Hoppa till innehåll
Hem » ”بەڕووە نەمرەکان” بۆ یادی نەمریی شەش پێشمەرگەی گیانبەختکردووی دیموکرات،ڕەحیم نزهت‌زاده

”بەڕووە نەمرەکان” بۆ یادی نەمریی شەش پێشمەرگەی گیانبەختکردووی دیموکرات،ڕەحیم نزهت‌زاده

شەهید تۆوی ڕەگی داربەڕووی، ڕەگداکوتاوی وڵاتە،
ڕەنگ و بۆی مێرگ و نەمامی گشت گوڵانی کێو و کاتە.


خوێنی ئاڵی، کانی، جۆگە، چەم و ڕووباری نیشتمان،
بۆ بەیانیی ڕزگاری و ئازادیمان، هێزی ژیانە.

بۆ خاک و نیشتمان، بوونە قەڵغانی ژیان،
شەش هەڵۆی بەرزەفڕی ڕێگەی ئازادیی كوردستان.
توانا و کارۆ، وەک شاخی سەرکەش و بەرز،
فەردین و محەمەد، لەرزی لێهات بنمیچ و عەرز.
لەگەڵ عەبدوڵا و محەممەد ئەمین بە یەک بڕوا،
خوێنیان بەخشی، تا مافی کورد قەت بەفیڕۆ نەڕوا.
ئازا و بوێر، چۆکیان نەدا بۆ زوڵم و ستەم،
ناوی پیرۆزیان، هەر دەمێنێ لە ناو دڵ و دەم.