Hoppa till innehåll
Hem » چ سەرشۆڕانە بۆی مردی، خاڵە قازی

چ سەرشۆڕانە بۆی مردی، خاڵە قازی

چ لووت بەرزانە ژینت کرد
چ سەرشۆڕانە بۆی مردی

لە خۆبایی لە خۆت ڕوانی
کە یەک فوو تار و پۆی بردی
نە هەستت کرد بە ژانی کەس
بە خەڵکت فەرموو خار و خەس
لە تۆ وا بوو ،ئەتۆی و بەس
ژیای .ئەمما بە نامەردی
لە مێژووی ژینی دیکتاتۆڕ
لە دوایین ساتەکان سەرشۆڕ
بە زوڕناو و تەپڵەوە بۆ گۆڕ
چ شادێکیان لەسەر کردی

خاڵە قازی

دوێشەو گلەییم لەو پەیجانە کرد کە لە باشوورەوە ،بابەتەکانیان بە دژی بەرژەوەندێ نەتەوەیەکان و بە قازانجی داگیرکەران و دوژمنان بڵاو دەکەنەوە، زۆربەی ئازیزان لایان وابوو کە ڕووی قسەی من لە تەواوی باشوورە و هەڵوێستیان گرتبوو، بۆیە ویستم دوو شت باس بکەم،
یەکەم: ئەوەی کە منیش ئەوەی زۆر باش دەزانم کە ئەوانە کێن و چن و لە چ سەرچاوەیەکەوە ئاو دەخۆنەوە و هەرگیزیش ئەوەی تەعمیم نادەم بە خەڵکی گەورە و خۆشەویستی باشوور
بەڵام پرسیارەکەی من دێرە دایە، بۆ دەبێ لە ناو خەڵکێکی وەها گەورە و وڵات خۆشەویست دا ،ئەو جۆرە دەنگ و پەیجانە ئەوندە بە زۆری بتوانن و مەیدانیان هەبێ کە بتوانن ئاوا بە ڕاشکاوی و بێ ترس بە دژی وڵات و نەتەوەکەیان هەڵس و کەوت بکەن؟
بۆ دەبێ پەیج و دەنگی ئەوانە زۆر زیاتر بێ لە پەیجە نیشتمانی و نەتەوەیەکان؟
هەر دۆینێ ئاوا تیڤی پرسیارێکی دانابوو لە ژێر ناوی ،،ئایا پێت خۆشە خامنەیی مردوە؟
هەر لە دوو دەقەی سەرەتا دا یازدە کەس وڵامی دایەوە کە دە نەفەریان نوسیبویان نەخێر..ئایا بە ڕاستی ئەوانە کێن؟
لە وڵاتانی تری جیهان دا تەنانەت یەک دەنگی نەیاریش زۆرە و پرسیاری لێ دەکرێ و بەرهەڵست دەدرێتەوە،،،کەچی ڕۆژانە ئێمە لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە دا شاهیدی هەزاران دەنگی نەیار و دژبەری نەتەوە و نیشتمانین، کە نەک وەک ناڕازی لە وەزعی مەوجود .بەڵکوو وەک دژ بەری نەتەوە و نیشتمان قسان دەکەن، دەنا وەزعی ناوخۆ چ پێوەندی بە پێ ناخۆش بوون بە مەرگی دیکتاتۆرێک هەیە کە بە هەزاران هاوخوێن و هاوزمانی تۆی لەسێدارە داوە؟؟
ئایا بە ڕاستی ئەوە لەو بەشەی نیشتمان دا دەکرێ وەک جاشی خەوتوو چاوی لێ بکەی کە ئەگەر کاتێک هەلیان بۆ بڕەخسێ کە ببنە گەورەترین موشکیلە لەسەر ڕێگای بەرژەوەندێ نەتەوەیەکان؟؟؟؟ یا خود وەک ناوشیاری نەتەوەیی چاوی لێ بکەین؟؟؟؟ دە هەردوو حاڵەت دا ئەمن پێم وایە کۆمەڵگای باشوور ،بە تایبەت قەڵەم بەدەستان و دڵسۆزانی ئەو خاکە دەبێ ووردبینانەتر و وریایانەتر هەنگاوی ژیرانە هەڵبگرن بۆ کەمڕەنگتر کردنەوەی ئەم جۆرە لە بیر کردنەوە و هەڵس و کەوت کردن،،
زۆربەی ئازیزان پێم دەڵێن ئەوانە بەکرێ گیراوی دوژمنن ، ئەگەر ئەوەی دەزانن ،چۆنە ڕێگایان پێ دەدەن و هەڵوێستیان بەرامبەر ناگرن
لەوانەیە بۆم بنوسن دەبێ دەسەڵات ئەمە بکات،،،من لام وایە ئەگەر دەسەڵاتیش هیچی نەکرد،،ئەرکی کۆمەڵگای نیشتمانپەروەرە بەرپەرچیان بداتەوە ،جا چ بە نوسین بێ ،چ بە ئاشکرا کردنی سەرچاوەکانیان و گەلەکۆمە کردن بەرامبەریان ، بۆ بێ دەنگ کردنیان
بە ڕاستی ئەمن ئەوەم پێ بابەتێکی زۆر گرینگ و هەستیارە و لام وایە نابێ بە هیچ شێوە پشت گوێ بخسترێ

دیسان دەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو خەڵکی نیشتمانەکەم
براتان خاڵە قازی
خا موش ، کورت کراوەی خامنەیی و موش ، بۆتە خاموش، ،واتای تر کوژاوە

سەرچاوە: لاپەڕەی خاڵە قازی Xale Xale Qazi

****

مامۆستا ئاشق:‌ تۆ کە دایم حوکمی مەرگی خەڵکی بێ ئەنوات دەدا
نەتدەگوت حوکمــــی قەدەر ڕۆژێک ئەتۆش دەگرێتەوە؟
دڵنیــــام لافاوی توندی خەڵکـــــی تووڕەی ڕاپەڕیو
ئاسەواری پیـــــــسی ئێوە سەرلەبەر دەســــڕێتەوە
ئاشق
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
”چو بد کردی مباش ایمن زآفات
کە لازم شد طبیعت را مکافات»
نظامی گنجوی
ــــــــــــــــــــــــــ
کاتی خۆی نیزامی دەرحەق بەو کەسانەی ستەمیان لە خەڵک کردووە و ئاکام و ئاقیبەتی کارەکەشیان ژیان و گیانی خۆیانی گرتۆتەوە، ئاوای گوتووە.
منیش ئەمڕۆ سەبارەت بە کوژرانی خامەنەیی دیکتاتۆر و جەللاد، ئەو دوو بەیتەی سەرەوەم نووسیوە، کە مانای شێعرەکەی نیزامیشی پێوە دیارە.