"an independent online kurdish website

لە دوێنێ وە سایتی هەنگاو کێشەی بۆ ساز کراوە و  @interserver_net نای هەوێ هاوکاریان بکات.

ماڵپەڕی هەنگاو بە خۆشیەوە گەڕایەوە و ئەم داواکاریەی هەنگاو توانی تەئسیری خۆی هەبێ و دەیان کەس پەیوەندیان بە کۆمپانیەکە کرد و داوایان لێکردن کە سایتەکە بگەڕێننەوە. 

داوای هاوکاری

هاوڕێیان هەر وەک ئاگادارن، دوای ئەوەی هەنگاو لە حەفتەی ڕابردوودا ڕۆڵێکی باشی هەبوو لە گەیاندنی دەنگی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە میدیا جیهانییەکان، ئەوە دوو ڕۆژە ماڵپەڕی هەنگاو بە بێ هیچ هۆکارێک لەلایەن کۆمپانیای interserverofficial کە هەنگاو پشتیوانی دەکات داخراوە و دوو ڕۆژە هەوڵی بەردەوامی هاوڕێیانی ئێمە بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەر جارە و بیانوویەک دێننەوە و ئێمە بەو ئاکامە گەیشتووین ئەم کارە لەم کاتە هەستیارەدا دەستێکی لەپشتە و بە دووری نازانین کە دەستی ڕێژیمی ئێرانی لەپشت بێت. ئەم گومانە لەو ڕووەوە بەهێزتر دەبێت کە هەموو ئەو ماڵپەڕانەی کە ئەو کۆمپانیایە ساپۆرتیان دەکات چالاکن و تەنیا هەنگاو ناچالاکە و دوو ڕۆژە بە بیانووی کیشەی سەخت ئەفزاری بوونەتە هۆی داخرانی هەنگاو

بۆیە داواتان لێ دەکەم لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفوونانەوە گوشار بخەنە سەر ئەو کۆمپانیایە کە لانی کەم ١ کاتژمێر مەجال بدات ئێمە زانیارییەکانمان هەڵبگرین و سێرڤێرەکمان بگوازینەوە.

هەر هاوڕێیەک پەیوەندی دەکا بڵێت ماڵپەڕی هەنگاو و ئیمەیلەکەشی info@hengaw.net

ئەرسەلان یارئەحمەدی: از اوایل صبح روز گذشته شرکت

@interserver_net

 که پشتیبانی سایت سازمان حقوق بشری هه‌نگاو را بر عهده دارد در اقدام بی سابقه‌ای از پشتیبانی سایت سرباز نموده و علیرغم مکاتبات متعدد بدلایل نامعلوم پشتیبانی سایت ما را قطع کرده است.

#مهسا_امینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی