ئەگەر ئەمڕۆ بۆکاتێکی کەمیش بێت ئاوڕێک بە ڕابردووی دەسەڵاتەتۆتالیتارییەکەی بە ناو کۆمارئیسلامی دا بدەینەو ەبێ پەردەو سڵە مینەوە ، ئەوەمان پێ دەڵێت کەلێوان لێوە لە تاوان و بازرگانیکردن لە ژێرناوی جۆراوجۆرو بێ ماناودوور لە ئاکاری مرۆیی.
دەسەڵاتی ئاخوندەکان لە سەر خاکی ئێران لەوە پێک هاتووە کە ،دەسەڵاتێکە پێش ئەوەی ئیسلامی بێت کۆمارییە . چوونکە پێک هاتووە لە دوو بەش ، ئەگەر بە ووردی سەرنج بدەینە ئەو کەسانەی کە دەبنە بەڕێوەبەرو پێک هاتە سەرەکییەکانی ئەو دەسەڵاتە دژە مرۆییە ،جگە لەوەی کە هەوڵ بۆ فراوانخوازی دەسەڵاتی تایبەتی خۆیان دەدەن دوورن لە هەر کردەیەکی مرۆیی کە شایەنی ناوهێنان و سوپاسکردن بێت.
دەسەڵاتەکە بە چەواشەکردنو لە خشتەبردنی پێک هاتەکانی کۆمەڵگە کاریگەریان هەیە کە توانیویانە بە ناوی ئیسلامەوە هەزارانو سەدان بەڵێنی بێ کرداربەو کۆمەڵگەیە بدەن کە دەبێتە پێگەو پێکهێنەری کۆمارەکە واتە توانیوایانە بە تیرێک لە چەندین نیشانە بدەن ،وەک کۆماریش بەڵێ کۆمارییە واتە گرنگی داوە بە کۆمەڵگەکەو کار بۆ ئاسانکاریو باشی ژیانیان دەکات بەڵام ئەوەش لە ناو لە کرداردا پلەی سفری هێناوە.
ئەوەی کە ئەمڕۆ کۆمەڵگەکەی دڵگران کردووە ئەو هەموو تاوان و قۆرغکاریانەیە کە دژ بە دانیشتوانی وڵات دەکرێت. ئەگەریش باس لە چاکسازی و باشترکردنی گوزەرانی خەڵکی بکرێت ئەوە بە تاوان ، دژی ئیسلام و کۆمارە تاوانبارەکە دێتە باس و ناساندن ، و جەزاکەی کەمتر نییە لە هەلواسین ولە سێدارەدان لە شەقامەکان و بە پێش چاوی جەماوەرەوە.
سیاسەتی لە سێدارەدان و هەلواسین جگەلەوەی تۆقانی خەڵک و پێک هاتەکان بێت، لە سێبەری کۆماری بە ناوئیسلامی بایەغی تر و مانای زیاتر نابەخشێت. ئیتر ئەو دەسەڵاتە تابتوانێت درێژە بە سیاسەتە دژەمرۆییەکانی دەدات ،تا ئەوکاتەی دەسەلاتەکەی دەخرێتە زەلکاوی مێژوو. ئەگەر سیاسەتی جیهانی هاوکاری گەلانی ئێران بکات،ئەگینا تەمەنی مردن و پیری شەمشەمەکۆێرەی دەسەڵاتێکی چەواشەکاری دەبن و کۆمەڵگەش هەموو ڕۆژێک قوربانی هیواکانی کۆمارە دیکتاتۆرەکە دەبێت.
{jcomments off}