Hoppa till innehåll
Hem » بێحورمەتی بە د. قاسملوو، ”جنبە تراژیک ترور دکتر قاسملو” لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی مهدی سامع، حامید درودی 

بێحورمەتی بە د. قاسملوو، ”جنبە تراژیک ترور دکتر قاسملو” لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی مهدی سامع، حامید درودی 

ئارشیڤێک بۆ مێژوو، پێشتر و بەر لە هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستان، هاوپەیمانیەک بە ناوی ”شورای ملی مقاومت” هەبوو، لە کورد تەنیا حێزبی دیموکراتی تێدا بوو،

کابرایەکیش بە پاشناوی ”مەهابادی”یەوە ئیتر نازانم کورد و مەهابادی بوو یان هەر پشتناوەکەی وا بوو. ئەو شورایە نامیلکەیەکی مانگانەی هەبوو بە ناوی ”شورا”.
رەنگە هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانیش لە داهاتوودا نامێلکە و راگەیاندنی خۆیان هەبێ. ئەوەی پێشوو کە زوو لێک ترازا و تەنیا رەجەوی بە بەرسی یەکەم تێدا مایەوە و هێندەشی پێ نەچوو حیزبی دیموکرات لە شۆرا هاتە دەر و بە دوای حیزبیشدا چەند کەسایەتی سیاسی لەوانە مهدی خانبابا تهرانی، شۆرانیان بە جێ هێشت.
گۆڤاری ”شورا” ئەوەندەی من بزانم دەورەیەک بە تەواوی و ژمارە سفری دەوورەی دووهەمیشی لێ دەرچوو. بە لە دەرچوونی حیزبی دیموکرات کە ”شۆرای میللی بەرگری” پێی وابوو حیزب جیا لە شۆرا سەربەخۆ کاری سیاسی دەکا و وتوێژی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەکا، ویستی حیزبیش وەک ئەوانیتر بێنێتە ژێر رکێفی خۆی و تەنیا یەک بەرپرس لە شۆرادا هەبێ و ئەویش مەسعود رەجەوی بێ و ئەوانیتر دەبێ بە قسەی ئەو بکەن.
تاکوو نەهاتنە دەرەوەی حیزب لەو شۆرایەدا بابەتەکانی گۆڤاری شورا رووی دەمیان لە کۆماری ئیسلامی و نەیارانی بەرەکەیە. بەڵام دوای هاتنە دەری حیزب لە شۆرا، شۆراکە لە ئاگادارییەکدا حیزبیان ئاگدار کردەوە کە دەبێ بەڵێن بدا و ئەندامانی رێبەرایەتی حیزب ئیمزای بکەن کە تاکوو لە شۆرادا بن سەربەخۆی سیاسیان نابێ و هەموو کارەکانیان لە ژێر چاوەدێری شۆرادا دەبێ. وەڵام داواکارییەکەی شۆرا نەدرایەوە و حیزبیش ئیتر رووی لە شۆرا نەکردەوە و لە بڕوایەدا بوو کە مەسعود رەجەوی سیاسەتەکانی خۆی بەسەر شۆرادا دەسەپێنێ و ئەوانیتر هیچ رەئیەکیان نیە…
ئەو ژمارانەی گۆڤاری شورا کە من دیومن و لە تۆڕیش دەست دەکەون، لەم ژمارانەیدا باسی کورد و هێزی سیاسی کورد کراون:
لە ژمارە یەکی ئەو گۆڤارە لە لاپەڕەی ٣٣دا کاک تەیفور بەدحایی وتارێکی لە ژێر سەردێڕێ ”چهرە ارتجاع در کردستان” بڵاو کراوەتەوە. درێژەی هەمان بابەت لە ژمارەی سێ و چواردا کە بە یەکەوە چاپ کراون لە لاپەڕەی ٦٣دا بڵاو کراوەتەوە.
ـ لە ژمارەی ٦ و ٧دا کە پێکەوە چاپ کراون. باسی حیزبی دیموکرات دەکا و شۆرای میللی بەرگری دەیەوێ حیزب سەربەخۆیی سیاسی نەبێ و هەموو کارەکانی بکەونە دەست شۆرا. حیزبیش قەبوڵی نەکرد و لە شۆرا هاتە دەرەوە.
ـ لە ژمارە ٨دا بابەتێکیان لەسەر شەڕی کۆمەڵە و حیزب بڵاو کردووەتەوە و بە بۆچوونی خۆیان ئەو شەڕەیان هەڵسەنگاندووە.
ـ لە ژمارە نۆ لاپەڕەی ٦٣دا کابرایەک بە ناوی مجید شریف رۆیشتووە بە گژ بی بی سی فارسیدا لە بەر ئەوەی بابەتێکی ئازەر ماجدی و نادر بهنام کە لە گۆڤاری ”کمونیست”دا بڵاو کراوەتەوە، ئەوانیش لە بی بی سی باسیان کردووە. لەوە دەچێ بابەتەکە زیاتر لەبەر ئەوە شۆرای تووڕە کردبێ، کە وتارەکەی ”کمونیست” لە ژێر سەردێڕی ”مقام زن در اسلام و مقام اسلام نزد زن، مجاهدین و زن”، رەخنەی لە ئیسلام گرتووە کە بۆ پیگەی ژنی بە گرینگ نەزانیوە.
ـ لە ژمارە ٤٩ و لە لاپەڕەی ٧٧دا بابەتێک لە ژێر سەردێڕی ”جنبە تراژیک ترور دکتر قاسملو” لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی مهدی سامع کە بە بۆنەی تێرۆری کاک دوکتور قاسملووەوە بڵاو کراوتەوە و ئەوەی سووکایەتی بێ بە حیزب و کاک دوکتور قاسملوو کراوە.
تێبینی من ئەوەیە کە ئێستا کە حزب و مەجاهیدین لێک نزیک بوونەتەوە، داوا بکەن لانی کەم مهدی سامع داوای لێبوردن لە گەڵی کورد و حزیبی دیموکرات بکا. (دیارە ئەگەر مابێ).
بیانخوێننەوە و بۆ ئەوەی خۆتان بزانن شورا چی بڵاو کردووەتەوە.