له دریژه‌ی به‌رده‌وامبوونی بارودۆخی قه‌یراناوی ریژیمی به‌شارئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری دانراوی به‌عسی سووریه،
رزگاركردنی باژیره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی وڵات له لایه‌ن هیزی چڤاكه‌وه و به‌هیزتر بوونی ئه‌گه‌ری رووخانی ریژیمی سه‌ره‌رۆی ئه‌سه‌د له ئاكامی ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی،وای كردووه كه سوپای ئیسرائیل نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ر چاره‌نووسی چه‌كووچۆڵه كیمیایی و میكرۆبیه‌كانی سووریه و ئه‌گه‌ری راده‌ستكردنی ئه‌و چه‌كووچۆڵه به حیزبۆڵای لوبنان ده‌رببری.
چونكه به پێی لیكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رپرسانی ئه‌منی و عه‌سكه‌ری ئیسرائیل:” بارودۆخی سووریه هیشتا هه‌ر قه‌یراناویه و ئیسرائیلیش ته‌واوی ئه‌وشتانه كه له سنووری باكووری خۆی رووده‌دا به نیگه‌رانیه‌وه سه‌یری ده‌كا و ترسی له‌وه هه‌یه كه چه‌كووچۆڵه قه‌ده‌غه‌كراوكیمیایه‌كانی سوریه كه‌ویته ده‌ستی حیزبۆڵای لوبنان.”
چووونكه رۆژنامه‌ی ئه‌مریكی”وال ئستریت ژۆرناڵ” ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش نووسی بووی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست نیشانی كردووه كه سووریه بریكی زۆر گازی خردل ئیكس_7 و سارین و بریكی زۆر مووشه‌كی له‌به‌ر ده‌ستدایه.
به وته‌ی هیندی سه‌رچاوه‌ش له ئیسرائیله‌وه، ره‌نگه تا هه‌نووكه به‌شیك له‌م چه‌كووچۆڵه مه‌ترسیدارانه‌ی سووریه كه‌وتبیته ده‌ستی حیزبۆڵا به‌ڵام ریژه‌كه‌ی نازانریت.
پرسیار لیره ئه‌وه‌یه كه داخوا سووریه و حیزبوڵا كه سوور سوور ده‌زانن كه زه‌نگی مه‌رگیان لی دراوه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ به‌كار هینانی ئه‌و چه‌كوچۆڵانه‌و به وته‌یه‌كی دیكه ئۆپراسیۆنی ئینتیحاری كه پیشه‌ی هه‌میشه‌یان بووه و به‌رده‌وام پرۆپاگه‌نده‌شیان بۆ ئه‌و جۆره كاره قیزه‌ونه تیرۆریستیه‌كردووه به‌كار دینن؟چونكه ئه‌وان چاك ده‌زانن كه هیچ داهاتوویه‌كی گه‌شیان له پیشدا نیه .
به‌ڵام داخوا سیاسه‌تی زه‌وی سووتاو ده‌گرنه پیش تاكوو فارس گوته‌نی “بعد مرگ من دنیا چه دریا چه سراب” هه‌روه‌ها ریژیمی كۆماری ئیسلامیش كه چاك ده‌زانی كه به له ناوچوونی هاوپه‌یمانه ستراتیژیه‌كه‌ی ده‌ست به‌جی كوره گوی له‌مست و پیاوكوژه‌كه‌شی واته حیزبوڵا ئیدی ناتوانی به‌كار بینی چونكه بوونی ئه‌ویش له مه‌ترسی ده‌كه‌وی هه‌روه‌ها ئیدی ئه‌م جار ئه‌م رووداوانه به‌رۆكی خۆیشی ده‌گریته‌وه بۆیه بی گومان به‌رپرسانی ریژیمی ئیران پێیان خۆشه كه سووریه و حیزبوڵا ئه‌و چه‌كانه دژی ئیسرائیل به‌كار بێنن چونكه هه‌رچی ناوچه ئاڵۆزتر بی به قازانجی كۆماری ئیسلامیه.{jcomments off}