چ ناڕه‌وایه به هێدی بێژی هه‌راش
چ به‌ده به به‌دکاریش بڵێی پیاوچاک و باش

چ جوانه هه‌رکه‌س کارنامه‌ی خۆی به‌یته ده‌ستی
نه وه‌سفی زیاده له که‌سکه‌ی، نه ناڕه‌وایش هه‌ڵبه‌ستی
رۆژی 27/6/2026 له کتێبخانه‌ی کوردی ستۆکهۆڵم کۆڕی بۆ ناساندنی کتێبی به‌ڕیز (عه‌زیز ره‌زایی) به‌ڕێوه برا.
بۆ ئاگاداری: به‌پێی کات له به‌رنامه‌کانی کتێبخانه‌ی کوردی‌دا به‌شداریم کرده، ئه‌وه‌ی رۆژی 27/6/2026 که هی هاوشاریێم‌کم بوو، ئه‌بوو به‌شداری بکه‌م! کۆڕه‌که له‌لایه‌ن خودی نووسه‌ری کتێبه‌که و به‌ڕێز (عه‌لی مسته‌فازاده) پێشکه‌شکه‌ر به‌ڕێوه برا. پاش باسه‌که‌ی ئه‌وان کات درا به میوانان، هه‌رکه‌س ئاماژه‌ی به باسێ کرد، منیش له نۆبه‌ی خۆمدا چوومه سه‌ر باسی (به‌رگی کتێبه‌که) و ئاماژه‌م به سێ هه‌ڵه‌ی کرد.
1 – نووسینی ناوی کتێبه‌که به‌و جۆره که له پشت به‌رگی کتێبه‌که‌دا نووسراوه، نادروست و (هه‌ڵه‌یه) ئه‌و رێنووسه رێنووسی عه‌ره‌بییه !
2 – بۆچ ناوی (کتێبه‌که و ناوی نووسه‌ر) به پتی (لاتینیش) نه‌نووسراوه، چوون نووسه‌ر له ئوروپا ئه‌ژی بۆ کار‌ی کتێبخانه‌کان پێویسته که به لاتینیش بنووسراێت.
3 – ئه‌دره‌س یان ئیمه‌یل یان ژماره ته‌له‌فۆنی نووسه‌ر له کتێبه‌که‌دا نه‌نووسراوه.
4 – پرسیارێ سه‌باره‌ت به چالاکی که‌سێ له کاتی هێرشی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ شاری سه‌قز.
له ناکاو یه‌کێ له به‌شدارانی کۆڕه‌که به‌ناوی: (شه‌هلا ره‌مه‌زانی) به ده‌نگی به‌رز و توڕڕه‌یی کوتی:
دوا له کاک سه‌عی ئه‌که‌م کتێبی خۆی بنووسێت!
به داخه‌وه وێدیۆی کۆڕه‌که‌م به‌ده‌سته‌وه نییه تا قسه‌کانی وه‌ک خۆی بنووسمه‌وه.
به‌رپرسانی کۆڕه‌که واته (عه‌زیز ره‌زایی) و (عه‌لی مسته‌فازاده) له به‌رانبه‌ر کار‌ی ئه‌و که‌سه‌دا هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوو، ره‌خنه‌یه‌کیان له‌و که‌سه نه‌گرت و بێده‌نگ بوون.
ئه‌و بێده‌نگییه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی کۆڕی ناساندنی کتێبه‌که بێته ئاراوه، به بڵه‌نگۆ رایان گه‌یاند: شه‌هلا خانم ره‌مه‌زانی گوڵه‌که‌ی بێنێت … .
**
ئه‌و باسانه که من ئاماژه‌م بێکرد بۆ کتێبه‌که پێویست بوو، به‌تایبه‌ت باسی ژماره (3) !
**
من له‌م ماوه‌دا ئه‌و کتێبه‌م خوێنده‌تۆ! هه‌ندێ باسی ناراست و ناشایستم بینیوه!
چۆن بیخه‌مه به‌رده‌ست نووسه‌ر ؟!
نه ئه‌دره‌س، نه ئیمه‌یل، نه ژماره ته‌له‌فۆنێکی نووسه‌ر له‌و کتێبه‌دا نه‌نووسراوه!.
دیاره خانم ره‌مه‌زانی که نازانێ ئه‌و باسانه، ئه‌و خاڵانه بۆ کتێب پێویسته، ئه‌بێ تووڕڕه بێت.
سه‌باره‌ت به چاپی کتێبی خۆم که ئاماژه‌ی پێ‌کرد، بۆ ئاگاداری‌یان ساڵی (2001) کتێبێکم چاپکرده به‌ناوی:
(چیرۆک‌نووس یا کینۆکنووس؟)
هه‌روه‌ها ساڵی (2010) کتێبێ به‌ناوی:
(له یادی هه‌ڵه‌بجه تا هه‌ڵواسینی سه‌دام.)
جگه له‌وانه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یش وه‌ک کتێب ئاماده کراو‌ن:
1 (وشه بچکۆله‌کان به سویدی و کوردی) 2 (وشه بچکۆله‌کان به کوردی) 3 (وه‌رگێڕانه‌کان) 4 (په‌خشانه‌کان) 5 (جهانی مناڵان) 6 (نه‌ورۆزنامه) 7 (هه‌ڵه‌بجه‌نامه) 8 (ره‌نجنامه) 9 نووسراوه تاکه‌کان) 10 (وتاره چاپکراوه‌کانی ناو رۆژنامه و گۆڤاره کوردییه‌کان له ئوروپا و کوردستان).
**
هیوادارم له داهاتوویه‌کی نزیکدا بابه‌تێک سه‌باره‌ت به‌و کتێبه ئاماده که‌م و باسه (ناراست) و (ناشایسته‌کانی) ده‌ست نیشان که‌م.


5/7/2026
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com