چەند ڕۆژ لەمەوبەر چەند تورکی سەر بە ئیتلاعاتی سوپای تیرۆریستی پاسداران چووبوونە سەر چیای #بوزی سینا و نووسراوەی کوردی کێوەکەییان لابردبوو. ئەو شاخەوانە تورکانە لە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاویان کردبووە دەیانگووت بۆزی سینا مڵکی تورکە و ئەو خاکە هەموو خاکی تورکە.
تیپی هەڵپەرکی دیڵان و تیپی هەڵپەرکی ئاگری، خاکی و ئابی پۆش و لە ملان کردنی جامانە و بە گۆوەند و دیلان چالاکی ئەمرۆیان زیاتر گەرم و گۆر کردووە.
https://www.facebook.com/100000434559282/videos/pcb.3454453417912443/3454452491245869
https://www.facebook.com/100000434559282/videos/pcb.3454453417912443/3454453157912469
کەمپەینی هەموومان لە بوزێ سینا رۆژی رابردوو لە لایەن چالاکوانانی خۆبەش و چەند هۆنەرمەندی ناوچەوە لە شاری ئورمیە و بەتایبەت لە ناوچەی مەرگەوەر و تەرگەوەر راگەیەندراو و شەوی رابردوو لە زۆربەی گۆندەکانی ئەو دوو ناوچەوە لاوەکان بە لە بەرکردنی جلی کوردی و لە ملان کردنی جامانە بەرەو چیاکانی بوزێ سینا و دالانپەر رۆیشتن، ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزێکی زۆری رێژیم بە بیانۆی پێشگیری لە هاتوچووی خەلک بۆ ئەو شوێنانە بە هۆی هەبوونی ڤایرۆسی کورۆنا لە ناوچە بەلاوەیان پێ کڕاوە و ئەو شوێنانە کەرەنتینە کراون، .
چۆنکە قەرارە ئەمرۆ 2020/07/17 بە بەشداری هەزاران کەس لە خەلکی ناوچە لە سەر چیایی بوزێ سینا بە جل و بەرگی کوردی و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و هەلپەرکێ و سروودی نیشتمانی بە شێوەیەکی نوێ هێمای بوزێ سینا بەرزبکرێتەوە.
پێویستە ئەوەش بلێم کە دوێنێ بەخشداری سلیوانا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هەموو شوێنە گەشتیاری و ناوچە سنوورییەکانی تەرگەوەر و مەرگەوەر بۆماوەیەکی نادیار وەک شوێنی بەلاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند و چیاکانی ناوچەکەی خستە لیستی کەرەنتینە کردنەوە.
ئەو بەیاننامەیەی بەخشداری سلیوانا دەستی هێزەکانی رێژیم لەو ناوچانە ئاوالەتر دەکات بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراوی دڵتەزێن، هەر بۆیە دەبێت بەرێوەبەرانی کەمپەینی هەموومان لە بوزێ سینا زیاتر خۆیان ماندوو بکەت بۆ ئەوەی ئەو چالاکیە مەدەنییەی ئاوان تێچووی نەبێت.
ئێستاش خەلکێکی زۆر لە ناوچە هەوڵدەدەن هەر چۆنێک بێ حۆیان بگەیننە شوێنی مەبەست و ئەو چالاکیە بەرێوە بەرن.
سەرچاوە:
گەنجانی ناوچەی مەرگەوەر.
وەرگیراو لە لاپەڕەی فەیسبووکی عەزیز مورادپەرەست