Hoppa till innehåll
Hem » پراگماتیسمی پ.ک.ک و سه ر لێشێواوی ڕێبەراێەتی !

پراگماتیسمی پ.ک.ک و سه ر لێشێواوی ڕێبەراێەتی !

مێژووی پڕ لەهەوراز و نشێوی کورد کاردانەوەی تایبەتی خۆیشی بۆ وەرگرتنی ئەزموون هەبووه. ئەزموونی تاڵ و پڕ لەمەێنەتی pkk_12

 کۆمەڵکوژی ( ئەنفال لە باشوور ، کۆشتاری قاڕنێ ، دەرسیم له باکوور ، قامیشلوو له ڕۆژاوا ….. ) و به هه زاران گیانبەختکردوو بۆ ڕزگاری له کۆیلەتی ٤ حکوومەتی داگیرکەر و ملهۆڕ !

ئەوەی که ئەمڕۆیش له بەشێکی هەره مەزن و گرنگی نیشتمان ڕوو دەدات ، درێژەی هەر ئەو سیاسەتەیه که داگیر کەران بێ جیاوازی دەیان ساڵه پەێڕەوی دەکەن وبه پێی ئەزموون پێدەچێت ململانێی سیاسی و دانوستاندن له گەڵ داگیر کەران  ئیدی ئازارەکان و زۆڵمی له ڕاده به دەر له سەر نەتەوەی کورد ساڕێژ ناکەن !

سەردەمی نۆێ که تێکەڵاوه به تلکۆمۆنیکاسیون و میدیای پێشکەوتوو ، ڕێژەی زانیاری تاک و کۆمەڵی کورد ، به تایبەت چالاکڤانانی سیاسی بردووەته سەرتر و ئاگاداری له نێو جەماوەردا زۆر باشتره تا ساڵانی ٨٠ و پێشتری !

سەرهەڵدانی کوردانی باکوور که پتر له ٣٠ ساڵه درێژەی هەێه ئەمڕۆ گەیشتووته  ئاستێکی زۆر هەستیار.

هەندێک به ساڵانی ١٩١٩ هەڵی دەسەنگێنن و هەندێکیش له خشتەی گۆڕانکاری ڕۆژهەڵاتی ناوین و پڕۆسەی لیبرالیزه کردنی ناوچەی ڕۆژهەڵات . بێگۆمان لێکدانەوەی ناوەنده هەواڵگیریەکان و سەرچاوەکانی میدیای جیهانی هەر شتێک بێت ، پێوەندی هەێه  به کوردستان وەک ناوچەیەکی نەوتی و کانگاکانی جۆراوجۆر .

له بازنەی سیاسی ناوچەدا چەن حزبێک دەوری سەرەکی دەبینن کەڕەنگه داهاتووی نیشتمانی کورد به ئاقاریکی تایبەت بەرن .

یەک لەو حزبانه کەجێ نەخش و دەوری له باکووری کوردستان دیاره پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک ) یه کەڕەوشت و مێتۆدێکی تایبەت بەخۆی هەیه و ئەو جۆره که له مێژووی سیاسیدا بۆ زۆربەی چاودێران و هەڵسوراوانی سیاسی دەرکەوتووه ، وەرچەرخانێکی زۆری له ئایدۆلۆژی و شێوازی سیاسی خۆیدا کردووه .

پ.ک.ک که به ووتەی بەڕیز ئۆجەلان سەرەتا  له ١٩٧٦ وەک تاقمێکی مارکسیست ، له بزووتنه وەی خۆێندکارانی تۆرکیه هەڵسوورانی دەست پێکردووه ، له پاش کوودەتای ژنرال ئێورن و بەربەست کردنی هەموو پارت و ڕێکخراوەکانی چەپ و ئازادیخواز و دەستگیر کردنی خۆی و هاوبیرانی ، ئاڵ و گۆڕیان بەسەردا هاتوو و له پاش ئازاد بوونیان ، ڕوویان له دۆڵی”بەقا” له لۆبنان کرد و پاشان له ١٩٨٣وه دەستیان دایه خەباتی چەکدارانه !

له تەواوی ساڵانی ٨٠ هیچ دیکۆمنتێک نییه بیسەلمێنێت کە لە کۆنگرەکانی یەکم و دووهەم و سێهەم و …. ئەم حزبه چ باس کراوه ، چ پەسەند بووه و هەر لە بنەڕەتدا سەرکردایەتی پ.ک.ک  ئاێا مەکتەبی سیاسی هەبووه یان نه ؟

که پرسیار له هەر بەڕیزێکی ئەندامی بەڕیوبەری بکەیت یەک وڵامت ئەداتەوە:” حزبی ئێمه کلاسیکی نییه”!

له تعاریفی سیاسیدا ئێمه فۆرماسیونەکانی تایبەتمان هەیه و هەر مرۆڤێکی سیاسی دەبێ وەکک ئەلف و بێ سیاست پەێڕەوی بکات و هەر ڕەووتێکی سیاسی سترکتووری ستانداردی هه ێە :”شانه ، گرووپ ،دەسته ،  کۆمیته ، ئەنجومەن ، ڕێکخراو ، حزب” .که بێگۆمان ئەم  ڕەووتانه بەپێی پرنسیب دەبێ پەیڕەو وپرۆگرامێکیان هەبێت و لەسەر ڕیبازی پەێڕەوی ناوخۆیی چالاکی بکه ن .

کۆبوونەوه ، کۆنفرانس ، پلێنۆم ، کۆنگره  بۆ حزب و ڕێکخراو چ مەدەنی ، چ سیاسی  یەک پرنسیبه و لادان له و ئۆسووله بارگرژی و دابڕان و بڵاوبوونەوه  تووشی فۆرماسیون دەکات .

پ.ک.ک که به نەهێنیش  ئیشی کردووه ، بێگۆمان  پەسەند کراوەکانی کۆنگرەکانی پێشووی دەبێ بۆ ئەندامان و لاێەنگرانی بخاته روو و ئاشکرای بکات که چۆن به ڕێبازی سەرەتایی خۆێدا چاوخشانی کردووه و گەیشتووەته بۆگچینیسم ؟؟

له سەرانسەری پەرتووکی” مانیفستی تمدن دموکراتیک،”له نووسینی ڕیزدار ئۆجالان دا یەک بابەت زۆر بەرچاوه :”بێ بڕوایی به دەوڵەتی کوردی”!

بەڕیزی دەڵیت:” دولت – ملت ، صنعت گرائی و انحصار سرمایه مالی  نه تنها ابزارهای متوقف سازی فروپاشی مدرنیته کاپیتالیستی  ، بلکه ابزارهای متوقف کردن  از هم پاشیدگی  ساختار  پنجهزارساله  تمدن نیز میباشد”. واته ته واوی ئەو وڵاتانەی  که خاون دەوڵەتێکی نەتەوەیی بوونه ، ژیواری ڕابردوویشیان ڕووخاوه و مۆدرنیتەیشیان هەرەسی هێناوه !!

به باوەڕی من و فاکتۆرەکانی بەردەستمان ”کوریای باشوور ، ئیسرائیل و هه ندێک وڵاتی ئەمریکای لاتین” پێچەوانی ڕا و بوچوونی بەڕیز ئەوجالان دەسەلمێنن . مۆدێرنیته ، دێمۆکراسی،پارلمانتاریسم و….. ”هەمووی دەستکردی بوورژوازی جیهانییه و سەر چاوکەشی له ئابووری وڵاتان و گەشەکردنی تکنۆلۆژی و تلەکۆمۆنیکاسیونه !

سەرۆکی پ.ک.ک وێرای باز بردن به سەر فازەکانی نێو کۆمەڵگای کوردستان به کۆپیکردنی تئوری بۆگچین و قامک له سەر نانی هەرەسی” سوسیالیزم” له چین و سۆڤیەت ، دەیەوێت وای بنرخنێت که کورد چۆن دووا کەوتوو ماوه له بواری پیشەسازی و بێوەریه له مۆدێرنیته و پسا مۆدێرنیسمی کاپیتالیسم ، باشتره دەستتەمۆی بوورژوازیەتی داگیەکەر بێت و گەشه به ئابووری بدات !!

که ئابووری گەشەی کرد،دەستکردەکانی کاپیتالیسم(دێمۆکراسی مۆدێرنیته، الکتریفیکاسیون، تلەکۆمیکاسیون و …. ) هەموو کۆمەڵگای کورد دەگرێتەبەر و سیستەمی کۆنفێدرالی له ناوچه، برایەتی و تەبائی دێنێته ئاراوه !

ئەوە کەئەم تئورییە عاریەتی ” بۆگچین ”نە  تا چ ڕادەیەک سەرکەوتنی له کوردستان هەیه، بابەتێکه جیاواز بەڵام سەرکەردەی پ.ک.ک میکانیسمێکی ڕوونی بۆ گەیشتن بەم ”بەهەشتەی کورد” باس ناکات .

تا پێش ئەو کارەساتەی که ئیستا له باکوور درێژەی هەێه ، زۆر چاودێری سیاسی گەشبین بوون بەوەی که پارتی  ”ه. د. پ” دەتوانێت دەورێکی باش له پارلەمان ببینێت و مێتودی نۆێی چالاکی وەڵام بەهەندێک داخوازی ١٩ میلیون کوردی باکوور دەداتەوە .

من بەش بەحاڵی خۆم نە تەنیا گەش بین نەبووم ، بەڵکوو له فریوکاری ئەردۆغان و سیستەمی کماڵیستی تورک قەت چاوەڕێی ڕیفۆرم و ئاشتیخوازی ناکرێت . و لەلاییکی دیکەشەوه سیاستەی چەن لایەنەی پ.ک.ک به جوانی بۆمی ڕوون کردۆەتەوه که تا ئەوکاتەی پارتی دێموکراتیکی گەلان( ه.د.پ)  فەر مان له قه ندیل وه ربگرێت ،پ.ک.ک  تووشی ماکیاولیسمێکی حاشا هەڵنەگر بێت ! و پ.ک.ک له بەرەی کرملین ، تاران ، دمشق دا  بێت، هیچ هیوایەک بۆ چارەسەری کێشەی کورد له باکوور نییه !

پ.ک.ک  که باش دەزانێت ناتەبایی ڕیزی کوردان  بەزیانی هەمووانه له پلانی ئەردۆغان بۆ نانەوەی ئاژاوه له ڕیزی کوردان باس دەکات  ووتووێژی جەمیل بایەک  له گه ڵ رادیو فه رانسه (جمیل بایک میگوید” اردوغان همچنین در تلاش شکاف انداختن بین صفوف کردهای منطقه است و در نظر دارد جای حزب کارگران کردستان ترکیه ”پ ک ک” در شمال عراق را محدود کند و تلاش میکند تا در نهایت، کردهای عراق را در مقابل پ ک ک قرار دهد”).

مێتۆدو شێوازی پ.ک.ک پیشانی داوه که له چوارچێوەیەکی گونجاو و ڕێکوپێکدا  ئەرکەکانی بەجێ ناهێنێت !

پ.ک.ک له ژێر ناوی حزبدا دژی حزبیته . حزب نه دەستەواژەیه نه ئامرازێک بۆ یاری کردن به نەتەوەیەک .

سەرکەردایەتی پ.ک.ک له لایەکەوه” ه.د.پ ” هان دەدات که له سیستەمی پارلەمانتاریدا بەشدار بێت (که خۆی له خۆێدا له گه ڵ تئوریەکەی ڕیزدار ئەوجالاندا یەک ناگرێتەوه ) بەڵام ئیزن نادات له کوالیسیۆنی ئاکەپە  بەشدار بێت و ببێته هۆی بەر بەستکردنی دەسەڵاتی تاکرەویانەی ئەردۆغان !( ووریا نەبوونی سیاسی )

له لایەکەوه کۆنفێدرالیسم باس دەکات کەچی له ئامێد و درسیم و …. باس له خۆمۆدیریەتی و کانتۆن دەکات !

دەوڵەتی کوردی بەتەواوەتی رەد دەکاتەوە ! بەڵام کۆنگرەی نەتەوەیی بەرپاکردووه !

باس له دێمۆکراسی و مۆدێرنیته دەکات و دژی ئاسیمیلاسیۆنه ، کەچی رێگری له دامەزراندنی مەکتەبی کوردی له ڕۆژاوا ده کات !

بێباوەڕیەکەی به ئاڵا بۆته هۆی کێشەیەک له نێو ریزەکانی گەلی کورد .

دەیان ئۆرگانی بەرپا کردووه که له هیچ حزبێکی چەپی جیهانی  بابەتی وا سەیر و سەمەرە نابێنرێت !

تێکدانی ڕۆژی ئاڵا له ڕۆژاوا و دەست بەسەر کردنی ڕۆژنامەوانان له قامیشڵوو و دەیان هەڵەی دیکه که نایته ژماردن ، نەیتوانیوەسەر کردایەتی پ.ک.ک بگەێنێته ئەو باوەڕه که سەردەمی سەدەی ٢١ سەردەمی پڵۆرالیسمی سیاسییه !

حزبێک که بێبەری له سەرەتایترین شێوازی مۆذێرن و هەڵس و کەوت له گەڵ ئەحزابی نەیاری خۆی بێ ، چۆن دەتوانێت داهاتووی خۆی مسۆگەر بکات؟ !

حزبێک که ناتوانێت ئەندامان و لایەنگرانی کۆنترول بکات و  هەڵدەکوتنه سەر نووسەرانی نەیاری پ.ک.ک و به ناشیرینترین شێواز بێرێزییان پێ دەکرێت، چۆن باس لەمەدەنیەت و کۆمەڵگای پێشکەوتوو دەکات؟

سەرەڕای ئەم کەم و کۆڕیانه، کاتی ئەوه هاتووه که سەر کەردایەتی پ.ک.ک چاوخشانێک به سەر ڕەوشت و مێتودی حزبی خۆێدا بکات و هەڵەکانی بسڕێته وه .

کۆمەڵگای مۆدێرن، بیری مۆدێرنیشی دەوێت !

 

 ئارێز داراپوور

٢٦.١٢.٢٠١٥