مرۆڤێك 364 رۆژ برینلە جەستەی دێت، بەبێ هەست كردن و ماندوو بوون ژیان بونیاد دەنێت،
ڤێللا و سۆپەرماركێتو كۆشك و …بونیاد دەنێ، بەس بۆ خۆی نا، بۆ تۆ، بۆ من، بۆ ئێوە، بۆ ئێمە، بۆ هەموومان،بەس بۆ خۆی نا.
ئەو، ڤێللای بەرپرسانو كۆمپانیا و سۆپەرماركێتی بازرگانان و كۆشك و دیوەخانی سەرۆكەكان بونیاد دەنێ، دەیروخێنێت،بونیادی دەنێتەوە.
رۆژێك وەئاگای دێنن،رۆژی 365ەمین: ئەمڕۆ رۆژی تۆیە! وەئاگادێتەوە، ئنجا هەست بەبوونی خۆی دەكات، برینەكانیوە ئازار دێن، كە قەت هەستی پێنەكردبوون: ئەمڕۆ رۆژی ئازار و گریانتە!
لەو رۆژەدا خوێ لەبرینانی دەكەن، بەرپرسەكان ئیهانەی دەكەن، كە باڵاخانەی ئەم نزمترە لە هی ئەو. بازرگانەكاندیروتێننەوە، كە هەرزانتری فرۆشتووە لە دە بەرابەری خۆی. سەرۆكەكان حوكمی بڕینەوەیدەستەكانی دەدەن، كە كۆشكی سەرۆكیان جوان نیگاركێش نەكردووە.
ئەو دەژیت، دەمرێت،دەمرێت و ناژی، بەس بۆ خۆی نا، بۆ تۆ، بۆ من،بۆ ئێوە، بۆ ئێمە، بۆ هەموومان، بەس بۆ خۆی نا.
لەو رۆژەدا، بەناویئەوەوە، بە خۆشی ئەوەوە باشترین شەراب دەخورێتەوە. لەگەڵ جوانترین ئافرەت رادەبوێردرێت.لەو رۆژەدا خوێنی دەكرێتە كاسەوە و پێشكەشی سەرۆك دەكرێ.
ئەو بەشێكە لە بوونیخوا، لە ئایەتەكانی خوا، دەستەكانی ئەو پیرۆزترین دەستەكانی مرۆڤ، سەرداری پێغەمبەرانستایشی دەكات.
ئەو نەبێ ئێمە چین!كێین! ئەو نەبێ! سەرۆك لە بیابان و بەرپرس گاڵتەجاڕی دەستی مناڵان و بازرگان گەدایكۆڵانان.
ئەو یەكەم كەس بووكە بەردی بناغەی ژیانی دانا، بۆ ئێمە نەك بۆ خۆی.
كەچی ئەو بێ لانەیە.ئەو برسییە. ئەو بێ پشت و پەنایە. ئەو (ئەو)ە نەك هیچ كەسی تر.
ئەو لە هیچ كەس ناچێو ئێمە هەموومان لەو دەچین. ئەو لە هەموومان دەچێ و ئێمە كەسمان لەو ناچین.
ئەو هەموو رۆژێكدەمرێت، تەنیا رۆژێكی هەیە بۆ شین.
ئەو مرۆڤە مەزنەكەس نییە، جگە لە باوكم، كرێكار
F_bewar@yahoo.com{jcomments off}