لەوەتی کە عاره‌به دکتاتۆرو شۆڤێنیه‌کان هاتونەتە سەر کار‌و ڕژێمی عێراقی بەرێوە دەبەن هه‌میشه ترسیان له بوونی وه‌ڵاتێکی کورده‌واری وگه‌یشتنی گه‌لی کوردبه مافه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیه‌وه بووه
ئه‌وان ساڵه‌های ساڵه بۆ ڕێگرتن له بوونی مافی گه‌لی کورد‌و دروست بوونی دەولەتێکی کوردی به هه‌زاران کوردیان شه‌هیدو ون و وێل و ئەنفال و بێ مافی ژیان کردووەو نامەردانە کوردستانیان داگیر‌و خاپور کردوەو به هه‌زاران هه‌زارانیان دڕندانە له ناو بردووه و کوردیان لە ناو ماڵ و نیشتمانی خۆی دا ڕەتاندووە.
ئەمڕۆش دەبینین کە ڕژێمی عێراقی لە ژێر فەرمانڕەوایەتی مالیکیەکاندا چۆن دژ بە گەلی کورد هەنگاو داوێن و چاویان بەو هەموو پیشکەوتن و ئاوەدانی و چاکسازیانەی کە لە کوردستاندا وەدی دەکرێت هەڵنایەت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گرفتەکان بۆ گەلی کورد زیاتر دەکەن و مکوڕتر دبن لە سەر دان نەنان بە مافە نەتەوایەتیەکانی گەلی کورد و پێسێل کردنی یاسا‌و کارە لە سەر پێکهاتوەکان و دەیانەوێت کە ئەم ئەزمونەی کوردستان لە ناو بەرن و ڕێ لە سەرکەوتنەکانی یەک لە دوای یەکی گەلی کورد بگرن و نەیەلن کە کوردستان پێش بکەوێت و سەربەخۆ ببێت.
دیکتاتۆرە عارەبە شەڕخوازو شۆڤێنیەکان کە لە ڕابوردو دا به هه‌زاران هه‌زار مرۆڤی بێ تاوانی کوردیان ئه‌نفال و کیمیا باران کرد‌و به هه‌زارانیان لە ژێر باری گرانی زەبرو زەنگ و تاوانەوە لە ناو بیابانەکانی باشوردا زینده به چاڵ و له ناویان بردن و لە باشوری عێراقه‌وه ون و وێلیان کردن و ئه‌م هه‌مووکاره‌سات و کاولکا ری و خاپور کردنانەیان له کوردستان وه‌دی هێناو ئه‌و هه‌موو جنایه‌تانه‌ی دژ به گه‌لی کورد له سایه‌ی هەستی کەسیف و نامرۆڤانەوە دژ بە کورد ئه‌نجامیان داوه.
هه‌رچی کە له ده‌ستیان هات دژ بە گەلی کورد کردیان و له هیچ تاوانێک دژ به گه‌لی کورد نه‌په‌نگانه‌وه و ئه‌نفاله‌کان و هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدو گۆڕه به‌کۆمه‌له‌کان و له چال نراوه‌کان و هه‌شت هه‌زار بارزانیانی بێ تاوانی کورد بینینی ئەو هەموو ڕوفاتی ئەنفالکراوەکان ، هەمووی گه‌واهین بۆ ئه‌و هه‌موو جنایه‌تانه‌یان دژ بە گەلی کورد، ئه‌مڕۆش دەبینین کە پەندیان وەر نەگرتووەو مالیکیەکان کە بە هاوکاری کوردیش هاتوونەتە سەر کار و، کەچی دەبینین کەۆن دژ بە کورد‌و کوردستان هەنگاو داوێن و گرفت و کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداوە زیاد دەکەن .
دەیانەوێت کە دیسان ئه‌م هه‌مووماڵوێرانی و کوشت و کوشتارو جنایه‌تانه‌ی کە دژ بە کورد کراوە زیندویان بکەنەوە، عێراق وەک ڕابوردو بەرەو کارەساتان بەرنەوە و ئەوەی کە ڕژێمە یەک لە دوا یەکەکانی عیراقی دژ بە کورد ئەنجامیان داوە ئەوانەش خەراپتر بکەنەوە،هەر بۆیەشە کە ده‌بینین ئه‌و هه‌ست ناپاک و شۆڤێنیە دکتاتۆرەکانی تازە هەولی لێک ترزان لە نێوان کورد‌و عارەب دەدەن و دان بە هەموو مافە ڕەواکانی گەلی کورد ناهێنن.
دژ به گه‌لی کورد ئه‌و هه‌موو تاوان و خه‌راپکاریه‌یانە بۆ وه‌دی هێنانی ئاژاوەکان و به خاک و خوین کیشانەوەی گه‌لی کورد ئەنجام دەدەن،کە ئەم کردەوە کەسیفانە‌ش شتێکی تازه نیه که ڕژێم عیراقی بە سەر کردایەتی مالیکیوە پێی هەڵدەستێت،هه‌ر ئه‌م جۆره که‌سانه‌ش بوون که لە ڕابوردو هۆکاری به‌خوێن کێشانی هەموو گه‌لانی عێراق بەتایبەت گەلی بوون ،ئه‌مڕۆش ده‌بینین که ڕۆژی نیه له عێراق دا به ده‌ها خه‌ڵکی بێ تاوان و هه‌ژار بە هۆی نائارامیەکانەوە له ناو نه‌برێن و شوێنێک لە عێراق نه‌ته‌قێندرێنه‌وه.
هەموو ئەوانەی کە وەک مالکی ڕەفتار دەکەن و هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گه‌لی کورد‌و خۆزگه به هێز ده‌خوازن تاکو دیسانه‌که کوردستان و گه‌لی کورد له خوێن خه‌لتان بکه‌نه‌وه و جنایه‌ته‌کانی مێژووی کۆنیان له کوردستان وه‌دی بێننه‌وه و خۆزگه به‌و ڕۆژگارانه ده‌خوازن و ده‌یانه‌وی هێزیان هه‌بێت و فرۆکەو تانکی تازەو چەکی نوێیان هەبیت، ئه‌وساکه وه‌ک سه‌دامیان دژ بە کورد بە کاری بهێنن و مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد پێشێل بکه‌نه‌وه‌و ئه‌مجاره‌ش ئه‌نفال و کیمیاباران و به هه‌زاران هه‌زار کورد زینده به‌چال بکه‌نه‌وه و کوردستانی به‌هه‌شتی کورد خاپور بکه‌نه‌وه.
بۆیەکە دەبێت کە گەلی کورد زۆر وریا بیت و دەستی هەموو ئەوانەش ببڕێت کە دەیانەوێ لە گەل ئەوان دکتاتۆرانەو ڕژێمی عێراقیوە هاوکاری جاشێتی بکەن، چونکە ئەمڕۆش ئه‌وان که‌سانه هه‌رماون و خۆزگە بە گەڕانەوەی کەسانی وەک سه‌دامیاندژ بە کورد دەخوازن، ئەوان دکتاتۆرو ئەواان شۆڤینیانه له یاد خۆیان ده‌به‌نه‌وه که ئه‌و ڕۆژگارانه به‌سه‌رچووە که بتوانن جارێکی تر گه‌لی کورد وادار بە ئەسارەت و کۆیەلەتی بکه‌نه‌وه‌و تازە قەت نکارن کە به هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌یانه‌وه‌گه‌لی کورد به‌ره‌و دوا بگێڕ‌نه‌وه‌و کورد بکه‌وێته‌وه ژێر سایه‌ی ئه‌وان دیکتاتۆرە نامرۆڤانەوەو وەک ڕابوردو و جارێکی ترگه‌لی کورد لە ژێر سایەی دکتاتورە کەسیفەکانەوە بژیت.
ئەوان دکتاتۆر وشۆڤێنی و کۆنه به‌عسیانه سه‌ریان له به‌رد ده‌ده‌ن و گه‌لی کورد تازه به‌ره‌و ئازدی و ڕزگاری هه‌میشه‌یی خۆیەوە ده‌ڕوات و بە دەست و بازووی پیشمەرگەی کوردستان هه‌موو مافه‌کانی ڕه‌وای نه‌ته‌وایه‌تی خۆی ده‌سه‌نێت و له ناو ماڵی خۆی دا سه‌ربه‌خۆ و شادان و خه‌ندان ده‌ژیت و شۆڤێنیه عاره‌به چلکنه‌کانیش خه‌یاڵیان خاوه گه‌لی کورد هه‌رگیز ئه‌مه له یاد خۆی نا‌باته‌وه که دوژمنانی گه‌لی کورد هه‌ر ماون و له ژێر زۆر په‌رده‌وه وەک هه‌مان سه‌دامیانی خوێن ریژن و وا ئەمڕۆکە خۆ ده‌نوێنن.
شتێکی زۆر ڕه‌واو ڕاستە که هه‌موو گه‌لانی جیهان مافی بوونی ئاڵا‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌یه و ئه‌مه‌ش مافێکی ڕه‌وایە و له لایه‌ن ئازدیخوازان و مرۆڤ دۆستانی هه‌مووجیهان و هه‌موو ڕیکخراوه‌یه‌کی دۆستی مرۆڤایه‌تی دانی پیا نراوه و بۆ هه‌مووگه‌لانی سه‌ر ڕووی زه‌وی جێگا‌ی شانازی و به‌خته‌وه‌ریه که گه‌لانی جیهان به مافه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان شاد ببن و وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ڕه‌هاو کوردیش دوور له هه‌موو سته‌م و گوناهێکەوە بژیت .
گه‌لی کوردی سته‌مدیده و ساڵه‌ها چه‌وساوه‌ی ژێر چنگی شۆڤێنیه نامه‌رده‌کانی تازی و تورک و عه‌جه‌م هه‌تا ئه‌م ساته‌ش به بێ مافی چاره‌نوس و بێ وه‌ڵاتیکی سه‌ربه‌خۆوە ده‌ژین و ئێستاش هه‌ستی گڵاوی شۆڤێنیه‌کانی هه‌ر له سه‌ر ماوه کە لێ ناگه‌ڕین چڵ ملیۆن کورد له سه‌ر خاکی خۆی دا ئازاد‌و ڕه‌هاو سه‌ربه‌خۆ بژیت و کوردیش وه‌ک هه‌موو گه‌لانی جیهان خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی بێت و کوردیش نیشتمانی خۆی له ژێر سایه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی دا به‌ره‌و پێشه‌وه ببات و ئێمه‌ی کوردیش بە سەروەت و سامان و نەوت و کانی میللیمانەوە به‌وپه‌ڕی توانای خۆمانه‌وە بە تەکنیک و ته‌کنه‌لۆژیای تازه‌مانەوە ئه‌م کوردستانه ڕه‌نگینه‌مان وه‌سه‌ر بخه‌ین و خاوەنی هەموو شتێکی خۆمانەوە بین وئاڵای کورد‌و کوردستان بۆ هەتایە لە سەر بالاخانەی نەتەوە یەکگرتوەکان بشەکێتەوەو کوردیش وه‌لاتی سەبەخۆی خۆی هەبێت.. {jcomments off}2012.9.5