ڕۆژی ٩.٦.٢٠١٢ یەکیەتیی ژنانی دێمۆکرات کۆمیتەی دانمارک ،
دووهەمین کۆنفرانسی خۆی بە بەشداریی نوێنەری کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتیی ژنان خاتوو شەهین بەهمەن سوڵتانی لە شاری ئالبۆرگ بەڕێوەبرد.
کۆنفرانس بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و دواتر ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕیز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد وکوردستان دەستی بەکارەکانی کرد . پاشان پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک، لە لایەن کاک عەلی خانی ، پەیامی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی ژنان لە لایەن کەژال نەسروڵلاهی ، پەیامی بەڕێوەبەریی گشتی یەکیەتیی ژنان لە دەرەوەی وڵات لە لایەن ئارەزوو دەشتی ، پەیامی یەکەیتیی لاوانی دێمۆکرات ،.دانمارک لە لایەن بێستوون حوسەینی یەوە خوێندرانەوە .
لە بڕگەی دووهەم دا بەڕێز کاک سولەیمان کەلەشی بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە دانمارک ، لە وتەیەکی کورت دا تیشکی خستە سەر ئەرک و تێکۆسانی ژنانی دێمۆکرات و هاوکاری یەکانی کۆمیتەی حیزب لە گەل ژنان . دوای وتەکانی کاک سولەیمان ، ڕاپۆرتی کار وچالاکیی ساڵانەی کۆمیتەی دانمارکی یەکیەتیی ژنان ، لە لایەن بەرپرسی گشتی کۆمیتە ، نەشمیل ئیسماعیلی یەوە پێشکەش بە کۆنفرانس کرا.
دوای پشوویەکی کورت ، خاتوو شەهین وتەیەکی لە بارەی کار وتێکۆسانی ژنانی دێمۆکرات لە دەرەوەی وڵات پێشکەش کرد . پاشان بەشداران لە سەر ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆمیتە ڕا و بۆچوونی خۆیان باس کرد .
لە برگەی کۆتایی دا کۆمیتەیەکی تازە بۆ کار و باری یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هەڵبژێرا کە ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بوون :
نەشمیل ئیسماعیلی
شەیدا ساڵح زادە
کەژاڵ نەسروللاهی
سوعدا هۆوانی
نازدار محەممەدزادە
هەر وەها ٢ کەسیش وەک جێگر هەڵبژێران کە ئەم بەڕێزانە بوون :
جەواهیر محمەممەدی
ڕەعنا خوسرەوی
هەر دوا بە دوای تەوا وبوونی کۆنفڕانس ، لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتە دا ، نەشمیل ئیسماعیلی دووبارە وەک بەرپرسی کۆمیتەی دانمارکی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکرات هەلنژێرایەوە.
یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی دانمارک{jcomments off}