ساڵی (1975 = 1355) په‌یماننامه‌ی ئه‌لجه‌زائیر له نێوان ئێراق و ئێران به نوێنه‌رایه‌تی (سه‌دام حوسێن سه‌رۆک کۆماری ئێراق) و (محه‌ممه‌دره‌زا په‌هلەوی شای ئێران) به‌سترا،

پاش ئه‌و په‌یمانه {شۆڕشی (14) ساڵه‌ی کوردستان به رابه‌رایه‌تی (پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق و سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی)} هه‌ره‌سی هێنا و ده‌یانهه‌زار کورد ئاواره بوون، ده‌سته‌ده‌سته له ژێر چاودێری ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا روویان کرده ناوچه‌کانی ورمێ، سنه و کرماشان، ده‌سته‌یه‌کیش به سه‌رۆکایه‌تی مه‌لامسته‌فا گه‌یشتنه که‌ره‌ج.
ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌وانه‌ی ورمێی برده ئوردووگای (زێوییه) و ئه‌وانه‌ی سنه و کرماشانیشی برده ئۆردووگایه‌ک له نزیک شاری کامیاران.
دۆستێکم که له ئۆردووگای کامیاران کاری ئه‌کرد باسێکی بۆ گێڕامه‌وه، باسه‌که به‌و جۆره‌یه:
وتی: رۆژێ چه‌ن دیزڵ (ماشینی لۆری گه‌وره) ئاردیان هێنا بۆ ئۆردووگا تا بیده‌ین به‌و که‌سانه که له‌و ئوردووگاکه نیشته‌جێ کرابوون، ئێمه‌یش ناوی ماڵاکانم به {(ژماره‌ی تایبه‌ت) و (ناوی خۆیانه‌وه)} نووسی و دامانه ده‌ستیان و پێمان راگه‌یاندن هه‌ر ماڵه به‌و ژماره و ناوه‌ی خۆیه‌وه که بۆی نووسراوه بێت (ته‌لیس، فه‌رده) ئارده‌که‌ی وه‌ر بگرێ.
پاشان له هه‌ر ماڵێکه‌وه که‌سێ هات و گونییه ئاردی خۆی وه‌رگرت و بردییه‌وه ماڵ. له ناو ئه‌وانه‌ی که بۆ وه‌رگرتنی ئارد وێستا بوون پیاوێکیان رووی کرده کورێک و کوتی: (حه‌مه‌د) ئه‌و فه‌رده ئارده‌م بۆ ببه‌وه ماڵ!
کاتێ کوره‌که هاته پێشه‌وه تا ئارده‌که وه‌رگرێت، بینیم گیانی ئاردایی بوو.
وتم: کاکه تۆ ئاردت وه‌رگرتووه؟
وتی: به‌ڵێ.
وتم: بۆ هه‌ر ماڵێ تهلیسێ دیاریکراوه، تۆ ئاردت وه‌رگرتووه، ناتوانی دوو جار وه‌ریگریت!
ئه‌و که‌سه که وتی (حه‌مه‌د) ئه‌و ئارده ببه‌وه ماڵ! هاته پێشه‌وه و کوتی:
قوربان ئه‌و فه‌رده ئارده که پێشتر وه‌ریگرتووه ئه‌وه هی خۆی بووه، ئه‌وه‌ی که ئێستا وه‌ری ئه‌گرێ هی منه، (حه‌مه‌د پیاوی خۆمه)! ئارده‌که‌ی پێ بده با بۆم بباته‌وه ماڵ.
کاتێک که وتی: (حه‌مه‌د پیاوی خۆمه) له ده‌روونه‌وه تووڕه بووم و له خهمیشا گێژ و مات.
به ئارامی به‌و که‌سه‌م وت: کاکه گیان ئێره ئوردووگایه، که‌س پیاوی که‌س نییه، هه‌ر که‌س پیاوی خۆیه‌تی! فه‌رموو گونییه ئاردی خوت وه‌ربگره و بیبه‌وه ماڵ. پاشان هاته پێش و گونییه ئارده‌که‌ی وه‌رگرت و رۆیشت.
کاتێ که کاری دابه‌شکردنی ئارد کۆتایی هات، بیرم له‌و رسته سیاسییه ئه‌کرده‌وه، که ئێژه: شۆڕش بۆ گه‌له.
**
تێبینی: پاش چه‌نگ مانگ له په‌یماننامه‌ی ئه‌لجه‌زائیر {(زیل = ئیڤا) ماشینی عه‌سکه‌ری ئێراقی} له (قه‌سری شیرین)نه‌وه گه‌یشتنه کرماشان، سنه، مه‌ریوان، سه‌قز و بانه و به‌و جۆره ده‌سیان گرته‌وه به سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشی کوردستان دا.
**
* – وێنه: هی کۆڕه‌و، ئاواره بوونه‌که‌ی ساڵی (1991) له گوگل وه‌رگیراوه، به‌داخه‌وه ناوی سایته‌که‌م له‌یاد نه‌ماوه.
سه‌عی سه‌قزی 2/11/2017