کاک تیمور مسته‌فایی له‌ریکه‌وتی 29/1/2012دا بابه‌تێکی له‌ژێر ناوی وه‌ڵامێکی کورت وچه‌ند تێبینیه‌ک له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ل کتێبی ئه‌زموونی خه‌بات [ وتووێژی کاک هه‌یاس کاردۆ له‌گه ل به‌رێز مامۆستا عبدلله حسن زاده] له‌سایتی پێشمه‌رگه‌کان وچه‌ند سایتێکی دیکه دا بڵاو کردوه‌ته‌وه وسه‌رنج وتێبینیه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ناوه‌رۆکی ئه‌و کتێبه و
قسه‌کانی مامۆستا حسن زاده نووسیوه. من نامهه‌وی لێره‌دا له‌جێاتی مامۆستا وه‌ڵام بده‌مه‌وه چوونکووئه‌وه مافی به‌ریزێانه که له‌وباره‌وه وه‌ڵام بده‌نه‌وه یان بێده‌نگی لێ بکه‌ن. به‌ڵام له‌سه‌ر‌دووخاڵ ده‌مهه‌وێت وه‌ڵامێكی کورت به کاک تێمور بده‌مه‌وه. یه‌که‌میان سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌یه که مامۆستا باسی کردوه ، چۆن چوه‌ته لای یه‌کیتی نیشتیمانی و داوای لێکردوو ن که به‌ناردنی پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌کانی شه‌ری به‌رگری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان یارمه‌تی حیزب بده‌ن. من بۆ خۆم چه‌ندین جار ئه‌و مه‌سه‌له‌م له زاری مامۆستاوه بیستوه ته‌نانه‌ت ئه‌و کاتانه‌ش که نه‌مر دوکتور قاسملوو سکرتێری حیزب بوو، هه ر‌کات باسی هێزی پشتیوان بهاتایه‌ته ئاراوه و چۆنیه‌تی هاتنه‌که‌یان باس بکرایه‌ت مامۆستا وه‌ک ئه‌وه‌ی له وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ل کاک هه‌یاس باسی کردوه ده‌ی گێرایه‌وه . بۆ جارێکیش له‌که‌سم نه‌بیست که‌بڵێت ئه‌و مه‌سه‌له وانه‌بوه نه‌له کاک دوکتور قاسملوو نه‌له کاک دوکتور سه‌عید .
دووهه‌میان سه‌باره‌ت به‌چه‌ند دێرێکه که‌کاک تیمور وه‌ک هه‌میشه لوتفی !! له‌گه‌لم بوه باسی کردووم. کاک تیمور ئاواده‌نووسی: “…..بێجگه له کاک باباعه‌لی میهرپه‌روه‌ر که سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی کردبوو دیار بوو له‌نیه‌تی ئینشعابی هاورێیه‌کانی له‌حیزب ئاگادار بوو بۆیه به‌ئیسراری زۆر ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی کرد وله‌و شه‌رایته دژواره‌دا شانی له‌ژێر باری مه‌سئوولیه‌ت خاڵی کرد….” دیاره ئه‌وه یه‌که‌م جار نیه که کاک تێمور هه‌رکات ده‌رفه‌تێکی بۆ هاتبێته پێش که‌ڵکی وه‌رگرتوه و تۆ مه‌تێکی خستوه‌ته پاڵم وقینی له کۆتایی نه‌هاتووی خۆی ده‌ربریوه بۆیه بۆمن جێی سه‌ر سوورمان نه‌بوو. لێره‌دا بۆ ئاگاداری خوێنه‌رانی به‌رێز راده‌گه‌یه‌نم که من له رێکه‌وتی 08/09/1384واتا یه‌کساڵ وحه‌وت رۆژ پێش له بڵاو کرانه‌وه‌ی راگه‌یاندراوی جیابوونه‌وه، به‌نووسراوه داوام له ده‌فته‌ری سیاسی کردبوو که له وه‌رزی به‌هاری ساڵی 1385(2006) دا ئیمکانی سه‌فه‌رێکم بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ بره‌خسێنن. ده‌فته‌ری سیاسی له‌سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌وساڵه‌دا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و سه‌فه‌ره ی من ده‌ربری وپه‌سه‌ندی کرد . بۆچی ئه‌و سه‌فه‌ره که‌وته دواوه وئاسته‌نگ وکۆسپه کانی به‌رده‌مم چ بوون، کاک تیمور بۆخۆی ئه‌وه باش ده‌زانی ولێره‌دا پێویست به باس کردن ناکات. کاک تیمور ده‌نووسێت : ” دیار بوو له نیه‌تی ئینشعابی هاورییه‌کانی له‌حیزب ئاگادار بوو….” ئه‌و قه‌یرانه که به‌رۆکی حیزبی گرتبوو نه بۆ من به‌ڵکوو بۆ هه‌ر که‌سێک که تۆزقاڵێک ئاگایی سیاسی هه‌بوایه‌ت روون بوو، مادام که کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه ده‌کران ئه‌و بارودۆخه، ئاکامێکی بێجگه له یه‌کترازان نه ده‌بوو، ئه‌ویش له‌کاتێکدا که‌سانێک وه‌ک کاک ته‌یمور به‌هه‌موو توانایانه‌وه بۆ به‌رینتر کردنه‌وه‌ی که‌لێنی نێوان زۆرینه وکه‌مینه هه‌وڵیان ده‌دا وریسی ئه‌وکه‌سانه شیان که تێ ده‌کۆشان پێش به‌و رووداوه تاڵه بگرن، ده‌کرده‌وه خوری. بێ ئینسافی و قین له‌دڵی کاک تیمور سه‌بارت به‌من له‌و ره‌سته‌دا که به‌ته‌شه‌ره‌وه ده‌ڵێ:”هاورییه‌کانی له‌حیزبدا ” ده‌رده‌که‌وێت مه‌به‌ستی کاک تیمور له‌هاوری کانی ئه‌وه‌یه بڵێت من له جیناحی به‌رانبه‌ربووم [هه‌ر چه‌ند ئه‌گه‌ر له‌و جه‌ناحه‌ش بوایه‌تم نه پێم تاوان بوو نه‌پێم سوووکایه‌تی بوو هه‌روه‌ک ماوه‌یه‌ک تاپلینۆمی پێنجه‌م له‌گه‌لیان بووم] و جۆرێک ته‌شه‌رلێ دانه ده‌نا وه‌ک هاوریێه‌تی من شانازی به‌هاورێیه‌تی ئه‌وان و هه‌موو ئه‌و که سانه ی دیکه‌ش که رۆژێک خزمه‌تی حیزب وجووڵانه‌وه‌که‌یان کربێت، ده‌که‌م. ئه‌گه‌رکاک تیمور له وتنی ئه‌و ره‌سته‌یه مه‌به ستی ته‌شه‌رێک له‌من بێت له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وه ش نیشان ده‌دات که زۆر له‌مێژبوو که کاک تیمور ئه‌وانی [که‌مینه] له‌ریزی هاورێانی خۆیدا ده‌رهاوێشتبوو و ئه‌گه‌ر نه‌ڵێێن وه‌ک دۆژمن ده‌توانین بڵێن وه ک نه‌یار وئه‌ندامی پله‌دووی حیزب چاوی لێ ده‌کردن وبه‌هاورێێ خۆی نه‌ده‌زانین. که‌س نه‌زانێت کاک تیمور باش ده‌زانێت که ئه‌و که‌سه‌ی له ده‌فته‌ری سیاسی‌دا به‌توندی له‌گه‌ل جیابوونه‌وه وجیاکردنه‌وه دژایه‌تی ده‌کرد و له‌وپێوه‌ندیه‌دا ئه وه‌ی له‌ده‌ستی هات دریخی نه‌کرد، من بووم. کاک تیمور گیان! من جیاوازیه‌ک له‌نێوان ویستی رۆیشتن و هه‌وڵی ده‌ست پێوه‌ناندا نابینم. جیاوازی من وتۆێش له‌و پێوه‌ندیه‌دا ئه‌وه بوو که من ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستم هات بۆ ئه‌وه‌ی حیزب له‌به‌ریه‌ک نه‌ترازی کردم و جه‌نابیشت ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستت هات بۆ ئه‌وه‌ی له چنگ که‌مینه رزگارت بێت و برۆن کردت. من ئه‌گه‌ر له گه‌ل جیابوونه‌وه وئینشعاب بوایه‌تم له‌گه‌ل ئه‌و هاورییانه ده‌رۆیشتم وله‌و باره‌وه شه‌رمم له‌که‌س نه‌بوو. ئه‌وکاته‌ی که قه‌یرانی مه‌شرووعیه‌تی پلینۆمی 5 به‌هۆی ته‌حریمی ئه‌قه‌لیه‌ت هاته ئارا و حیزب تالێواری لێکترازان چوه‌پێش، ئه‌وه‌من بووم که له‌و کاته هه‌ستیاره‌دا به‌دانی مه‌شرووعێه‌ت به پلینۆم و هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که بۆماوه‌ی ساڵێک ده‌رفه‌تێکم خسته به‌رده‌م زۆرینه که کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکات به‌ڵام به‌داخه‌وه ره‌نج به‌خه‌سار بووم. ئیستاش له‌و هه‌ڵویسته‌م په‌شیمان نیم هه‌ر چه‌ند هه‌زینه‌ی قورسیشم بۆ دا.
کاک تیمور باسی مه‌سئوولیه‌ت ده‌کا و من به‌وه‌تاوانبار ده‌کات که :” …له‌و شه‌رایه‌ته دژواره دا شانم له ژێر باری مه‌سئوولیه‌ت خاڵی کرد.” به‌ماوه‌ی 25ساڵ ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تیم له‌حیزبدا شانم دایه ژیر باری هه‌ر مه‌سئوولیه‌تێک که پێمیان ده‌سپارد و ئه‌وکاتانه که دوژمن حیزبه‌که و جووڵانه‌وه‌که‌ی ده‌خسته مه‌ترسی وزه‌بری ده‌وه‌شاند منیش وه‌ک باقی هاورێیان له چه‌قی کاره‌ساته‌کاندا بووم و خۆم لێ نه‌ده‌بوارد با کاک تیمورپێم بڵێت کام سات بوو که من له‌ژێر باری مه‌سئوولیه‌تی راسته قینه و شه‌رایه‌تی دژ‌و ار که دوژمن به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پاندین ده‌ر چووبێتم. به‌ڵام به‌رێزم ئه‌و شه‌رایته دژواره که ئاماژه‌ت پێ کردوه به‌ر هه‌می کاری هاوبه‌شی هه‌ر دوولا بوو نه دوژمن وئه‌گه‌ر ئیراده بوایه‌ت ده‌مانتوانی به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یران وشه‌رایته دژواره‌دا سه‌رکه‌وین. من نه له‌گه‌ل ئینشعاب بووم ونه براوام پێی بوو نه له‌گه‌ل ئه‌و سیاسه‌تانه ی ئێوه‌مانانیش بووم که ته‌نگی به‌به‌شێکی زۆر له کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب به‌بیانووی جۆراوجۆر هه‌ڵده‌چنی ورێگه‌ی رۆیشتنی بۆ ته‌خت ده‌کردن ونیشانی ده‌دان.
من پێش لێک‌دابرانی حیزب به‌ده‌یان جار رام گه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر کاره‌ساتێکی وا له‌حیزبدا رووبدات ناتوانم له‌گه‌ل هیچ لایه‌ک کار بکه‌م و به‌مه‌رگی سیاسی خۆمم ده‌زانی هه‌رواشی لێهات .
علی مهرپرور
04/02/2012
بۆ نووسینه‌که‌ی کاک ته‌یموور ئێره کلیک بکه‌ن
{jcomments off}