"an independent online kurdish website

 ئـەگەر نەتانـزانـیوە بـاش بـزانن کۆماری ئیسلامی ئـێـران هەر لـە سەرەتـای دامەزرانیەوە تا ئەڕۆش پڕۆسە و بـەرنامەی ئەوە بـووە بـە نـاوی هەنـاردە کردنی شۆڕش


دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابگرێ و حکومەتێکی شیعەی ١٢ ئیمامی لەژێر چەتری ئەو شۆڕشەدا بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێ. نمونەی بەرچاویشی ئەوەتا ئێڕاق ، سوریە ، لوبنان، یەمەن و هیتریش لە بەر چاوانن. بۆ دابەزاندنی ئەو نیازە شومە تڕۆڕ ئەو کردەوە تـۆقێنەرە قێزەوەنە گرینگترین چەک بووە کە ئەو ڕێژیمەکەڵکی لێوەرگرتوە. هەرگیز ڕاستەوخۆ بە سوپایەکی مونەزەم جگە لە شەڕی ئێران و عێڕاق چیتری نەکردوە. لەناوخۆشدا بۆ لە ناو بردنی نەیارانی خۆی بە تایبەت بۆ سەرکوتی گەلی کورد و لاوازکردنی خەباتە ڕەواکەیان بە تونـدترین شێوە وەک گرتن و لە داردان و تڕۆڕ لـەژێرچەتـری وتـووێـژی ئاشتیدا لـە هـیچ جینایەتێک دریغی نەکردوە. ئەو تڕۆڕە، دووڕێبەری مەزنی حیزبی دێمۆکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتـۆتـەوە و زۆر لـە ئـەنـدام و لایـەنـگرانی حـیزب ـو حیزبەکانیتریـشی بێبەش نەکردوە. دەکرێی بڵێن :هیچ تڕۆڕێک نیە لەو ناوچەیە کرابێی کە ئـەو کۆمارە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەو خۆ دەستی تێدا نەبوبێی.

ئەو هەڵوێستەی ئەمریکاش کە سوپای پاسدارانی خستۆتە نـاو لیستەی تڕۆڕەوە شتێکی عەجایب نیە . ئەو زلهێزەی دنیایە بۆ خۆی گەورەتریـن تـڕۆڕی دەگەڵ کراوە ،بەڵام لەبەر سیاسەتی ناڕونو بەرژەوەندی مادی ، دژ کردەوەی پێویستی لەکاتی پێویست دا لەخۆی نیشان نەداوەو بێدەنگی هەڵبژاردوە. ئێستا کەدەبینێ ئێران و ڕوسیەو تەنانەت تورکیەش بـۆ دەرکردن یـان لانیکەم پـەڕاوێزخستنی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکیان گرتوە، ئەوکەبکەبەو دەبدەبەی جارانی نەماوە، کورد کوتەنی ( گوریس گەیوەتە هێچک ) بـۆیە لـەوە زیـاتـر کە دان بە تڕۆڕیست بونی سوپای پاسداران بێنێ چارەیەکیتری نەماوە.

کەس نیە نـەزانی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرلـە سەرەتـای دروستبونی سوپای پاسدارانی بـەهێزێکی تـڕۆڕیستی دژەگەلی نـاسـیوەو لـە بـەرانـبەریـدا ڕاوەستاوە، بەدەر بڕینی ئەو بڕیارەی تڕامپ دەبێی بۆدنیا ڕون بێتەوە کە گەڵی کورد سەرسەخترین دوژمنی تڕۆڕەو لەو ڕێبازەشدا بەهەزاران قوربانی داوە. دەبێی ئەودەوڵەتانەی لەو بوارەدا خۆیان گێل کردوەو هیچ یارمەتیەکی ئەو گەلە دژە تڕۆڕەیان نەداوە ، ئارەقەی شەرم بڕێژنولانیکەم دان بەو خەباتە خوێناویەی ئەو گەلەدا بێنن. ئەگەر تۆزێک هەستی مرۆڤانەیان هەبێی پشتیوانی لەوخەباتـە ڕەوایەو دژە تڕۆڕە بکەن. بێگومان گەلەکە زۆرناسکەوهەلومەرجەکە دەرەتانی ئـەوەی هەیـە کە ئـۆ پـوزیسیۆنی ئـێرانی و ئـەحزابی کوردی بەتـایبەتی بەیـەک بـەرنـامەی هەمەلایـەنـە کە لـەودا داوا ڕەواکانی گەلی کـورد بـەڕاشکاوی بـاس کرابێو سەلمێندرابێی، لـە ژێـر چەتـری یەک هـێزدا ژیـرانـەو بـوێرانە هەلەکە بقۆزنەوەو لە بەرانبەر دوژمنی هاوبەشدا دەگەڵ هـەمودوژمنانی ئـەوڕێژیـمە بـە ئەمریکاشەوە یەکبگرن وبەرەوڕوویبن، بەمەرجێک سەربـەخۆیی بـڕیـاردانیان لەدەست نەدابێێ ئامانجی ئەو هەمو قوربانیدانەی گەلییان فەرامۆش نەکرابێی. جیا لەوەش دەگەڵ هاوپەیمانە غەیرە کوردەکانیش زۆر ڕووکوڕاشکاوبڵێن دوای سەرکەوتن مافی چارەی خۆنوسین هەقی شەرعیو قانونیمانە . ئەگەر ئێمە تاقو لۆق بمانەوێێ لەو بوحڕانەدا بە قـازانجی حیزبیو گروهی هـەڵسوکەوت بـکەیـن بـە دڵنیایەوە نـەک ئـامانجمان نـە پـێکاوە بـەڵکو تـوشی خـەسـارێکی قـورسـی نەخوازراو دەبین و وەک حیکایـەت خوانی ڕۆستەم وئەسفەندیارمان لێی دێی و لە ئاخریەکەیدا دەبێی بڵێین: ( کاڵەمان دڕاو هیچمان پێنەبڕا ) ئەگەر ئەحزابی کوردی ڕۆژهەڵات ژیـرانـەو بوێرانە و لێزانانە مێژوی خەباتو قوربانی دانی خۆمان لە پێناو ئـازادیـو سەربـەخۆییداو مێژوی گەلانی ڕزگاربـوی دنیاشمان خوێندبێتەوە ولێی فێر بوبین دەزانین تەنیا یەکگرتویی و بەرنامەی داڕژاولەسەر بەرژەوەندی گەل توانیویەتی ڕزگاری وەدی بێنێ. ئەگەر یەکگرتو نـەبین ئێستا کە لە لوتکەی سەرکەوتن خەریکە نیزیک دەبینەوە توشی شکست دەبین و لە گەیشتن بەئامانج دور دەکەوینەوە. دەبێێ ئەوەش بزانین یەکگرتویی ئیمەپشتوانی دەرەکی مسۆگەر دەکا .ئەگەر هەمومان نـەبینە یەک هـێز لـە ڕوبەڕو بـونـەوەی دوژمندا ،هەرحیزبێک دەکەوێتە داوی دوژمنێک و ئەوانیش بۆ قازانـجی خۆیان بەگژ یەکتریشمان دا دەکەن، ئەوە من نایـڵێم ،هەموتان ئـەگەر چاوی لێنەقوچێنن دیتوتانە وبگرە ئەزمونیشتان لەسەری هەیە. وەرن ورد بینانـە سەیری بەشەکانی باشـورو ڕۆژئاوای کوردستان بکەن ئەو بۆ چونەی برای چوکتان دەسەلمێنن .

لەو بڕوایەدام نابێێ لە خۆمان زیاتـر پشت بـەهیچ هـێزێکی زلـو بچوکی بێگانـە ببەستین ، بەڵکو بە پشت ئەستوری یەکتری لەئاوە قوڕاوەکان ماسی بگرین و بـتوانـین و بزانین پارسەنگی هێزەکانی دەرەکیش ڕا بگرین و ئـەوەنـدەی دەگەڵ بەرژەوەندی گەلو شۆڕشەکەمان یـەک دەگرێتەوە دەگەڵی دەڕۆیـن، نـەتـەسلیمی دەبین نـەلـەبـەری دەپاڕێینەوە ، هەمـومان تـێـدەکۆشین وبـەشی دیـاریکراوی خۆشـمان دەوێـو منەتباری کەسیش نـابین و بـەسەر کەسیشەوە نـاچـین . داوای خێر لە کەس ناەکەین ،ئـەوە بـەرهەمی خوێـنی شەهـیدان و قـارەمەنەتـیو لە خۆ بردویی پێشەمەرگەو گەلە .( ئـەوەش سەودایـە زەڕێکیش حیسابە ).

 

 براتان مەلا برایمی مەجید پور ٢٢ خاکە لێوەی ٢٧١٩ ی کوردی

 ١١ / ٤ / ٢٠١٩ ی زایینی هولەند

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی