Hoppa till innehåll
Hem » ڤیدیۆ، مەحمود عوسمان: ئەمریکییەکان درۆزن و دووڕوون سەرۆک کۆماریش هەست بەبوونی ناکرێت

ڤیدیۆ، مەحمود عوسمان: ئەمریکییەکان درۆزن و دووڕوون سەرۆک کۆماریش هەست بەبوونی ناکرێت

مەحمود عوسمان ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سیاسەتمەداری کورد رایگەیاند، ئەمریکییەکان درۆزن و دووروون، تەنها دەوڵەتێکیش بتوانێت فشار لە بەغداد بکات، ئێرانە کە کورد پەیوەندییەکی باشی لەگەڵی نییە.

مەحمود عوسمان لە میانی بەشداری لە پانۆڕامای ئێن ئاڕ تی، سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم وتی: کەس ناتوانێت ریفراندۆم هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام سڕکردن وەکو ئەوەی حکومەتی هەرێم کردی دەبێت.

راشیگەیاند: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی هەر وەکو دادگاکانی هەرێم کاریگەری سیاسیان لەسەرە.

پێشیوابوو، بریارەکە زیاتر بۆ ئەوەیە حکومەتی بەغداد زیاتر فشار بکاتە سەر هەرێمی کوردستان.

مەحمود عوسمان وتیشی: هەرێم و بەغداد لە ساڵانی رابردوو کێشە و ناکۆکی زۆریان هەبووە، بەڵام پەنایان بۆ دادگای فیدراڵی نەبردووە و هەر حیسابیشیان بۆ نەکردووە، ئەمە مانای وایە کێشەکانیان سیاسیە نەک یاسایی.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر کێشە سیاسیەکان چارەسەربکرێت، کێشەی یاساییش بوونی نامێنێت.

سەبارەت بە رۆڵی نوێنەرانی کوردیش وتی، سەرۆک کۆمار کاریگەری نییە، بەشێوەیەک هەست بەبوونی ناکرێت.

وتیشی، نوێنەرانی کورد لە بەغداد و حکومەتی هەرێم زۆرجار ئاگایان لە هەنگاوەکانی یەکتری نییە.

هەروەها مەحمود عوسمان باسی لە ئەگەر دەستپێکردنی گفتوگۆکان کردو وتی تائێستا هیچ شتێکی جدی نییە.

لەبارەی رۆڵی وڵاتانیش رایگەیاند، ئەمریکییەکان درۆزن و دووروون، هەمیشە فشار دەخەنە سەر کورد لە بەرژەوەندی حکومەتی بەغداد، وڵاتانی تریش هەر بەو شێوەیەن، تاکە ولات بتوانێت کاریگەری لەسەر بەغداد هەبێت، ئێرانە ئەویش بەلای بەغداد لایداوە و کوردیش پەیوەندییەکی باشی لەگەڵیدا نییە.

ک.ع