بزوتنەوەی خوێندکاری کورد وەک بەشێکی هەرە گرینگی بزاڤی ڕوناکبیری کورد ،
هاوتەریب لە گەڵ بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان ، بە مەبەستی وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و دەست نیشان کردنی هۆکارەکانی دواکەوتویی کۆلتوری
،فیکری و سیاسی و هەر وەها سڕینەوەی ئاسەواری نگریسی دەسەڵاتی چەوسێنەر، گەلێک هەنگاوی شیاوی هەلێناوە و هەتاکو هەنوکەش لە هەوڵەکانی
بۆپێناسە کردنی کۆلتورێکی دیموکراتیک و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و پێشکەوتو بەردەوامە و لەم پێناوەش دا گەلێک خوێندەواری ڕوناکبیر و بیرمەندی
نەتەوەکەمان لە ژێر زەبر و زەنگی دەسەڵاتی دیکتاتوریدا بێ وچان درێژە بە خەباتی پیرۆزی ڕۆشنبیری دەدەن.
بێ گومان ئێوە وەک هێزی ئینسانی ئەم بزوتنەوەیە و وزە و توانای گۆڕان لە کۆمەڵگا، دەتوانن لە ڕەوتی بەرفراوانتر کردنی ئەم شێوە خەباتە مەدەنیە دا، شوێن دانەر
بن و بە بەشداری چالاکانە لەم بوارەدا، پشتیوانی خۆتان لە خەباتی بێ پسانەوەی خوێندکاران و خوێندەوانانی ئازادیخواز لە ناوخۆی کوردستان دەرببڕن و
هاواری لە گەرو کپ کراوی ئەوان بە گوێی دنیای ئازادی دەرەوە بگەیەنن.
بەشی تەشکیلاتی دەستەی دامەزرێنەری کۆمیتەی یەکییەتی خوێندکارانی دیموکرات لە
وڵاتی سوید لە دریژەی هەوڵەکانی بۆ ڕێکخستنی خوێندکاران و خوێندەوانانی کوردی
دانیشتوی ئەم وڵاتە ، بانگهێشتنی ئێوەی هێژا و ماف ویست دەکات کە لە ڕێگای ئەندام
بون لەم رێکخراوەیەدا، هەوڵەکانی خۆتان لە ئاراستەی بە هێز کردنی بزاڤی روناکبیری
کورد، وە گەڕ بخەن و لە بە جێ گەیاندنی ئەرکی نیشتمانی خۆتان چالاک بن.
لە ڕیگای ئیمەیلی تەشکیلاتەوە دەتوانن پێوەندیمان پێوە بکەن و داوای بە ئەندام
بون بکەن.
بەشی تەشکیلاتی دەستەی دامەزرێنەری کۆمیتەی یەکییەتی خوێندکارانی دیمۆکرات لە
وڵاتی سوید.
فۆرمی ئەندامەتی
کۆمیتەی یەکییەتی خوێندکارانی دیموکراتی کوردستان- وڵاتی سوید
ناو:
ناوبانگ:
ژمارەی تاکەکەسی :
ناونیشانی شوێنی ژیان:
ژمارەی تەلەفون /موبیل:
پلەی خوێندن:
شوێنی خوێندن:
ناونیشانی شوێنی کار:
بەشی تەشکیلاتی کۆمیتەی یەکییەتی خوێندکارانی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی
سوید، سپاسی بەشداری و بە ئەندام بونتان لەم ڕێکخراوەیە دەکات .
تێ بینی:
تکایە لە گەل ئەم فۆرمەدا وێنەیەکی خۆت بۆ ئیمەیلی تەشکیلات بنێرە.{jcomments off}