Hoppa till innehåll
Hem » کوشتنی خامنەیی بە 30 مووشەک لە پەناگەکەیدا

کوشتنی خامنەیی بە 30 مووشەک لە پەناگەکەیدا

بەرەبەیانی رۆژی 28/2/2026، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکرد. ئەم هێرشە کە 500 شوێنی ستراتیژی و گرنگی ئێرانی و بە ئامانجگرتنی وردی پەناگەی عەلی خامنەیی بە 30 مووشەکی پێشکەوتوو دەستی پێکرد.

لە ئەنجامی ئەم هێرشە ورد و بەرفراوانە، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و قاتڵی هەزاران لاوی کورد و فارس و نەتەوەکانی دیکەی ئێران کوژرا. حکومەتی ئێران لە بەیانیی رۆژی 1/3/2026 بە فەرمی کوژرانی رێبەرەکەیانی پشتڕاستکردەوە و 40 رۆژ پرسە و 7 رۆژ پشووی لە سەرتاسەری وڵات راگەیاند.

کوژرانی خامنەای شادی خستە دڵی بنەماڵەی شەهیدان و سەرجەم گەلانی ئێران. گەلانی ئێران دەبێ تا ئەبەد سوپاسی ترەمپ و نەتانیاهوو بکەن بۆ ئەرکە پیرۆزە و هێنانە دەری خامنەای لە کونەمشکەکەی وەک حەسەن نەسڕوڵا.

هەر لەم هێرشانەش دا دەیانی بەرپرسی تری ئێران کوژران وەک عەلی شەمخانی، راوێژکاری باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و محەممەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران. لە شەڕی 12 رۆژەش دا وەک ئەمجارە ئیسرائیل و ئەمریکا زۆربەی فەرماندەکانی کوشتن و ئەمجارە خامنەایش وەبەرکەوت.  گیانی ناقابیلی کە خۆی دەی وت هەمە پەرت و بڵاو بوو. 

دەقی تەواوی پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکدا کە لە سۆشیال میدیاکەی بڵاویکردەوە، وردەکاریی زیاتری ئاشکرا کرد:

خامنەیی، یەکێک لە شەڕەنگێزترین مرۆڤەکانی مێژوو، مردووە. ئەمە نەک هەر دادپەروەرییە بۆ خەڵکی ئێران، بەڵکو بۆ هەموو ئەمریکییە مەزنەکان و خەڵکی وڵاتانی جیاواز کە بە دەستی خامنەیی و دارودەستە خوێنخوارەکەی کوژراون یان کەمئەندام بوون.

ئەو نەیتوانی لە سیستەمە هەواڵگری و سیستەمە رادارە پێشکەوتووەکانمان خۆی دەرباز بکات. بە هاوکاریی نزیک لەگەڵ ئیسرائیل، نە ئەو و نە ئەو سەرکردانەی دیکەی لەگەڵیدا کوژران، هیچ کارێکیان لە دەست نەهات.

ئەمە گەورەترین دەرفەتە بۆ خەڵکی ئێران تا وڵاتەکەیان وەربگرنەوە. ئێمە دەبیستین کە زۆرێک لە هێزەکانی سوپای پاسداران، سوپا و هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس چیتر نایانەوێت شەڕ بکەن و بەدوای بەدەستهێنانی پاراستن (مەسونیەت) لە ئێمە دەگەڕێن. وەک دوێنێ شەو گوتم: ’ئێستا دەتوانن پاراستنیان هەبێت، بەڵام دواتر تەنها مردن چاوەڕێیان دەکات!’

هیوادارم سوپا و پۆلیس بە ئاشتییانە لەگەڵ نیشتمانپەروەرانی ئێران یەکبگرن و وەک یەکەیەکی هاوبەش بۆ گێڕانەوەی شکۆ بۆ وڵاتەکەیان کار بکەن. ئەم پرۆسەیە دەبێت بەزوویی دەست پێبکات، چونکە نەک تەنها خامنەیی کوژراوە، بەڵکو وڵاتەکەش تەنها لە یەک رۆژدا بەتوندی وێران بووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، بۆردومانە قورس و وردەکان بە بێ وەستان لە درێژایی هەفتە یان هەر ماوەیەک کە پێویست بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان بەردەوام دەبێت؛ ئامانجێک کە بریتییە لە ئاشتی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەڕاستی، لە سەرانسەری جیهاندا.”


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی پێشوەختە و زۆر تووند دەداتە ئێران و هەڕەشەی ئەوە دەکات کە ئەگەر تاران هێرش بکات، ئەوا واشنتن بە هێزێک وەڵامی دەداتەوە کە لە مێژوودا نەبینرابێت.

کورتەیەک

لە ژیاننامەی عەلی خامنەیی

عەلی حسێنی خامنەیی، لەدایکبووی 19/4/1939 لە شاری مەشهەد. ناوبراو دوای کۆچی دوایی خومەینی لە ساڵی 1989، بوو بە دووەم رێبەری باڵای ئێران. خامنەیی بۆ ماوەی نزیکەی 37 ساڵ، باڵاترین دەسەڵاتی سیاسی و ئایینی ئێران بوو و لەم ماوەیەدا بووە هۆی کوشتنی هەزاران لاوی کورد و ئێرانی و کردەوەی تێرۆریستی لە هەموو دونیا بەڕیوەبرد.


لێکەوتەکان و دۆخی ئێستا

بە بڕوای چاودێران، ئەم هێرشە دەرئەنجامی تێکشکانی هەیبەتی دەسەڵاتی ئێرانە و بەم شێوەیەی خوارەوە کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت:

  1. هێرشی ورد و کوشندە: بەکارهێنانی 30 مووشەک بۆ بە ئامانجگرتنی پەناگەی خامنەیی، پیشاندەری توانای تەکنیکی و هەواڵگریی بێ وێنەی ئەمریکا و ئیسرائیلە کە توانیویانە بە وردی شوێنی حەوانەوەی رێبەری ئێران بکەنە ئامانج.

  2. بۆشایی دەسەڵات: سەرەڕای هەوڵی محەممەد موخبر بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لەڕێگەی ئەنجوومەنێکی سێ کەسییەوە بەپێی مادەی 111ی دەستوور، بەڵام نەبوونی کەسایەتییەکی بەهێز و خاوەن هەژموون وەک خامنەیی، وڵات رووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی جێنشینی دەکاتەوە.

  3. تێکشکانی هەیبەتی ڕژێم: توانایی نەبوونی کۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی رێبەرەکەیان و تەنانەت لە رێکخستنی پرسەیەکی بەڕێز بۆ ئەو کەسەی کە بە ولی ئەمری موسڵمانانناوزەد کرابوو، نیشانەی لاوازیی قوڵ و داڕمانی متمانەی ناوخۆیی و دەرەکییە.

  4. کۆتاییهێنان بە رۆڵی ناوچەیی: ئەم رووداوە وەک خاڵی کۆتایی ئەو پرۆسەیە دەردەکەوێت کە بە کوژرانی فەرماندەکانی سوپای پاسداران و سەرکردەکانی حەماس و حیزبوڵڵا دەستی پێکردبوو، ئێستا ئێران لە بەردەم بژاردەی دژوار دایە: یان خۆبەدەستەوەدان و گۆڕانکاری، یان رووبەڕووبوونەوەی وێرانی زیاتر لەو هەزران شوێنی کراونەتە ئامانج.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دادپەروەری بەدیهات.” ”خامنەیی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی قەڵای تیرۆری ئێران لەنێوبردران.” ”دادپەروەری بەدیهات. هەروەها بەرەی شەڕانگێزی گورزێکی زۆر تووندی بەرکەوت.”

گۆیا ئەمە ئاخرین وێنەیەتی لە ژێر داروبەردا ، کە بە دەردی حەسەن نەسروڵا چوو