لە درێژەی ئەو کورتە وتوێژانەی کە لە بارەی ڕێککەوتنی نێوانی دوو ڕێکخراوی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا ، لە ماوەی ڕابردوو ئەنجامم داوە ، ئەم جارەیان رووی پرسیارەکەم لە کاک دڵشاد جەمشیدی کە ڕەخنە گرێکی وشیار و لە هەمان کاتیش دا چالاکێکی راگەیاندنە کرد کە ، بەڕێزیان بەم شێوەیە وڵامی دامەوە .
ئامادەکار : کاووس عەزیزی
رێککەوتنو یا هەمان کۆکبوون لە سەر کار کردن بۆ گەیشتن بە ئامانج یا چەند ئامانجی هاوبەش، بە مەرجێک ئامانجەکان و بەدیهاتنیان خزمەتی کۆمەلگاو پرسە چارەسەرنەکراوەکانی بکات بێ‌شک دەخرێتە خانەی یەکریزی زیاتری بزوتنەوەکەوە. یەکریزی سەرەتاو کۆتایی بەهێز بوونە، کەوابوو هەر رێککەوتنێک کە بەهێزی جولانەوەی کوردی رۆژهەلاتی لێکەوێتەوە ئەخرێتە بازنەی یەکخستنی هێزە لێک بلاوەکانی بزوتنەوەکەوە.
ئاستەمە بە یەک وشە یان لە یەک رەستەدا پرسیارەکەتان وەلام بدرێتەوە، ناتوانین بێژین ئەم رێککەوتنە دەخرێتە خانەی یەکریزی بزوتنەوەی کوردەوە تا کاتێک کە کاریگەریە ئەرێنی‌و نەرێنیەکانی لە کۆمەلگاداو دواتریش بە پەیکەری بزوتنەوەی کوردی رۆژهەلاتەوە نەبینی.
پێشتریش چەند جارێ وتوومە وەک خۆم ئوسلوپی کارەکەو شەفافیەتی هەردوولاو راگەیاندنی هەردوولایشم لەسەر ئەو رێککەوتننامەیە لا جوان‌و داهێنەرانە بوو.داهێنەرانە لانیکەم لە ناو جوولانەوەی کوردی رۆژهەلاتدا.
دوو بۆچوونی لێکجیاوازو دژەیەک دوای واژۆ کرانی ئەو رێککەوتنە نەهاکە لە راگەیاندنی کوردی و تەنانەت مەحفلە سیاسیەکانی کوردی رۆژهەلاتدا هەولی بەزاندی یەکتر ئەدەن.
بۆچوونێک هەیە کە لای وایە ئەم رێککەوتنە سەرەتایەکەو دەبێت کار بۆ بەرفراوانتری بکرێت‌و رۆلی ئەو دوو پارتەیش بە بەرز دەنرخێنێ. ئەوانەی کە بەرگری لەم روانگەیە دەکەن زۆربەیان ئەندامانو لایەنگرانی ئەو دوو پارتەو کۆمەلە کەسێکی سەربەخۆیشن کە بروایان بەوە هەیە ئەم رێککەوتنە دەرگایەکی کراوەی تێدا هێلدراوەتەوە کە پارتەکانی دیکەی رۆژهەلات لەوێوە پەیوەستی ببن. تەنانەت بە سەرەتای دروست کردنی بەرەیەکی گشتیگیری دەزانن بۆ پارتەکانی رۆژهەلاتی کوردستان.
ئەگەر ئەو دوو پارتە، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌و کۆمەلە (بالی مۆهته‌دی) لە ئاستی سەرەوە سیاسەتێکی لەو شێوە کە لایەنگرانیان باسی ئەکەن پەیرەو بکەن، بە دلفراوانیەوە بە دوور لە خۆ فەرزکردن کار بۆ بەرفراوانتر کردنی ئەم ئیئیتلافە بکەن ، ئەوە دلنیام کە ئەم رێککەوتنە خزمەتێکی فەرامۆش نەکراو و لاپەرەیەکی پرشنگداری مێژووی رێبەری ئەو دوو پارتە دەبێت.
لە بەرانبەردا روانگەیەکی جیاوازمان هەیە کە لای وایە ئەو دوو پارتە بۆ زیاتر پەراوێز کردنی لەتەکانی خۆیان (لایەنە دابراوەکان لە هەریەک لەو دوو پارتە) بە واژۆ کردنی وەها رێککەوتنێک هەستاون. یا نا هەن کەسانێک کە ئەم رێککەوتنە دوولایەنە بە کۆرپەی خۆ بە زل زانینی ئەو دوو سەرکردایەتیە دەزانن. پارتە بچکۆلەکانی گۆرەپانەکە دەرئەنجامەکان دەدەنە بەر رەخنەو هۆکاریش بگرە پەرواێز خستنیان بێت.
لایەنە رەکەبەرەکان بە بەرەیەکی وەسف دەکەن کە ئەوان ناچار بە دروست کردنی رێککەوتنی هاوشێوە دەکات، پارتە چەپە توندهاژۆ و ئیسلامیە توندەکانیش تەفسیری خۆیان هەیە کە ئاوردانەوە لە هەریەک لەو تەفسیرو بۆچوونانە زەمەنو تاقەتی زۆری دەوێ.
کۆتا کەلام ئەم رێککەوتنە تاکو ئێستا بەرهەمێکی جگە لە بەستەر رەخساندن بۆ هاتنە ئارای دیالۆگێکی سازەندە نەبووە، لە کۆتا زەماندا ئەمە خۆی قازانجێکی باشە کە حەساسیەتەکان ژیاونەتەوەو خەریکە جۆرێک لە یەک حالی بوون دروست دەبێت.
لە درێژخایەندا ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو پارته گه‌ره‌کیان بێت خزمه‌تێکی بزوتنه‌وه‌ی کورد بکه‌ن له رێی ئه‌م رێککه‌وتنه‌وه، ئه‌وه ناچارن به به‌رفروانتر کردنی و ته‌نانه‌ت هێندێک جاریش ئاوانسبهخشین بۆ هێنانه ژوره‌وه‌ی پارته‌کانیتر بۆ ناو بازنه‌ی رێککه‌وتنێکی مه‌زنترو به‌هێزتر.
چه‌نده به بالای ئه‌م رێککه‌وتنه‌دا به باشی وتراوه بگره ئه‌وه‌نده‌یش ره‌خنه‌ی لێگیراوه، نامه‌وێ واریدی ورده‌کاری رێککه‌وتنه‌که بم، به‌لام لام وایه که ده‌کرا به ههولو ماندوو بوونی زیاتری سه‌رکردایه‌تی “حدکا” به تایبه‌ت چه‌ند پارتی دیکه له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ل ئه‌م رێککه‌وتنه بخرێن. حدکا به دلنیایه‌وه ئه‌و تهوانایهی هه‌بوو، هیوادارم ئه‌و تێبینیانه که لام دروست بوون هه‌له بن ئه‌مما بێ ئه‌وه بمهه‌وێ حدکا گه‌وره که‌مه‌وه یا کۆمه‌له به که‌م بنرخێنم، لام وایه که هێزو راده‌ی نفوز‌و ئیعتیباری ئه‌م دوو پارته به قه‌ده‌ر یه‌ک نییه‌و له درێژخایه‌ندا ئه‌گه‌ر ئه‌م رێککه‌وتنه نه‌بێته بناخه‌ی به‌ره‌یه‌کی گشتیگیر زۆر ده‌وام ناهێنێ.
قسه له‌سه‌ر ئه‌م رێککه‌وتنه زۆر کراوه‌و قسه‌ی زۆرتریش هه‌لده‌گرێ، هیوادارم له ده‌رفه‌تێکدا بتوانم زیاتر باس له‌و بابه‌ته بکه‌م.
وه‌ک دوا وته‌یش ئه‌وه بلێم که، هیوادارم ئه‌م رێککه‌وتنه کاریگه‌ری خراب له‌سه‌ر پرۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه یا لێکنزیکبوونه‌وه‌ی دێموکراته‌کان یا به هه‌مان شێوه کۆمه‌له‌کان دانه‌نێ، که ئه‌وکات هیچ ناخرێته خانه‌ی یه‌کریزییه‌وه ،به‌لکو ده‌بێته ئاسته‌نگی رێی یه‌کریزی.
له‌گه‌ل رێز‌و سپاس بۆ ئێوه‌ی هێژا له مالپه‌ری پێشمه‌رگه‌کان{jcomments off}