"an independent online kurdish website
 بۆ راگه‌یاندنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خویی کورد ئه‌مه‌ کافی نیه‌ به‌م پرش وبڵاویه‌ که‌ هه‌ین وده‌بێ لایه‌نێک ره‌سمه‌ن پێوه‌ی هه‌ستێت، به‌تالایی لێره‌دا به‌دی ده‌که‌م ، کورد هه‌م له‌ نێو خویدا پێویستی یه‌کجار زۆری به‌ کۆده‌نگی  nzar_kwestani

وهه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌شدا پێویستی به‌ پێک هێنانی سوپایه‌کی لانی که‌م سه‌د هه‌زار که‌سی پێک هاتوو له‌ هیزی ئه‌کتیوی گه‌نجان وخه‌باتگێرانی  چه‌کدار به‌ زانستی زمان زانین وباوه‌ر به‌ سه‌ربه‌خویی کوردان له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانیدا هه‌یه‌ .
 هه‌ر وه‌ک له‌ هێلسینگی به‌ حزووری هێمن هه‌ورامی به‌رێز رام گه‌یاند له‌ “سمیناری هه‌لوێستی پارتی دێمۆکراتی کورستان” به‌رانبه‌ر هه‌ل ومه‌رجی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خویی هه‌رێمی باشوری کوردستاندا که ‌به‌ خوشیه‌وه‌ چالاکانه‌ به‌شداریم تێدا کرد.
له‌ به‌رچاوترین دیارده‌کانی دیالۆگی با فه‌رهه‌نگانه‌ی به‌شداران جا له‌ چه‌پی چه‌پ تا لێبرال ودیـموکرات وتا ئه‌وانی دیکه‌ش بوو که‌ ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا بۆ دیالۆگی کوردان دل فێنک که‌ره‌وه‌ وهیواده‌رانه‌ بوو که‌ هیوادارم له‌ نێو خوشدا ئاواره‌فتار بکه‌ین ، به‌ دڵنیایه‌وه‌ دوستانی دونیامان دڵخوش وداگیرکه‌رانی دلره‌شیش مات وداماو ده‌کات .
 ده‌توانم بڵێـم که‌ زیاتر له‌ 90% به‌شداران له‌ سۆنگه‌ی په‌سنه‌ند کردنی ئه‌م داواره‌وایه‌ی کوردان به‌ هۆی پارتیه‌وه هه‌لوێستی پۆزیتیویان نیشان دا .
که‌ باس له‌ سوپایه‌کی ئاوا دێته‌ گورێ مه‌به‌ستم بۆری وزۆری نیه‌ که‌ زۆر جار له‌ هه‌لسه‌نگا‌ندنه‌کانماندا تووشی هه‌له‌ی کردوین ، به‌لکوو به‌ واقیع هه‌ر له‌م ولاتی فینله‌نده‌دا که‌ به‌ نیسبه‌ت کوردانی دانیشتووی ولاتانی باکووری ئوروپا رێژه‌یه‌کی که‌مه، ده‌وروبه‌ری ده‌ هه‌زار کوردی تێدا ده‌ژین ، گه‌ر پارتی که‌ به‌م کاره‌ هه‌ستاوه‌ میکانیزمێکی گونجاو دارێژێت بۆ رێکخستنی به‌ رێگه‌ی له‌ هه‌ر 10 که‌س یه‌کیان بخه‌نه‌ نێو ئه‌م رێکخستنه‌وه‌ ئه‌وه‌ 1000 ئه‌ندامێ په‌روه‌رده‌کراومان به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌بێت که‌ ئه‌وده‌م قه‌ت ، قه‌ت ناشکێین ورۆژانی ته‌نگانه‌ که‌ بێ که‌سین فریامان ده‌که‌ون .
  به‌ تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا که‌ به‌ نێو دوستانی ته‌شقه‌له‌ چی وگێچه‌ڵباز وفێل فروشی وه‌ک” نامالکی” ناهاوپه‌یمان یان په‌یمان به‌زین که‌ ئه‌ویش به‌ جورێک هه‌ر درێژه‌کراوی نیزامی ئێرانه‌ وله‌وانه‌شه‌ فیدرالیه‌که‌ی هه‌روه‌ک هی بو وێنه‌ فیدرالی “پاکستان “ی بێت له‌ دوفاکته‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ی پێناسه‌ی کورد که‌لکی خراپ وه‌رده‌گه‌ێت ووه‌ریشی گرتوه‌ واته‌ کوردی بۆ ئازایه‌تی ویست تا سه‌دامیان پێ لابرد وکوردیش به‌ ساده‌ ده‌زانێ وه‌ک ده‌سه‌لاتداره‌کانی داگیرکه‌ری دیکه‌ ره‌فتار ده‌کات وبه‌ڵێنه‌کانی یه‌ک به‌ دوای یه‌کدا ده‌شکێنێتن .
 تازه‌ پێت خوش بێت وناخوش ره‌وه‌ندی کوردی تاراوگه‌ نشین که‌م نابنه‌وه‌ وتازه‌ رووله‌ زیادبوونیشن ، بۆ بردنه‌ پێشی ئامانجی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خویی وپاراستنیشی ئه‌م هیزه‌ کوردیه‌ پێک هاتوو له‌ هه‌موو جوره‌ کوردێک به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ نوێنه‌رایه‌تیه‌کان ووه‌زاره‌ته‌کان وپارلمان وحیزبه‌کان وکه‌سایه‌تیه‌کان وباقی چین وتوێژه‌کانی له‌م ئه‌م وڵاته‌ته‌ به‌ کرده‌وه‌  شویندانه‌ر ده بن و له‌ سه‌ر دۆزه‌که‌مان.
ئه‌مرۆکه‌  به‌ش به‌ حاڵی خۆم که‌ ماوه‌یه‌کی زۆریس نیه‌ وبه‌ خوشیه‌وه‌ ناتوانم نه‌ڵێـم وئیدعاکه‌شم مایه‌پوچ وبێ نێوه‌ررۆک نیه‌ که‌ له‌ ماوه‌ ی له‌ تاراوگه‌ نشینیم دا گه‌ر دیالۆگم له‌ گه‌ل زیاتر له‌ 2000 که‌س نه‌کردبێت به‌ هۆی کاره‌ هونه‌ریه‌کانمه‌وه‌ که‌ به‌رخوردم زۆره‌ له‌ موناسبه‌کاندا له‌ گه‌ل فینله‌ندیه‌کان وهه‌روه‌ها کوچه‌رکانی جوراوجور، به‌ ده‌گمه‌ن بینیم ولێم بیستن که‌ کورد وه‌ک گه‌لێکی مه‌زلوومی دابه‌ش کراو نه‌ناسن و جا هه‌رکه‌ زیاتر باسی ده‌ردو مه‌ینیه‌ته‌کانیشیان  بۆ ده‌که‌ی هه‌شن دڵیان پڕ ده‌بێت بو تراژیدیای مێژومان .
ئه‌مه‌ ته‌نیا به‌س نیه‌ به‌م پوتانسیه‌له‌ عاتیفیه‌وه‌ ده‌توانین نوێنه‌راکانیشیان بۆ ره‌واپێدانی ره‌سمی بۆ دۆزی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیمان راکێشین.
 ئه‌وه‌ی به‌ دووی رێگه‌ی چاره‌سه‌ریدا ناگه‌رێت چون رێگه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌بینێته‌وه‌ تا پێیدا بروات !؟.
ئه‌وه‌ی به‌ ئێمه‌مانان ده‌کرێت ئه‌مه‌یه‌ وئیدی نێوخۆ که‌ ئایا به‌ 30 نوێنه‌رێکی پارتی دێمۆکراتی کوردستان له‌ پارلماندان ئه‌م ئه‌رکه‌ مێژویه‌ هه‌ڵ ده‌سورێتن ؟ مه‌سائیلی دیکه‌ به‌ عوده‌ی خۆتان وخۆیانه که‌ چاوه‌رێی هه‌والی خوشین هه‌رده‌م لێتان وله‌ بیرتان نه‌چێت چون ئه‌م کولتوره‌شمان هه‌یه‌ شتمان زوو له‌ بیر ده‌چێتن ، تێکه‌ڵی زاڵم ده‌ردوبه‌ڵایه‌ ئه‌وه‌نده‌ تێکه‌ڵ مه‌بن که‌ به‌ سڕ و.. شمان بزانن ده‌وروبه‌رمان به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که‌ فێره‌ به‌ لۆکه‌ سه‌ری سه‌رۆکی کوردان ببرێت و…
 نزار کوێستانی -17.5.2011- فینله‌ند{jcomments off}
نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی