تاوانباری دووهه‌م {(دانته چامه‌سه‌را و نووسه‌ری)} ئیتالیایی
دادگا، دادگای شاری فلورانسی ئیتالیا

سه‌باره‌ت به‌و باسه با له‌و نووسراوه‌ی خواره‌وه بڕوانین:
دادگای فلورانسی ئیتالیا
{فلورانس حوکمی حه‌وسه‌د (700) ساڵه‌ی وه‌ده‌رنانی (دانته)ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاری (فلورانس)ی ئیتالیا دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری وه‌ده‌رنانی (دانته) شاعیر و نووسه‌ری مه‌زنی ئیتالیا که (700) سال پێش، درابوو.
ساڵی (1302)ی زاینی دادگاێک له فلورانس به‌پێی بڕیارێک راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بیتوو دانته نووسه‌ری په‌رتووکی:
(The Divine Comedy by Dante Alighieri) = (کۆمێدی یه‌زدانی)
جارێکتر بێته‌وه فلورانس، ئه‌کوژرێت.
پاش ئه‌و بڕیاره دانته ماوه‌ی (20) بیست ساڵی کۆتایی ژیانی له شاره‌کانی دیکه‌ی ئیتالیا برده‌سه‌ر تا ساڵی (1321) به ئاواره‌یی له شاری (راونا) گۆچی دوایی کرد.
به‌پێی گوزارشی (ریانۆوسیتی) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاری (فلورانس) به (19) ده‌نگی ئه‌رێ له به‌رانبه‌ر (5) ده‌نگی نا، ئه‌و بڕیاره‌ی که حه‌وسه‌د (700) ساڵ پێش درابوو، هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هیواداره به‌و کاره دڵنه‌وای که‌سایه‌تی مه‌زنی ئه‌ده‌بیاتی ئیتالیا واته (دانته)یان کردبێت!
به‌رتووکی (The Divine Comedy by Dante Alighieri) = (کۆمێدی یه‌زدانی) که دانته نووسه‌ریه‌تی له کاره مه‌زنه‌کانی ئه‌دبیاتی جهانه. دانته له ساڵی (1265) زاینی له فلورانس له دایک ده‌بێ، خولیا و شه‌یدای هۆنراوه‌ی شاعیره گه‌ڕۆکه‌کان و هۆنراوه‌ی (کلاسیکی) لاتینی ئه‌بێ و به‌ره‌و جهانی ئه‌ده‌بیات ئه‌ڕواته پێشه‌وه و له زانستگاکانی (فلورانس و پالودا) ئه‌خوێنێ و له به‌شه‌کانی {(فه‌لسه‌فه) و (طبیعی) و (ئێخلاق)دا زیاتر گه‌شه ئه‌کات. پاش داگیرکردنی فلورانس له لایه‌ن (شارڵ دووالو) دانته دژایه‌تی سیاسه‌ته‌کانی (پاپ) ئه‌کات، ئه‌و کاره ئه‌بێته هۆی وه‌درنانی له فلورانس و هه‌ڕه‌شه‌ی لێئه‌کرێ که ئه‌گه‌ر بگه‌ڕیته‌وه فلورانس ئه‌کوژرێت. به‌ڵام دانته له تاراگه (تبعید)یش به دژی کلیسا چالاکی ئه‌کرد.
رۆژنامه‌ی فارسی (که‌یهان له‌نده‌ن- ژماره (1212) سالی (2008) }.
(دانته)یان له‌سه‌ر ئه‌وه له شاری فلورانس شار و دیاری خۆی شاربه‌ده‌ر ئه‌کرێت که کۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه‌کی دوور و درێژی به‌ناوی:
((The Divine Comedy by Dante Alighieri) = (کۆمێدی یه‌زدانی)
نووسیوه.
دادگای فلورانسی پاش (700) ساڵ هه‌ستی به‌و تاوانه که له به‌رانبه‌ر (دانته) ئه‌نجامیداوه، کرده و ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
به‌هیوای ئه‌و رۆژه بارودۆخی تورکییه ئاڵوگۆڕێکی وه‌های به‌سه‌ردا بێت که دادگای تورکییه داوای لێبوردن له به‌ڕێز ئیسماعیل بێشکچی بکات.
++
ئه‌و پارچه هۆنراوه‌ی دانته له ئه‌نترنێت وه‌رگیراوه.
15/12/2025
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com
