10/2016
بەهاری ئەمساڵ ریکۆردێکی نوێی لە ژمارەی بێکارەکاندا تۆمارکرد، بەپێی راپۆرتی ناوەندی ئامار نزیکەی 3 ملیۆن و 150 هەزار کەس بێکاربوون.
ناوەندی ئاماری ئێران لە راپۆرتێکی نوێدا دەڵێت “ژمارەی بێکارەکان لە وەرزی بەهاری رابردوودا بەرزبووەتەوە، لە هەموو ئێران بە رێژەی 1.4%، لەکۆی ژمارەی دانیشتوانی سەرووی تەمەن 10 ساڵ لە ئێران، 12.2% بێکار بوون”.
لەم راپۆرتەی ناوەندی ئاماری ئێراندا رەوشی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان جێی دڵخۆشی نییە. پارێزگای کرماشان ریکۆردی بێکارترین پارێزگاکانی ئێرانی شکاندووە، بەجۆرێک کە 19.2% خەڵک بێکار بوون، گەرچی لە چاو وەرزی زستان رێژەی بێکاران کەمبووەتەوە، بەڵام لە چاو بەهاری رابردوو نزیک بە 6% زیادیکردووە.
لە پارێزگای سنە، رێژەی بێکارەکانی بەهاری ئەمساڵ 2.2% لەچاو کاتی هاوشێوەی ساڵی پار زیاتربووە.
رێژەی بێکاری ئێران لە ساڵی 1394ی هەتاویدا 11% بوو، واتە دوو ملیۆن و 700 هەزار کەس بێکارن، بەڵام شارەزایان دەڵێن “رێژەی راستەقینەی بێکارەکان دەتوانیت تا 5 ملیۆن کەسیش بێت”.
