کاتژمێر٥ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ٥ی٣ی٢٠١٢ی زایینی زۆرینەی نوێنەری ئەو حیزبانەی وا لە کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکان ئەندامن، لە مقەڕی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری ئۆسلۆ، لە دەوری یەک کۆبوونەوە. سەرەتا لە لایەن ئیبراهیم کۆنەپۆشی بەرپرسی کاتی کۆمیتەی هاوکاری،
بۆ ڕێز گرتن لە یادی هەمو گیانبەختکردوانی ڕێبازی و ئازای و ڕزگاری خەڵکی چەوساوە و بندەستی کورد خولەکێک بێدەنگی ڕاگیردرا. دواتر کۆنەپۆشی تەوەرەی باسەکانی کۆبوونەوەکەی ڕاگەیاند، پاش کورتەیەک شیکردنەوە لە سەر کار و چالاکی مانگی ڕابردوو، بەرنامەو پلانەکانی کاری داهاتو، خرانە بەر باس و بە وردی تاو توێ کران، باسەکان بریتی بوون لە: پرسی نەورۆز و هەوڵی کۆمیتەی هاوکاری، پرسی کوژرانی لاوێکی کوردی پەنابەر بە دەست کۆمەڵێک خەڵکانی چیچانی لە کەمپی پەنابەران لە شاری ستەوانگەر، پرسی حوکمی ئێعدامی دو چالاکی سیاسی لوقمان و زانیار مورادی و هەڵوێست و هەوڵی کۆمیتەی هاوکاری، باسێک لە سەر پرسی ڕەوەندی کوردی لە نۆروێژ، سەردێڕی ئەو باسانە بوون کە لە کۆبوونەوەکەدا لە لایەن نوێنەرانی حیزبەکانەوە بە وردی شیکارییان لە سەر کرا و لە ئاکامدا کۆمەڵێک بڕیار هاتنە پەسەند کردن.
کۆبوونەوە پاش دووکاتژمێر و نیو لە کەش و هەوایەکی دۆستانەدا کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.
کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ پێکهاتوو لە
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادیی کوردستان
رێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور
پارتیا یەکێتی یا کورد لە سوریا
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
حیزبی شیوعی کوردستان
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٦ی٣ی٢٠١٢{jcomments off}