دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە گوتارێکدا کە بەبۆنەی ساڵڤەگەری رێککەوتننامەی ئەتۆمی پێشکەشکی کرد، داوای هەموارکردنەوەی رێککەوتنەکەی کرد و رایگەیاند ناتوانن پەسندی بکەن. راشیگەیاند لە کۆنگرێس پرۆژەیەک بۆ هەموارکردنەوەی رێککەوتنەکە هەیە، ئەگەر نەگەنە ئەنجام هەڵی دەوەشێننەوە.

هەروەها ترەمپ رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی سوپای پاسداران لە سەرتاسەری جیهان پشتگیری و هاوکاریی گرووپە تیرۆریستییەکان دەکات، سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنن.
رووداو – واشنتن
شه‌ریف هه‌ژاری: قسه‌كانی ترامپ له باره‌ی ئێرانه‌وه و، هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆم به كورتی:
– سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌ی: خستنه‌ڕوی به‌شێك له مێژوی كاره تیرۆریستیه‌كانی ئێران بوو به‌تایبه‌ت دژی هاولاتیانی ئه‌مریكی.
– ناوه‌ڕاستی قسه‌كانی: هۆكاره‌كانی خراپی ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه!
–كۆتایی وتاره‌كه‌شی: وتنی چه‌ندین حه‌قیقه‌ت و بیانووگرتن بو به ئێران!
– هه‌ڵسه‌نگاندی خۆم له ڕوی سیاسیی-ستراتیژی بۆ ئه‌م وتانه‌ی ترامپ ئه‌وه‌یه: باشمان له بیره چیتان به‌رانبه‌ر هاولاتیانی ئه‌مریكیی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا كردووه. هه‌مو كارهكانتانمان له یاده و، هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆت دێین و، هیچمان له‌یاد ناچێ و، هه‌ر ئهتڕوخێنین!!
– به‌و مانایه‌ی: ئێران تۆ هه‌رچی بكه‌ی و وتهكانیشم (وته‌كانی ترامپ)یش جێ به جێ بكه‌ی، هه‌ر بیانوی نوێت پێ ده‌گرین و، له كۆڵت نابینه‌وه تا ئهتڕوخێنین!
– چونكه شێوازی وتاره‌كه‌ی ترامپ به‌جۆرێ بو، هه‌ر ته‌نها كێشه‌ی ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ ئێران بۆ (ڕیكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و به‌رنامه موشه‌كیه‌كانی) نه‌گێڕایه‌وه.
به‌لكو ترامپ له‌سه‌ر (كوشتنی هاولاتیانی ئه‌مریكی، هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌كانی، به‌تیرۆریست زانینی پاسداران-حیزبوڵا، دۆخی خراپی ئازادی له ناوخۆی ئێران و خراپی زروفی هاولاتیانی ئێران، په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران و كۆریای باكور، هه‌ژمون و ده‌ستێوه‌ردانی ئێران به‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌ب، ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی له ناوچه‌كه‌دا و هتد) بوون.
– ئه‌مه‌ش په‌یامێكه بۆ جیهان و مانای ئه‌وه‌یه: ڕژێمی ئێران سهرهیهتیی و تاكه هۆكارێك نیه بۆ دژایه‌تی ئێران له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، به‌تایبه‌ت كۆتادێرهكانی ترامپ ئه‌م دێڕه‌یه كه هه‌میشه ترامپ به له‌فزه‌وه ئه‌یڵێته‌وه و ئه‌مجاره‌ش وتیه‌وه:
Iran is the sponsor of Terrorism in the World
– خوێندنهوهكانم له یاد مه‌كه‌ن و ئه‌یبینن!
– خۆتان ئاماده‌كه‌ن بۆ هێنانی فهرهودكاریهكانی ڕوخانی ڕژێمی ئێران! ته‌ڵاقی بارام به‌گ كه‌وتبێ كه‌مێك ته‌مه‌نتان هه‌بێ، ئه‌یبینن!
شه‌ریف هه‌ژاری
2017/10/13