"an independent online kurdish website

 زۆر جاران لە وتارەکانی  پیشودا وەک هەمیشە باسمان لەوە کردووە کە ئەوان دوژمنە دیرینانەی ئەمرۆی کورد هەمان نەیارانی سەرسەختی گەلی کوردن و هەرگیز نابن بە دۆستی ڕاستەقینە‌ی کورد،ahmad_deshi_001

ئەمە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە و دەبێت هەمو کوردێکی دڵسۆز بۆ نیشتمانە‌ شیرینەکەی ئەم ڕاستیانە چاک بزانێت و بیکات بە ئەلقەیەک و هەمیشە لە گوێچکەی خۆی بگرێت، ئەگەر گەلی کورد هەروەک ڕابوردو سادە دڵانە و ساویلکانە بڕوانێتە کێشەکانی دوژمنانی خۆیەوە،  ئەوا ئەوان نامەردانە کار لە کار دەترازێنن و بە هێزی نوێ و تازەیانەوە زۆر بە خەراپی بەرەنگاری کوردو کوردستان دەبنەوە و هەمان کارەساتە دیرینەکانی دژ بە گەلی کورد زیندو دەکەنەوە، ئەمڕۆکە وا بە ئاشکرایی دەردەکەوێتەوە کە ئەوان نەیارانەی کورد  چەند ڕق و قینەیان لە ناو دەروون دا ڕسکاوەو لە هەر کات و ساتێک دا بۆیان بلوێتەوە دڕندانە هێرش دەکەنەوە سەر کوردستان و هەموو دەسکەوت و مافەکانی گەلی کورد پێشێل دەکەنەوە و ماڵوێرانیەکان وەدی دێننەوە،ئەمڕۆ وا چاک دەردەکەوێت کە ئەوان چۆن دژ بە کوردو کوردستان کار دەکەن و چۆن دەیانەوێت، کە هەموو ئەوان کارانەی لە ڕابوردو دژ بە کوردستان لە لایەن  سەدامیانەوە دکتاتۆرانە  ڕووی داوە، دیارە کە ئەوان دکتاتۆرانەی تازە  دەیانەوێت بە شێوەیەکی زۆر خەراپتر دژایەتی کوردستان پیادەی بکەنەوە و سەر لە نوێ کارەساتەکان بە هە‌وەستی خۆیانەوە دژ بە کورد دابین بکەوەو ئەم ئەزموون و ئەم دەسکەوتانەی کە لە سایەی خەباتی قارەمانان و خوێنی هەزاران هەزار شەهیدانی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد وەدی هاتووە بە تەواوی لە ناوی بەرن و کارەساتەکانی وەک ڕابوردو کە بە سەر گەلی  کوردیان هێناوە زۆر نامرۆڤانە  دای بڕێژنەوەو، ئەم ئەزموون  و ئەم  هەموو دەسکەوتانەی کورد بە تەواوی لە ناو بەرن و کارەساتەکانی کە بە سەر هەموو عێراق و بە تایبەتی کە بە سەر گەلی کوردیان دا هێناوە زیندویان بکەنەوە، هەڕەشەو گوڕەشەکانی ئەمڕۆی جەنابی مالکی سەرەک وەزیرانی دەسەلاتداری دکتاتۆر دژ بە کوردستان بەلگەن بۆ ئەوان مەبەستە کەسیفانەوە و ئەم هەموو پێشێل کردنی یاساکان و گوێ نەدان بە مافە ڕەواکانی گەلی کورد، هەمووی بەلگەی ئەوەن کە دوژمنانی کورد چاوی تەماع و دوژمنکارانەیان بڕیوەتە سەر زەوی کوڕدستان و قەت نایانەوێت کە هەرگیز کوڕدستان  پێشبکەوێت و چایان بە  شادی و بەختەوەری گەلی کوردستانەوە هەلنایەت،هەر بۆیەشە کە  برو بەهانە‌ی ناڕەواو زۆر بە گەلی کورد دەگرن و بە شێوەیەکی ئاشکرا دەستوور پێشێل دەکەن و ناوچە دابڕاوەکان ناگێرنەوەو و مادەی ١٤٠ پوج دەکەنەوە دەیانێت کە کورد هەمیشە چەوساوە و ژێر دەستەی ئەوانەوە بێت و هەرگیز نەتوانێت کە بەخۆی خاوەن سامان و نەوت و کانی نیشتمانی خۆیەوە بێت و کوردیش لە ناو ماڵی خۆیدا ئازادو سەربەخۆ و ڕەها بێت و بە دەستی خۆیەوە نیشتمانی خۆی ئاوەدان  بکاتەوە و کوردستانی خۆی بەرەو پێشەوە ببات و لە ناو جیهان دا کورد ناوی  دەرنەکەوێت،ئەوان دوژمنانەی کورد لەوەتی کە هەن هەستی چەوساندنەوەی گەلی کوردیان هەر لە ناو خوێن دایەو قەت نایانەویت کە کوردستان ڕزگار و سەربەخۆ و ئاسودە ببێت و کوردیش  خۆی خاوەنی سەروەت و سامانی خۆیەوە بێت، بۆیەکە ئەمڕۆ و هەمیشە دەبێت گەلی کورد بە گیانێکی کوردپەروەرانەو پڕ لە هەستی نەتەوەیی بە تەواوی یەک بگرێت و دژ بە هەموو دوژمنانەوە بە گیان و بە دل کوردستانیان خۆش بوێت و لە هەموو شتێکەوە لا پیرۆزتر بێت و ئەم هەموو هەستی تەسکی حزب حزبێنە‌ی ناڕەوا بە تەواوی وەلا بنێن و دوژمنە ڕاستەقینەکانی خۆیان چاک بناسن و هەرگیز ماف بە خۆیانەوە نەدەن کە هاوکاریەتی ئەوان دڕندانە بکەن و دەبێ هەموو هەست و بیرو بۆچێنێکی ناڕاست بە تەواوی بن بڕ بەکەن و ببن بە قوربانی کوردستانی خۆیانەوە، ئەگینا دوژمنانی کورد وا خەریکن کە بە خەستی لە هەولدان خۆیان پڕ چەک دەکەنەوە،وەکدەبینین کە جەنابی مالکی زۆری پەلەیە کە فرۆکە ئێف شازدەکانی ئەمریکی وەر بگرێت و تا بتوانێت بەوان فرۆکە تازانەی ئەمریکاوە لە گەلی کورد بداتەوە ودەیانەوێت دیسانەکە ئەنفالاکان و کارەساتەکان و داگیر کردن و تەعرتب کردنی کوردستان بە شیوەیەکی زۆر نامرۆڤانە تر لە سەدامیان وەدی بێننەوە ئەوە لە یاد دەباتەوە کە کوردستان پاروێک نیە مالکی بیەوێت قوتی بدات، ئەمرۆ دەبێت کە گەلی کورد بە هەستی پاک و بیرو باوەڕی ڕاستەقینەوە و هەمیشە دژ بە هەموو نایەرانەوە هەرگیز نەوەستن و، بە گیان وبە دڵ یەک بگرن و تا دوژمنان نەتوانن  دیسان کوردستان  وەک ڕابوردو نامرۆڤانە بشێلنەوە، دوژمنانی کورد هێندە پەستن کە هەموو شتێک بۆ خۆیان بە ڕەوا دەبینن ،بەڵام ئەوەی کە ڕەوایە و مافی گەلی کورد و کوردستانە  بۆ گەلی کورد  بە تاوان و خەراپی  لێ  دەڕوانن، ئەوەی کە زۆر جێگای داخە ئەوەیە کە هەتا ئەم ساتەش زۆر لە کوردان هەن کە پەندیان لەوان کارەساتانەوە وەر نەگرتووە کە دوژمنانی کورد بە سەر کوردستانیان هێناوە و دەبینین کە زۆر هەن لە تاکی کورد کە هاوکاریەتی ئەوان نەیارە دڕندانەیان لە هاوکاری کردنی یارانی خۆیان پێ چاکترە و ئەو هەستە پیرۆزەی یەکگرتنی کوریان  لە دەرووندا نیە.

20.7.2012 هەولێر

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی